کەژال عەلی : ئەگەر بارکەی برۆی ! .
جەڵتەی گول لێمدەدا
کارەبای وەنەوشە دەمگرێ
دلم پڕ دەبێ لە سووتووی دابڕان .
ئەگەر لێرە برۆی
ئەم ناوە دەبێ بە مەیدانی مەراق
وڵات پڕ دەبێ لە دووپشکە ڕەشە
جەجاڵ هەلدەستێ
نیشتمان دەبێ بە عەقلی سلیکۆن .
ئەگەر سەفەر بکەی
بانۆفەکان دەبن بە توونێڵی مەرگ
گلایسەکان پڕ دەبن لە بێچووە فێڵی زۆڵ
لە فەرخە پەیوەندی حەرام .
ئەگەر ئێرە چۆڵ کەی
ئارەزووم دەفرۆشم
دلم هەراج دەکەم
وشەو متوو و میرووی شعرم ،
دەکەمە تەنزیلات .