به‌ختیار شه‌مه‌یی : کۆمه‌ڵناسیی لاوان .
لاوان به‌شێکی گرنگ و چالاکی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن . لاوان هێزی بزوێنه‌ر و سازێنه‌ری زۆربه‌ی دیارده‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ن. ئه‌م به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه پێکهاته‌یه‌کی تێکه‌ڵ و جۆراوجۆرن له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ .
لاوان پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تین له خوێندکاران، کرێکاران ، بێکاران و زۆربه‌ی پیشه جیاوازه‌کانی دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه. به‌ڵام لاوان چین و توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت نین، زۆرجار به هه‌ڵه لاوان وه‌کو چین و توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه ده‌کرێن، ئه‌م پێناسه‌یه له‌گه‌ڵ مانای زانستییانه‌ی چیندا یه‌کناگرێته‌وه و دژ و ناته‌بان .
ئه‌مڕۆ له هه‌موو جیهاندا ، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه گرنگی و بایه‌خی زۆر به لاوان ده‌درێت و بوودجه‌ی تۆکمه و ره‌چاوکراو ، ته‌رخانکراوه بۆ دابینکردنی پێداویستییه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی لاوان ، له خوێندن و وه‌رزش کردن و نیشته‌جێگه‌ی ژیان و گه‌شتوگوزار و شوێنی تایبه‌تیی لاوان بۆ خۆشگوزهراندن و به‌سه‌ربردنی سوودمه‌ندانه‌ی کاته‌کانی پشوودانانیان . به ده‌یان و سه‌دان سه‌نته‌ر و بنکه و مه‌ڵبه‌ندیان بۆ داده‌مه‌زرێنرێت و به هه‌زاران مامۆستا و ئامۆژگار، له که‌سانی کۆمه‌ڵناس و ده‌روونناس و په‌روه‌رده‌کاری گشت بواره جۆراوجۆره‌کانی په‌روه‌رده و راهێنان و بارهێنانیان، وه‌کو ئه‌رک و فه‌رمان و پیشه ، خه‌ریکی په‌روه‌رده کردن و ئاماده‌کردنی لاوانن . سه‌ربای هه‌موو ئه‌مانه، لاوان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی و کێشه و گیروگرفتی تایبه‌ت به خۆیانن .
له‌ناو خێزانه‌کاندا ، زۆربه‌ی کاته‌کان، لاوان سه‌رچاوه‌ی کێشه و گیروگرفتی جۆراوجۆرن . له ده‌ره‌وه‌ی خێزانیشدا ، به‌شێکی زۆری کێشه‌کان هه‌ر له لاوانه‌وه په‌یدا ده‌بن. له خۆپیشاندان و راپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانیشدا ، لاوان هه‌میشه پشکی سه‌ره‌کی و به‌رچاویان بۆ خۆیان پاوان کردووه .
ئه‌م پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه ، هێزێکی گه‌وره و چالاک و زیندوو و بزوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ن . هه‌ر بۆیه له‌لایه‌ن کۆڕ و کۆمه‌ڵ و رێکخستنه رامیارییهکانهوه هه‌وڵی زۆر له‌گه‌ڵ لاوان‌دا ده‌درێت و پاره و کات و وزه‌یه‌کی زۆریان تێدا به‌خه‌رج ده‌درێت بۆ راکێشانی سه‌رنجیان به‌لای خۆیاندا و بۆ به ئه‌ندام کردنیان و سوود وه‌رگرتن له هێز و توانا و کات و وزه‌یان . سیاسه‌تمه‌داره‌کانیش لاوانیان مه‌به‌سته و هه‌رده‌م به‌شێکی زۆری هه‌وڵدان و وتاردانهکانیان ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری لاوان ده‌که‌ن .
ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که هه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵ و دامه‌زراوه و رێکخستنێکی رامیاری بتوانێت جه‌ماوه‌رێکی زۆری لاوان به‌لای خۆیدا رابکێشێت و تێکه‌ڵێ کار و چالاکی و بیروباوه‌ڕه‌کانی خۆیانیان بکه‌ن ، له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا کارا و کاریگه‌ر ده‌بن و داهاتوویه‌کی باش و مسۆگه‌ر بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن .
ململانێ له‌سه‌ر لاوان، ته‌وه‌رێکی گرنگ و پڕ کێشه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه رامیاری و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه . زۆربه‌ی جاریش لاوان وه‌کو هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کاری ئاژاوه‌گێڕی و تێکدان و ته‌نانه‌ت تێرۆر و کوشتوکوشتاریش به‌کار ده‌هێنرێن . هه‌ربۆیه پێویست و گرنگه له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه، گرنگی و بایه‌خی پێویست به په‌روه‌رده‌کردنی پۆزه‌تیڤانه – ئهرێتییانهی لاوان بدرێت و بوودجه و کات و وزه‌یه‌کی ته‌رخانکراویان تێدا به‌خه‌رج بدرێت . ئه‌مه‌ش هۆکارێکه
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاشتی و ئاساییش و ژیانی دێمۆکرسییانه و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه .
پێویسته لاوان به راهێنانی دروست و به ده‌ستاوێژی پێشکه‌وتووانه‌ی سه‌رده‌مییانه، به بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی مرڤدۆستانه، به هه‌ست و هۆش و گیانی ژینگه‌پارێزانه و ئاژه‌ڵدۆستانه، گۆش و په‌روه‌رده بکرێن و دوور بخرێنه‌وه له هه‌موو کار و کرده‌وه و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی توندوتیژانه و زیینبهخشانه . بێگومان پێش هه‌موو لایه‌نێک ئه‌مه ئه‌رک و فه‌رمانی ده‌وڵه‌ته و بۆ ئه‌م ئامانج و مهىهستهش، دامه‌زراوه و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانیش ده‌بێت هاوکار و پشتیوانی ده‌وڵه‌تبن بۆ باشتر په‌روه‌رده‌کردنی لاوان .
ئه‌مڕۆ کێشه‌کانی لاوان له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، گرنگ و هه‌ستیارن . چونکه لاوان به‌گشتی که‌سانی ساده و که‌مئه‌زموونن و زوو ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریی دیارده و ئایدۆلۆژیا و بیروباوڕه جۆراوجۆره‌کانه‌وه ، ده‌توانرێت به ئاسانی لاوان به هه‌موو ئاڕاسته‌کاندا ببرێن و به‌کار بهێنرێن بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێکی باش و خراپ .
کۆمه‌ڵگه‌ی پێشکه‌وتوو و ته‌ندروست و خۆشگوزه‌ران ، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه که خاوه‌نی سیسته‌م و شێوازێکی پێشکه‌وتووانه و مرۆڤدۆستانه و سه‌رده‌مییانه بێت بۆ ئاراسته‌کردن و راهێنان و په‌روه‌رده‌کردنی لاوان به باشترین شێوه و سێوازی زانستیانه ، تاوه‌کو جه‌ماوه‌ری لاوان ، پێکهاته‌یه‌کی پێشکه‌وتوو و کارا و خۆشگوزه‌ران و سوودمهندبن بۆ خۆیان و بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووی هه‌موو کۆمه‌ڵگه .