بەهرۆز جەعفەر : یەکێتى و کۆشکى سپى .
یەکێتى لەهەولێر ، لەناو ڕووبەرێکى فراوانى زەوى و لەشوێنێکى ستراتیژیی ( ڕێگاى کەرکوک ) یەک کۆشکى سپى گەورەى بۆ مەکتەبى سیاسیی کردووە ، ئەتوانم بڵێم لەعێراق و هەندێ وڵاتانى ناوچەکەشدا هیچ حزبێک بیناو کۆشکى واى نییە ، بەجۆرێکیش لەسەر دیزاینى کۆشکى سپى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بێت .
ئەم کۆشکە زۆرگەورەیەى یەکێتى بەڕۆژسپى و بەشەویش چراخانى سەوزە ( بە2 سال تەواو کرا ، نەخۆشخانەى 400 قەرەوێڵەییش بە 10 ساڵ لەسلێمانى هێشتا نەکەوتۆتە کار ) . بێجگە لەوەى یەکێتى بیناى مەڵبەندى هەیە ، چەندین بیناى دیکەى هەیە ، ماڵى کۆسرەت ڕەسوڵ شتێک لەماڵى نێچیرڤان بچوکترە و شوێنەکەشی مەرکەزیی ترە ، هەولێر (سەعدى پیرەى لێیە ، ئاسۆ مامەند و ڕزگار عەلى لێبوەو لێیە ، عەدنان موفتى هەر لێیە ، یەک دونیا کەس و کارى شەهیدو خانەنشین و مالى سۆفیەکان و بێرکۆنى و سەمەدو شادومان و سەبان و شتى دیکەى زۆر لێیە ) ئەم یەکێتیە لەم هەولێرەى کە لەخۆى کۆنتر نییە ، توانیویەتى (96) هەزار دەنگ بهێنێت ، کەچى ئەو بزوتنەوەى گۆڕانە تازە دروستبوە لەو هەولێرە بینایەکى کرچ و کاڵى هەیە لەگەڵ (برزۆ) دا ، توانیویانە نزیکەى (130000) دەنگ لۆخۆیان مسۆگەر بکەن ، مەسەلەکە پەیوەندیی بە بیناو تواناى (برزۆ) و شتى واوە نییە لەگەڵ یەک دونیا قەزاوەتم بۆ گشت لایەکیان .
دەبێت جەمسەرەکانى هەولێرو سەرکردە هەرەگەورەکانی یەکێتى بزانن خەڵک لەداخى کێ دەنگى لۆ بزوتنەوەى گۆڕان دەداتن ؟. یانى خیتامەکەى ئەوەیە : لەعەلوەکە ، لەچایخانە یان لەتینک تانکەکانى جیهانى ، لەپۆلیسێک یان لەمەکتەب سیاسییەک لە ڕۆژنامەنوسێک یان تەقریر نوسێک بپرسیت ، تەنانەت مندارەکى بینه لۆ خۆى ده زانێ یەکێتى چییەتى ؟. زۆر سەیرن ئەو جەماعەتەى سەرەوە هەر چوار تایەکەیان پەنجەر بووەو هەرلێدەخوڕن ، هەموو خەڵکیش سەیریان دەکاو ئاگاداریان دەکاتەوە ، هەر خۆشیان تێک نەداوە .!.
- بابەتەکانی تری بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئەقڵ و دیکتاتۆر.
- All Posts