هێمن ڕەئوف : فەرهاد پیرباڵ و حەمە سەعید حەسەن لە هەموو ئەوانیتر ئازاترن .
دوو لە ڕۆشنبیرە هەرە دیارەکانی پارتی ” فەرهاد پیرباڵ و حەمە سەعید حەسەن ” کە زۆرترین جنێو و سوکایەتی و تۆمەتیان بۆ هۆندراوەتەوە لەسەر پارتی بوونیان ، دانیان ناوە بەوەدا کە پارتی ” سەردەشت عوسمان ” ی شەهید کردووە . .
فەرهاد : لە ساتەوەختی دەستدرێژی بەکۆمەڵی شەش پیاو بۆ سەر کچە خۆرئاواییەکە ووتی : ئەگەر کچە بارزانیەک بوایە ئێستا تەرمی هەر شەشیان ، لە چۆڵەوانیەکانی دەوریی موسڵ دەدۆزرانەوە .. ” ئەم ڕستەیە ئاماژە بوو بە تیرۆری سەردەشت ، لەسەر ئەو وتارەی کە بۆ کچەکەی بارزانی نوسیبوو لەکاتی خۆیدا ..
حەمە سەعید : لە ساتەوەختی تیرۆری کاوە گەرمیانیدا ، ڕوودەکاتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پێیان دەلێت : ئەگەر پێویستتان بە سیناریۆ ، بوو بۆ دیزەبەدەرخونەی کەیسەکەی کاوە ، بچن پرس بە پارتی بکەن !! ئەوان شارەزان ، وەک چۆن لە کەیسی سەردەشت عوسماندا ، کردیان و سەرکەوتوو بوون . “
تا ئێستا ئەو ڕۆشنبیرانەی پێیان وایە لەبەرەی خەڵکدان و حیزبی نین و دژ بە پارتی و دەسەڵاتەکەی لە سەنگەردان .. ئەوانەی زوو زوو نمایشی خۆیان دەکەن و وەک ئازادیخواز و ڕادیکاڵ و خاوەن هەڵوێست خۆیان نیشان دەدەن .. بەتایبەت ئەوانەی لە کوردستانن و سودمەندن لەو بارە ناهەموارەی دەسەڵات خوڵقاندویەتی و هەر یەکە لە دەزگا یان گۆڤار یان سایت و یان لە تیڤییەکدا کول فی کول ن و کرێدت بۆخۆیان کۆدەکەنەوە .. نەیانتوانیوە بۆ یەک جاریش بڵێن ” پارتی یان بنەماڵەی بارزانی سەردەشتی کوشت ” تا ئێستاش هەر بە زمانێکی لێڵ و پڕ لە کۆد و تەمومژاوی باس لە تاوانەکانی دەسەڵات دەکەن و نایانەوێت نە شیش بسوتێت ، نە کەباب . لە دیدی منەوە ئەمە ئەوپەڕی بێمۆراڵییە بەرامبەر ئەو پەیامەی لەبەردەمیەوە خۆیان پیشانی خەڵک دەدەن .