ocalan_imrali

عه‌بدوڵڵا ئۆجالان : ئێمه‌ به‌نزین به‌و ئاگره‌دا ناکه‌ین کۆده‌تاچییه‌کان هەڵیانگیرساندووە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فوراتنویز /

رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ شاندى BDP و HDP رایگه‌یاندووه‌ که‌ کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى قۆناخى چاره‌سه‌رى به‌شێوه‌یه‌کى راست بگاته‌ ئامانجى خۆى و ووتوویه‌تى : ” ئیدى پرۆسه‌که‌ له‌و ره‌وشه‌دا نه‌ماوه‌ که‌ بێ جدیه‌تى هه‌ڵبگرێت و به‌بێ یاسا به‌رێوه‌بچێت .”

شاندێکى BDP و HDP ئه‌مرۆ چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ئه‌نجامدا و دواى ئه‌وه‌ى گه‌رانه‌وه‌ لێدوانێکى نوسراویان خوێنده‌وه‌ . له‌لێدوانه‌که‌دا په‌یامى ئۆجالان خوێندرایه‌وه‌ و تیایدا به‌تایبه‌ت سه‌ره‌نجى راکێشاوه‌ته‌سه‌ر هه‌وڵدانه‌کانى ” کوده‌تا ” و ئۆجالان رایگه‌یاندووه‌ :” ئه‌وانه‌ى ده‌خوازن جارێکى تر وڵات به‌ئاگرى ( کوده‌تا ) بگه‌رێنه‌وه‌ بارودۆخى شه‌ڕ ، با باش بزانن ئێمه‌ بۆ ئه‌و ئاگره‌ به‌نزین هه‌ڵناگرین ، وه‌ک چۆن هه‌تا ئێستا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌وڵدانێکى کۆده‌تاچییه‌کان وه‌ستاوینه‌ته‌وه‌ ، لێره‌ به‌دواوه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه ‌.”

په‌یامه‌که‌ى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان به‌و شێوه‌ییه‌ :

” له‌سه‌ره‌تادا به‌هیواى ئه‌وه‌ى ساڵى نوێ ببێته‌ ساڵى به‌دیهاتنى داخوازه‌ییه‌کانى گه‌له‌که‌مان و ئه‌وانه‌ى دیموکراسی ، ئازادى و ئاشتى ده‌خوازن ساڵى نوێییان پیرۆز ده‌که‌م .”

” ساکینه‌ جانسز ، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان که‌ بوونه‌ته‌ ناوى سمبوڵى تێکۆشانى ئازادى ، به‌رێز و حورمه‌ت به‌بیردێنم ، پێویسته‌ بزانرێت که‌ بێ گومان حیسابى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ له‌ تاوانباران ده‌پرسرێت . ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ به‌ته‌واوى به‌ئامانجى له‌ناوبردنى قۆناخى چاره‌سه‌رى به‌رێوه‌چوو و باشترین وه‌ڵامى به‌کاریگه‌رمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کان هه‌ڵمه‌تى ئازادى و چاره‌سه‌رى دیموکراتى به‌شێوه‌یه‌کى به‌بڕیار ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌رکه‌وتن . له‌که‌سایه‌تى ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌دا ئاشتى و چاره‌سه‌رى دیموکراتى ، پێشکه‌شى هه‌موو شه‌هیدانمان ده‌که‌ین که‌ له‌پێناو ئاشتى گیانیان به‌ختکردووه‌ .”

” ئه‌گه‌ر شه‌ڕ دۆزه‌خ بێت ، ئاشتیش به‌هه‌شته‌ “

” ئه‌و پرۆسه‌یه‌یی که‌ له‌قۆناخێکى مێژووى و به‌ده‌ستى به‌خوێن ده‌ستمان پێکرد ، خاڵێک که‌ پێگه‌یشتووین ده‌توانم به‌و شێوه‌یه‌ بخه‌مه‌روو ، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ دۆزه‌خ بێت ، ئاشتیش به‌هه‌شته‌ . ئێمه‌ قاچێکى خۆمان له‌دۆزه‌خ ده‌رخست ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ى رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه‌ بۆ ده‌رخستنى قاچى ترمان له‌دۆزه‌خ رووبه‌رووى کێشه‌ بووینه‌ته‌وه‌ و له‌نیوه‌دا ماوین . بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌که‌ بگاته‌ ئامانجى خۆى رێبازى راست پێشکه‌ش ده‌کرێن . سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کان به‌ڵام ئیراده‌ و باوه‌ڕى ئێمه‌ بۆ ئاشتى وه‌ک سه‌ره‌تاى رۆژى ده‌ستپێکردنى قۆناخه‌که‌یه‌ . به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌مه‌ش بزانرێت ئێمه‌ هه‌تا کۆتایی به‌و شێوه‌یه‌ له‌ ناوه‌راستدا نامێنینه‌وه‌ . بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتێکى نزیکدا وڵات و هه‌رێمه‌که‌مان له‌و شه‌ڕ و مه‌رجه‌ دۆزه‌خیانه‌ رزگاربکه‌ین پێویسته‌ هه‌موو که‌سێک ئیراده‌یه‌کى به‌هێز نیشان بدات .”

“ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ى له‌و ماوه‌ییه‌ى رابردوو دروست ده‌بن ، نیشانى ده‌دات که‌ ئه‌گه‌ر به‌زووترین کات هه‌نگاو نه‌نرێت ، هه‌روه‌ها کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر نه‌بێت و دیموکراسى له‌ وڵات نه‌یه‌ته‌ئاراوه‌ ، ئه‌وا هێزه‌کان له‌ده‌روه‌ و ناوه‌خۆ ئه‌وانه‌ى که‌ دوژمنى دیموکراسین پیلانگێرییه‌کانیان په‌ره‌پێده‌ده‌ن . ئه‌و خاکانه‌ له‌و دووسه‌د ساڵه‌ى رابردوو به‌رده‌وام به‌ئاگر و کوده‌تا رووبه‌روو بوونه‌ته‌وه‌ و سوتێندراون . ئه‌و پرۆسه‌ى ئێمه‌ ده‌ستمان پێکردووه‌ له‌دژى کوده‌تاکانه‌ و ئامانجمان کۆمه‌ڵگایه‌کى دیموکراتییه‌ .”

” ئێمه‌ به‌نزین به‌و ئاگره‌دا ناکه‌ین “

” ده‌مه‌وێت دوو رێباز بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ ناو پرۆسه‌که‌ و له‌ده‌ره‌وه‌دان ئاشکرابکه‌م : ئه‌وانه‌ى ده‌خوازن جارێکى تر وڵات به‌ئاگرى کۆده‌تا بگه‌رێننه‌وه‌ ره‌وشى شه‌ڕ ، با باش بزانن ئێمه‌ به‌نزین به‌و ئاگره‌دا ناکه‌ین. وه‌ک چۆن هه‌تا ئێستا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌وڵدانێکى کۆده‌تاچییه‌کان وه‌ستاوینه‌ته‌وه‌ ، لێره‌ به‌دواوه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ . هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌وانه‌ى به‌بێ هۆکارى و بێ دڵ نزیکى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى ده‌بنه‌وه‌ ، ده‌بێت بزانن که‌ ته‌نیا رێگه‌چاره‌ بۆ کوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ ، به‌ره‌وپێشبردنى دیموکراسى و ئاشتییه‌ .”

” پرۆسه‌که‌ له‌و ره‌وشه‌دا نه‌ماوه‌ که‌ بێ جدیه‌تى هه‌ڵبگرێت و به‌بێ یاسا به‌رێوه‌بچێت ، باشترین رێگاى شه‌رمه‌زارکردن و رێسواکردنى کوده‌تاچییه‌کان ، پێشخستنى به‌رنامه‌یه‌کى بێ ترس و دوودڵییه‌ بۆ چاره‌سه‌رى .”

” هه‌موو ئه‌و یاسا و حقوقانه‌ى هه‌تا رۆژى ئه‌مرۆمان به‌شێوازى جیاواز به‌رێوه‌ده‌چوون ، ئه‌مرۆ رۆژى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان بگۆردرێن و بێ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست بدرێت .”

به‌په‌یامێکى به‌رفراوان بانگه‌وازى له‌گه‌لى ئه‌رمه‌نى ده‌که‌م

” کاتێک له‌نزیکترین کاتدا ده‌ربازى دیموکراسی بووین ، ئه‌وا هه‌وڵى کوده‌تاچییه‌کان پوچه‌ڵده‌بێته‌وه‌ . بانگه‌وازیم له‌هه‌موو هێزه‌ دیموکراسیخوازه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌و جدییه‌ته‌ و تێگه‌یشتنه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتن بکه‌ن و بۆ جێبه‌جێ کردنى پێداویستییه‌کانى قۆناخى چاره‌سه‌رى بانگهێشتى هه‌ڵمه‌تى سه‌رتاسه‌ریان ده‌که‌م .”

” کاتێک کۆتایی به‌ قسه‌کانم دێنم بیره‌وه‌رى و تێکۆشانى برامان ( هرانت ) رۆڵه‌که‌ى گه‌لى ئه‌رمه‌نى سڵاوده‌که‌م . به‌شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان بانگه‌وازى له‌هاوڵاتیانى ئه‌رمه‌نى ده‌که‌م و له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌گه‌م به‌ ساڵوه‌گه‌رى کوشتنى (هرانت ) . جارێکى تر له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ سڵاوى تایبه‌تى خۆم بۆ زیندانیانى نه‌خۆش و سه‌رجه‌م زیندانییه‌کان ، گه‌نجان ، ژنان و دایکانى ئاشتى ده‌نێرم .”

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت