Xwrmatw

محەمەد ئەحمەد : پاریزگاکردنی خورماتوو لە سەر خواستی تالەبانی بووە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خورماتوو: شەشەم پارێزگای کوردستان

خورماتوو … پرخوێناویترین جێی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری دونیادا .. رۆژانە 2-3 تەقینەوە لەو شارە روودەدات ، خەڵکەکەی کەمە کەمە کۆچدەکەن بۆ شارەکانی تر و بەتایبەتی نەتەوە کور د، بە دڵناییەوە دەیڵیم  ، هیچ حزب و لایەنێک نییە لە هەوڵی خورماتوو و خەڵکەکەیدا بێت ، جگە لە تێکچونێکی و پڕ خوێناوی باری ئەمنی بەخۆیەوە دەبینی خورماتوو بەدەست بێ پرۆژەییەوە رۆژ تا رۆژ بەرەو دواوە دەکەوێت ، بەرپرسی یەکەمی ئەم کارانەش ناکۆکی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمە و خەڵکی خورماتوو پێیا چوونە . 

ئەگەر بۆ ماوەی یەک ساڵ بگەرێنە دواوە وە و هەواڵی سەردانی وەفدی تورکمانی شاری خورماتوو بخوێننیەوە بۆ لای سەرۆک کۆماری عێراق “جەلال تاڵەبانی” بەڵینی بە پاریزگا بوونی خورماتوو ی داوە بەو وەفدە .

ئێستا ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تەواو کەری بڕیارەکەی سەرک تاڵەبانی بووە ، راستە ئەم داخوازییە لەلایەن نەتەوەی تورکمانەوە کراوە و حزبە کوردیکان ئێستا رەتی دەکەنەوە ، بەڵام لە کۆتاییدا ، حکومەتی ناوخۆی خورماتوو هەر دانیشتوانەکەی پێکی دێنین و بەپێی رێژەی دەنگەکان پۆست و دەسەڵات وەردەگرن .

سەبارەت بە گەرانەوەی خورماتوو و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی تر بۆ سەر هەرێمی کوردستان ، خورماتوو خۆی هەر دەمێنێتەوە وەک ناوچەیەکی کێشە لەسەر و هەمان بڕیارە مردوەکەی ماددەی 140 ی دەستوری عێراق دەیگرێتەوە .

بۆیە لێرەوە داواکارم هەموو لایەنەکانی خورماتوو هەرلە ئێستاوە کار بکەن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕیوەبەراتی پارێزگاکەییان و بەژداربن لە چۆنێتی پلاندانان بۆ باشترکردنی بارودۆخی هاوڵاتیا ، خۆ ئەگەر خورماتوو بکریتە پاریزگا یان نا خەڵکی تر لە شوێنی ترەوە ناهێنن، بێگومان هەر خەڵکەکەی وەک خۆی دەمێنیتەوە بەڵام لە جێی ئەو ئیهمال کردنەی هەرێم و بەغدا ئیتر هەردوو حکومەتەکە لەبەر بەرژەوەندی خۆیان گرنگییەکی زیاتر دەدەن بە خورماتوو .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت