Abdullah_Ocalan

ئۆجالان کەسایەتییەک گەل لێی دەترسێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رۆژنامه‌ى ( گاردیان ) نامه‌یه‌کى ئۆجالانى بڵاوکرده‌وه‌

نامه‌یه‌کى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵلا ئۆجالان له‌ رۆژنامه‌ى ( گاردیان ) بڵاوکرایه‌وه‌ و تیایدا ئۆجالان رایده‌گه‌یه‌نێت ، پێناسه‌کردنى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ که‌ ئه‌وى وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک که‌ گه‌ل لێى ده‌ترسێت نیشانداوه‌ . وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ که‌ تێکۆشانى ( 40 ) ساڵه‌ى کوردان به‌چاوێکى بچوک ته‌ماشا بکرێت و ووتوویه‌تى :” ره‌نگه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى منیان لێره‌ زیندانى کردووه‌ وه‌ک ترسێک (خۆف ) بم ، به‌ڵام بۆ مرۆڤه‌کان زۆر ئاسان نییه‌ که‌ من ببم به‌سه‌رچاوه‌ى ترس ئه‌وه‌ جێگاى باوه‌ڕى نییه‌ .”

رێبه‌رى گه‌لى کورد ده‌رباره‌ى ئه‌و ووتاره‌ى له‌ رۆژنامه‌ى گاردیان  سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و بڵاوکرابووه‌وه‌ ، نامه‌یه‌کى بۆ هه‌مان رۆژنامه‌ نارد و ئۆجالان له‌نامه‌که‌یدا ده‌سنیشانى کردووه‌ که‌ رۆژنامه‌ى گاردیان  له‌رۆژى 5ى کانوونى یه‌که‌مى 2013 دا به‌هۆى کۆچى رێبه‌ری ئه‌فریقیاى باشوور نیلسیۆن ماندێلا ووتارێکى بڵاوکردۆته‌وه‌  . له‌و ووتاره‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و و راستى تێکۆشانى گه‌لى کورد ناحه‌قى کراوه‌ . ئۆجالان ده‌ستنیشانى ده‌کات که‌ چه‌مکى ” ئه‌و که‌سه‌ى لێى ده‌ترسن و ده‌یپه‌رستن ” تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر کۆیله‌دارى ، کۆمه‌ڵکوژی و سیاسه‌تى له‌ناوبردنه‌ . ئۆجالان رایگه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌هه‌مانکاتدا هه‌ڵوێستێکه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى ناچارن به‌خۆیان باوه‌ڕبکه‌ن و هه‌ڵوێستێکى دووژمنانه‌یه‌ . ده‌ستنیشانیشى ده‌کات که‌  ماوه‌ى ( 14 ) ساڵه‌ له‌ژوورێکدا زیندانى کراوه‌ و ووتوویه‌تى :” ره‌نگه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى منیان لێره‌ زیندانى کردووه‌ وه‌ک ترسێک بم ، به‌ڵام بۆ مرۆڤه‌کان زۆر ئاسان نییه‌ که‌ من ببم به‌سه‌رچاوه‌ى ترس ئه‌وه‌ش جێگاى باوه‌ڕى نییه‌ .”

" گاردیان  به‌چاوێکى بچووک سه‌یرى تێکۆشانى کوردانى کرد "

ئۆجالان ده‌ستنیشانى کردووه‌ که‌ ئه‌و وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک خۆى ده‌بینێت که‌  نوێنه‌رى ئیراده‌ى  (40) ملیۆن کورد ده‌کات و هه‌وڵده‌دات بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه‌ و دیموکراتى و بۆ ئه‌مه‌ش باوه‌ڕى به‌و هه‌وڵدانانه‌ هه‌یه‌ ، رۆژنامه‌ى گاردیان به‌و چه‌مکه‌ى به‌کارى هێناوه‌ ته‌واوى تێکۆشانى گه‌لى کوردى به‌چاوێکى بچوک سه‌یرکردووه‌ . ئۆجالان جه‌ختى کردۆته‌وه‌ که‌ له‌نێوان ئه‌و و ماندێلادا له‌ناکۆکى زیاتر ئاوێته‌بووین هه‌یه‌ . ئۆجالان رایگه‌یاندووه‌ که‌ گه‌لى ئه‌فریقیاى باشووریش هه‌تا دوایی باوه‌ڕیان به‌ په‌یوه‌ستبوونى ماندێڵا بۆ ئاشتى نیشانداوه‌ و  به‌و شێوه‌یه‌ش رژێمى نه‌ژادپه‌رستانى تێکشکاند .

رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان رایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ده‌ستنیشان کردنى دوا رۆژى نه‌ته‌وه‌یه‌ک دا تێکۆشان و ده‌ستنیشانکردنى پرۆسه‌یه‌ک گرنگه‌ . له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک که‌ گه‌ل لێى بترسێت نییه‌ به‌ڵکو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ که‌ گه‌ل به‌ڕێوه‌ده‌بات .

له‌ رۆژى 5ى کانوونى یه‌که‌م 2013 دا رۆژنامه‌ى گاردیان ده‌رباره‌ى ( 3 ) رێبه‌رى جیاواز ( نه‌هرو ، ئانگ سه‌نگ سوکی و عه‌بدوڵا ئۆجالان ) که‌ له‌زیندانه‌کاندا ماون ووتارێکى بڵاوکرده‌وه‌ و هه‌رسێ رێبه‌ره‌کانى له‌گه‌ڵ نێلسیۆن ماندێلا که‌ له‌ 27ى کانوونى یه‌که‌مى ساڵى 2013 کۆچى دوایی کرد به‌راوردکردبوو و رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالانى وه‌ک رێبه‌رێکه‌ که‌ ( گه‌ل لێى ده‌ترسێت و ده‌په‌رستێت ) به‌ناو کردبوو .

سەرچاوە / فراتنویز
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت