tenha-4-480x300

سەلام سەعید مەولود : ژن ………

Avatar photo

هێندەی ژیان بەئازارم

هێندەی جەنجاڵی شەقامێك

ماندووم

من بەدوو چاو نیگا ئەکەم

بە دڵێکیش خەم ئەچێژم

من ئازاری ژنێ ئەم کوژێ

رۆژگاری نەگریس یەخەم بەردە

  

ئەو لەحزوری هەموو

جرکە ساتەکانی مندایە

من وەك قەقنەس بە ئاگاو

وەك سڵی مەلێکی بچوك

تۆڕ

گەمەی ئەم داوە بەمن ناکرێ

ئازادم کە ژن

  

من پێم ووت

کە ئەسوتێم تەمەنێك

ئاگر ئەدەم

مەم سوتێنە

نەمەستی دادم ئەداو

نەگریانم بن بەست ئەبێ

چ سەیرە بەسوتانم

گەورە ئەبێ