Shaxewan

شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا : گه‌مژه‌ییه‌ ئه‌گه‌ر ئینتیمام بۆت هه‌بێت!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ناتوانم خۆشتم بوێت ، ئینتیمام بۆت هه‌بێت ، به‌ نوێنه‌ری خۆمت بزانم ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دژه‌ نه‌ته‌وه‌یی یاخود كوردستان بم ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانم به‌درۆ دڵم پێت خۆشبێت كه‌ به‌راستی نه‌بویته‌ته‌ شوێنگه‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكی به‌ بێ جیاوازی بۆچوونی سیاسی .

ئه‌وه‌ی له‌م په‌رله‌مانه‌دایه ‌، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست په‌رله‌مانتارانه‌ كه‌ ناتوانن خاوه‌نی قسه‌و تێگه‌یشتنی خۆیانبن ، به‌ڵكو وه‌ك رۆبۆتوان و كۆنترۆڵه‌كانیان له‌ ده‌ستی كه‌سانی تردایه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆیان قسه‌كانیان پێ ده‌گۆڕن ، هه‌رچه‌ندی ده‌كه‌م ناتوانم ئینتیمام بۆت هه‌بێت ، كاتێك ده‌زانم ئه‌وانه‌ی له‌وێدان گه‌نده‌ڵ و ماستاوچی و پاره‌خۆرو به‌رژه‌وه‌ندخوازن و میلله‌ت به‌ گه‌مژه‌ ده‌زانن ! ئه‌گه‌ر ئینتیمام بۆت هه‌بێت له‌ گه‌مژه‌یه‌ك به‌و لاوه‌ هیچی تر نیم ! ئاخر ئه‌و دامه‌زراوه‌ی گوناهه‌ پێی بگوترێت په‌رله‌مان نه‌ك هه‌ر ناتوانێت نوێنه‌ری میلله‌ت بێت ، به‌ڵكو ناتوانێت نوێنه‌ری خۆیشی بێت، ئه‌وه‌تا چوار مانگه‌ ناتوانێت سه‌رۆكایه‌تییه‌ك بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێره‌ ده‌ست هه‌ڵبڕین نین ، به‌ڵكو شاره‌زان له‌ ده‌ست هه‌ڵبڕیندا ئه‌گه‌ر له‌ خه‌ویشدابن ، دكتۆرایان هه‌یه‌ له‌ ده‌ستهه‌ڵبڕیندا .

 نه‌خێر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئاغا سیاسییه‌كانیان هێشتاكه‌ رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌ داماوه‌ گۆڕان سه‌رۆكایه‌تی بكات یان یه‌كێتی ، ئاخر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له‌ رابردوودا گۆڕان به‌ تاكه‌ دامه‌زراوه‌ی هه‌ستیار و كاریگه‌ری ده‌زانی كه‌ گوایه‌ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كات ، به‌ڵام ئێستاكه‌ نایه‌وێت ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی لێی سودمه‌ند ده‌بێت چه‌ند كه‌سێكه‌و ناتوانن به‌ لێشاو پاره‌ بۆ گۆڕان كۆكه‌نه‌وه‌و له‌وه‌ها حاڵێكیشدا جێگرییه‌كه‌ باشترین شته‌ بۆیان ، چونكه‌ پاره‌كه‌ له‌وێدایه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌ست كراوه‌یه‌ بۆ به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌ به‌ مه‌به‌ستی رازیكردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی .

گه‌مژه‌ییه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه‌ به‌دامه‌زراوه‌یه‌ك بزانێت گوایه‌ نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات ، نه‌خێر ئه‌و دامه‌زراوه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی خێری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ هه‌بێت ، زیانیشی هه‌یه‌و بۆته‌ بار گرانیش به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌ ، ئه‌و مه‌سروفات و موچه‌ و خانه‌نشینیه‌ خه‌یاڵیه‌ی له‌و دامه‌زراوه‌ سه‌رف ده‌كرێت بدرێته‌ هه‌ژاران ژیانیان باشتر ده‌بێت و ره‌نگه‌ چیتر له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی مه‌سئوله‌ چاوچنۆكه‌كاندا ده‌ست پان نه‌كه‌نه‌وه‌ .

په‌رله‌مانێك نه‌توانێت لێپرسینه‌وه‌ له‌و داهاته‌ خه‌یالییه‌ی كوردستان بكات ، چۆن ده‌كرێت به‌ نوێنه‌ری خۆتی بزانیت ، ئاخر په‌له‌مان زۆر باش ئه‌و راستییه‌ ده‌زانێت خه‌ڵكی له‌و داهاته‌ زۆره‌ی كوردستان ناعه‌داله‌تی به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، هه‌ندێك تاكو بینه‌قاقا تێیكه‌وتوون و هه‌ندێكی تریش ناتوانن ده‌به‌یه‌ك نه‌وت بكڕن له‌و هه‌رێمه‌ی گوایه‌ ده‌ریای نه‌وته !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت