بەختیار عەلی ، شەرعیەتی بەبکوژانی کاوە گەرمیانی داوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
نوسەرو ڕوناکبیر کامیار سابیر : لەکورتە نوسینێکدا ، ڕەخنەو گازندەی ئاراستەی بابەتێکی نوسەری گەورەی گەلەکەمان ( بەختیار عەلی ) کردووەو ، داوای کردووە ، ئێستا کاتێتی بەختیار عەلی ” داوای لێبوردن لە کاوە گەرمیانی و خێزانەکەی بکات .
لەو کورتە نوسینەدا ‘ کامیار ” وەبیرمان دێنیتەوە ، کاتێک بەختیار عەلی کتێبەکانی لەکەلاردا دەسوتێت ، هێرشێکی توند دەکاتە سەر بکەرانی و بە فازشیزم ناوزەندیان دەکات ، کاوە گەرمیانی وێنەگری ڕووداوەکە دەبێت و ئەویش دەخاتە خانەی بکەرانییەوەو بەهۆکارێکی دەستپێکی دەروازەکردنەوەی دەزانێت بۆ تیرۆرکردنی ..
ئەمەی خوارەوە کورتە نوسراوەکەی نوسەر ( کامیار سابیر ) ە .
کاوە گەرمیانیی فاشیست …
کاوە ، یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی کەلارییدا ، کتێبەکانی بەختیار عەلییان بە ئاوا دا ، چونکە لە ” باس” دەینووسی و دەنووسێ . کاوە وێنەی ئەو پرۆتێستە سیمبۆڵیی و مەدەنییەی بە کامێراکەی خۆی گرتووە . لێرەوە تۆفانێکی فیکریی ! و ئایدیۆلۆژیی ! لەلایەن بەختیار عەلی یەوە ، دژ بە فاشیزمی کوردیی!!! دەستی پێکرد . بەواتایەکی تر، بە دیدی بەختیار، کاوە گەرمیانیی ، پێش تێرۆرکردنی ، یەکێک لە فاشیستەکانی کورد ، بووە . پێموایە ، مرۆڤ ئەگەر خەلەلێکی گەورە لە فیکر و میتۆدی خوێندنەوەیدا نەبێ ، چەمکی فاشیزم بۆ پەرچەکرداری حەماسییانەی گەنجەکانی کەلار بەکار ناهێنێت . ئەوە جۆرێک لەشەرعییەتدان بوو ، بە تێرۆرکردنی کاوە گەرمیانیی … خۆزگە بەختیار جورئەتی تێدا دەبوو ، بە قووڵیی داوای لێبوردنی لە گۆڕی کاوە و کەسوکاری دەکرد و کەمێکیش قووڵتر ، دوور لە لێکدانەوە سەقەتەکانی ستالینیستێکی وەک ژیژەک ، لەڕووی فیکرییەوە ، لە فاشیزم ورد دەبووەوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە