خالید ڕەشید : من و سه‌گی دراوسێکه‌مان هاولاتی یه‌ک وڵات ده‌رچوین .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ژنێکی به‌ته مه‌نی هاوسێمان هه‌یه،دووسه‌گی هه‌بوو ،زۆر شێوه‌یان له‌سه‌گی راو‌و تانجی ئه‌چوو ، هه‌ندێ به‌سه‌گی ئه‌فغانیش ده‌چون ، ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر هه‌موو رۆژێک گویم له قروسکه‌و کروزانه‌وه‌ی یه‌کیکیان ده‌بوو , خۆم بۆ نه‌گیرا به‌ژنی درواسێکه‌م وت : ئه‌و سه‌گه‌ی ئیوه ماوه‌یه‌که شه‌و رۆژ ده‌قروسکینێ ئایا ئه‌وه توشی چ ده‌ردیک بوه وا وه‌کوو مرۆڤ ئه‌ناڵینێ؟ . خانمی به‌ته‌مه‌نی جیرانم وتی : ئه‌وه مانگێک زیاتره هاوریکه‌ی مردوه ، به‌ته‌مام هاوریه‌کی بۆ بکرم به‌لام بۆ خۆتان ده‌زانن هه‌ر وا ئاسان نیه،کرین‌و په‌یدا کردنی هه‌مان ره‌گه‌ز ، پێم وت هه‌رگیز به‌ده‌نگی گریانی هیچ ئاژه‌لیک هینده دڵم نه‌سوتاوه .
به‌راستی له‌تۆنی ده‌نگیدا هه‌نسکو گریان وناله‌یه‌کمده‌بیست ،که وه‌کوو ده‌لێن به‌ردی ده‌کرد به‌ئاو جۆن دایکیک بۆ جگه‌ر گۆشه له‌ده‌ست چوه‌که‌ی ئه‌لاوینیته‌وه هه‌ر هه‌مان ناڵه‌م ده‌بیست .
پاش گه‌رانم به‌دوی ره‌گه‌زی ئه‌و سه‌گه‌دابۆم ده‌رکه‌وت کاتی خۆی ئینگلیزه‌کان بۆ یه‌که‌م جار له‌کوردستانه‌وه ئه‌م جۆره سه‌گه‌یان هیناویا‌ته ئه‌وروپا ده‌رچوو من‌و ئه‌و هاولاتی یه‌کین! بۆیه هێنده خه‌مم بۆی خواردوه ، لای خۆمان خه‌لکی گاڵته‌ی به‌عه‌قلی ئه‌مانه دێت که‌له‌گه‌ڵ سه‌گ ده‌ژین .
به‌دریژایی میژوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ته‌کانی چه‌رخی به‌ردینه‌وه ئاسه‌واری ئیسکی ئاژه‌ڵ له‌ناو گۆرو شوینه‌واره هه‌لکه‌نراوه‌کاندا له‌پشکنینه عه‌ردکۆلۆجیه‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه به‌پیی سه‌رچاوه‌ئه‌رکیۆلۆجیه‌کان یه‌که‌م ئاژه‌ڵ سه‌گ بوه که‌مرۆڤ 30هه‌زارسال له‌مه‌وبه‌ر مالی کردوه‌و له‌گه‌لیدا ژیاوه .،.. ئیره‌ییو نامه‌ردیو ناپاکی و بیوه‌فایی ، درۆ‌و ، دوروییو درنده‌یی ، مرۆڤ به‌رامبه‌ر مرۆڤ وای کردوه که‌مرۆڤ په‌نای بۆ ماڵی کردنی ئاژه‌ڵ بردوه ،زۆر جۆر‌و ره‌گه‌زی سه‌گ هه‌ن کاتیک خاوه‌نه‌که‌یان ده‌مرێت ، ئه‌وه‌نده هه‌ستیارن یه‌کسه‌ر جه‌لده لییان ئه‌داوئه‌وانیش ئه‌مرن ، هه‌ندیکیان وه‌کو ئه‌م سه‌گه له ئه‌ڵمانیا که7ساله خاوه‌نه‌که‌ی مردوه ئه‌م له‌گه‌ڵ دنیا تاریک ده‌بێت ده‌چیته سه‌ر گۆری خاوه‌نه‌که‌ی تارۆژ ده‌بێته‌وه که‌چی مرۆڤ وه‌کو سیبه‌ر وایه که تاریکی داهات دیار نامینیت ته‌نها رودوایکی راسته‌قینه له‌سه‌ر وه‌فای مرۆڤ ئه‌و ئافره‌ته به‌وه‌فایه‌ی گه‌ره‌کی شۆرجه‌ی که‌رکووک که‌ناوه‌که‌یم له‌یاد نه‌ماوه که‌وه‌کو ده‌گیرنه‌وه له‌شه‌ستو حه‌فتاکانی سه‌ته‌ی رابوردودا کاتیک منداله ساواکه‌ی ده‌مرێت . ئه‌و مه‌لۆتکه مردوه‌ی جگه‌ر گۆشه‌که‌ی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که بۆنی کردوه له‌ئامێزیدا بوه تا کۆتایی ژیانی ئه‌و ئافره‌ته شێته ، ئایا مرۆڤ ده‌توانێت له وه‌فای هه‌ندی گیان له‌به‌رو باڵنده سود وه‌ربگرێت ؟_ به‌تایبه‌تی له‌زه‌مه‌نیکدا رۆژ به‌رۆژ نرخی شمه‌کو خان‌و ، له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه نرخی مرۆڤ‌و مرۆڤ بون له‌که‌م بوندایه .
له‌کاتیکدا زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌لگای کوردی هاواریانه له‌ده‌ست ئه‌م کاره‌ساته مرۆییه‌ی یه‌خه‌ی ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی گرتوه .
سەرچاوە / Khalid Rashid
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە