کونجرینی : یەکێتی سەروەری بۆ دادگا گەڕاندەوە – بارزانی داوای قەرزیی لەمن کرد .
ئاشتی قەڵادزەیی : یهكێتی گهورهترین سهروهری تۆماركرد چونی (مهحمود سهنگاوی ) بۆ بهردهمی دادگاو دهست بهسهركردنی گهورهترین میدیالیایه مێژوو بهملی یهكێتی دادهكات .. یهكێتی قۆناغێكی نوێی داهێنا بۆ ڕیزگرتن لهدادگاو لێره بهدوا دادگا هێندهی تر قورسایی و سهروهری بؤ دهگهڕیتهوه و لهسهر دهستی یهكێتی دادگاو یاسا بهكردار بوونه سهروهر .
نهجمهدین کهریم : نێچرڤان بارزانی باش دهزانێت که لهساڵی ۱۹۸۱ هاتهلام وتی : برێک پارهم بدهرێ بهقهرز منیش دامێ نیوملێۆن دۆلارم دایه بهشێکی هی خۆم بوو به … شێکیشی هی ئهو سهنتهرهپزیشکیهبو کهکارم تیا ئهکردپارتی باش دهزانێت چاوم لهپارهو قوتی ئهوخهڵکه داماوهی کهرکوک نیه کهبهدرێژای مێژوو لێی دهدزن . من پارهو سامانم به شههادهو خوێنی خۆم پهیاکردوه نهک بهمافیای و دزی .
ئەم سەر وتارەی سەرەوە ، هی دوو ئەندامی یەکێتییە ، یەکێکیان ئەندامی کۆمیتەی سویسراو ، ئەوی تریان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارێزگاری کەرکوک . ئەوەی کە زیاتر بەرکەوتەی نێو باسە سیاسیەکانە دکتۆر نەجمەدین کەریم ـە .
نەجمەدین کەریم وەک کەرکوکییەکان قسەی لەسەر دەکەن ، بەمێژووی کەرکوک لێپرسراوێکی ئەوەندە دڵسۆزو خەمخۆریان نەبووە . ئەکادیمیانە کار لەسەر خزمەتکردنی ئەوشارە دەکات ،، بێ گوێدانە بەرنامەیەکی سیاسی بۆ گەشەی حیزبەکەی ، بەکرداری ئیداریی گەشەی حیزبەکەی هەنگاو بەهەنگاو دەباتە پێشەوە .. یەکێتی راپێچی خۆی کردووە ، نەک یەکێتی نەجمەدین کریم ڕاپێچی خۆی بکات .. ئەو نیشتمانیانە کار لەسەر ئەرکە پێسپێردراوەکەی خۆی دەکات .. واتە ئەوەی پێی سپێردراوە بەجۆرێک دەیبات بەڕێووە ، خۆی کردۆتە پێداویستییەکی سەرەکیی بێ وێنە ، خۆی لەسەر شانۆی ئیداری و لەبازەنەی سیاسی دا خۆی نمایش دەکات .
هەنگاوەکانی بە میتۆدی تەسکردنەوەی پانتایی حیزبەکانی تر نییە ، بەڵکو لەنەبوونی جۆری ئەو و بەتامەزرۆیی خەڵک بۆ کارەکانی هێزە سیاسییەکانی تریی لەو شارەدا لاوازکردووە ، واتایەک دەدات بەدەستەوە خەڵک تینووی دڵسۆزییە ، نەک پڕوپاگەندەو هەرای دۆڕاو ..
لەکەرکووکدا پارتی لاواز بوو ، جونکە کەرکوکییەکان تامەزرۆی ئازادی و ڕزگاری خاک و ئاسمانی شارەکەیانن . زۆرینەی چەکدارە کوردەکانی شاری کەرکوک و دەوروبەریی لەزەمەنی سەدامدا ، پارتی باوەشی بۆ کردونەتەوە .. هۆکاریی لاوازی پارتی لەو شارەدا ، بەستنەوەی رایەڵەی سیاسی و دبلۆماسی حیزبەکەیەتی بەتورکیاوە ، لەکاتێکدا لەزەهنی کەرکوکیەکاندا بەبن بەستگەیشتنی گفتوگۆی یەکێتی و حوکمەتی سەدام لەساڵی 1984 تورکیا بووە . ئەوە جگە لەوەی تورکیا لەدوای رووخاندنی سەدامەوە یاریکەرێکی گرنگی بەرامبەری کەرکوکییەکانە لەدۆراندنی مادەی 140 .
قسە لەسەر ئەوە هەیە حەقدێکی کۆن لەسەر نەجمەدین کەریم لەئاڵۆزی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ماڵباتی بارزانی ، بەڵام بەڕەیی من هۆکاری تری سیاسی گۆشەکانی ململانێی نێوان پارتی و نەجمەدین کەریم ـ ی دروست کردووە ، کەیەکێتیشی هێناوەتە نێو ململانییەکەوە .
1 / نەجمەدین کەریم توانییویەتی زۆرینەی شەقامی تورکمانەکانی ئەوشارەش بەلای خۆیدا ڕابکیشێت و ڕووی هیوا سیاسیەکانی ئەو گەلە لەتورکیا داببڕێت . واتە تورکیاش بەشێکە لەداخوازیی لادانی نەجمەدین کەریم لەو شارە ..
2 / گەر یەکێتی دەستبەرداریی نەجمەدین کەریم ببێت ، ئەوا خەڵکی کەرکووک دەستبەرداری نەجمەدین کەریم نابن ، لێرەدا دەستبەرداربوونی یەکێتی لەنەجمەدین کەریم هاوتا دەبێت بە دەستبەرداربوونی یەکێتی لەکەرکووک ، ئەمەش دەبێتە زیانێکی تر بۆ یەکێتیی . دەبێت بپرسین هۆکاری چییە ، نەجمەدین کەریم دەستبەرداریی خەڵکی کەرکوک نابێت ؟ . لێرەدا دەبێت بچینە سەر ئەو ڕایڵەی ، کە نەجمەدین کەریم میژوویەکی هەیە لەتێکەڵاویی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی رۆژئاوا بەتایبەتی ئەمەریکا ، کەماوەیەکی زۆر لەوێ ژیاوە .. لەکاریی سیاسی دا جیگۆڕکێ لەپێناو جێگیر بووندا ، یاخوود سەقامگیرکردنی خودو بەرژوەندی گشتیی ، حیزب و گروپ وەلا دەنرێت . بۆ نمونە لەڕۆژئاوادا سەرکردەیەک بیرۆکەیەکی باشی هەبێت ، بەڵام بەهۆی ڕێگری زۆرینەی حیزبەکەیەوە نەتوانێت جێبەجێ بکات ، بەدیوێکی تردا هەلی بۆ هەڵ دەکەوێت لە پانتایی حیبزکەیدا نواندنێکی سیاسی دەنوێنێت بۆ سەرنجی دەوروبەرو وەک کارەکتەرێک دەردەکەوێت ، ئەوسا بیر لە هەنگاویی دورکەوتنەوە لە حیزبەکەی دەکات و لەپانتایی بیرۆکەکەیدا کار لەسەربانگێشکردنی هەوادارانی دەکات .. ئەم بیرۆکەیە سەرکەوتوو بوو لەلای ڕابینی ئیسلائیل و لە بلوخەریی سویسراو لە نەوشیروان مستەفای کوردستان دا ،، دەکرێت نەجمەدین کەریم ـ ش هەمان هەنگاو بنێت لەکەرکووک دا ، گەر یەکێتی دەستبەرداریی ببێت .
ئەو وەلامەی دکتۆر نەجمەدین کەریم لەسەر تەلەڤزیۆنی ڕووداو بۆ پرسیاریی بێژەرەکەی ، ئەوە دەگەیەنێت ململانییەکان بەرەو ئاستێک دەڕوات ، کە دەکرێت پەڕەکانی ڕابردووی یەکتری هەڵبدەنەوەو ، ماتۆڕی میدیاکانیشیان بکەوێتە گەر بۆ لەکەدارکردنی یەکتریی .
بەشی دووەمی تەبەلەکە پەیوەستە بە دوو ڕستەی ئەندامێکی یەکێتی ، کەشانازی بەحیزبەکەیەوە دەکات ، کە یاساییانە مامەڵە لەگەڵ دادگا دەکات و ئەندامە هەرە بەرزەکانی خۆی دەنێریتە بەردەمیی دادگاو ، لەوێ بیتاوانی خۆیان بسەلمینن ، یان سزای خۆیان وەربگرن ..
ئەمە لەڕووی سیاسی و رەوشتی نیشتمانییەوە دروستە ، دەکرێت خوێندنەوەمان بۆ ئەم پیاهەڵدانەی هەبێت و بیخەینە خانەی ململانییە سیاسە تەقلیدییەکانی دوو حیزبی دەسەڵاتداری ئەمڕۆیی کوردستانەوە ، پارتی لەکەیسی کاوەدا خۆی کردە بەشێک لەخاوەن و دڵسۆزیی بۆ یاساو بەتەنگانەهاتنی مافی مرۆڤ ، لەکاتێکدا خۆی تاوەنبارە بە سێ کەیسی هاوتای کەیسەکەی شەهید کاوە و ڕووی لێ وەردەگێرێت و ، وەکوو ئەوە وایە هەرلەم کوردستانەدا شتی وا ڕووی نەدابێت و شتی واشی نەبیستبیت و لەو لاشەوە خۆی دەکاتە بەرگریکاریی ماف و یاسا و بەتەنگەوە هاتووی داخوزییەکانی خەڵک و خۆی دەخزێنیتە سەنگەری سەندنەوەی مافەکانیان . کاتێک ئەندامێکی یەکێتی بەم زمانە شانازیی بەحیزبەکەیەوە دەکات و حەقێتی وەک بانگێک بەنەیارە تەقلیدییەکانی حیزبەکەی بگەیەنێت و ئەمان چی دەکەن و ئەوان چۆن هەنگاو دەنێنن .
تێبینی / هەردوو کورتە نوسراوەکە لەسەر تۆڕیی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگیراوە .
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts