دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : شۆڕشی خۆراک .
هه‌ر شۆڕشێ ، له‌هه‌ر بوارێک‌دا ، کاتێک دروستده‌بێ که‌زه‌مینه‌ی گه‌شه‌کردنی هۆکاره‌کانی شۆڕش هه‌بێ. زۆرجار به‌رله‌وه‌ی شۆڕش له‌هه‌ر بوارێکا روبدات ئه‌توانرێ نیشانه‌کانی شۆڕش بهدیبکرێ ئه‌ویش به‌سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی ئه‌و ره‌گه‌زو هۆکارانه‌ی که شۆڕش دروستده‌که‌ن وه‌کو پێویستیه‌کی هه‌نوکه‌یی و داهاتویی .
بۆ نمونه له‌گه‌ڵ زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوان و پێویستی کاراکردنی و خێراکردنی بواره‌کانی کارگێڕی و ئابووری و ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی بونه هۆکار بۆ پێویستبونی شۆڕشی تەکنۆلۆجی و په‌یوه‌ندی به‌هه‌مان جۆر بۆ هه‌موو بواره‌کانی تری ژیان که شۆڕشی تیا روئه‌دات وه‌کو پێویستی، ئه‌بێ زه‌مینه‌ی فه‌راهه‌می هه‌بێ ، لێره‌دا شۆڕشی خۆراک له‌کوردستانی ئێمه بۆته پێویستیه‌کی هه‌نوکه‌یی و داهاتویی .
له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌ی سنوره‌کانی وڵات و به‌لێشاو هاتنی به‌روبومی ده‌ره‌کی بۆ بازاڕه‌کانی ناوخۆ‌و داڕمانی یان نه‌مانی به‌روبومی خۆراکی ناوخۆ بونه‌ته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ نه ته‌نها له‌ده‌ستدانی دارایی وڵات و ناردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان به‌ڵکو بونه‌ته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ چه‌نده‌ها دیارده‌ی نه‌خۆشی له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بۆ نمونه زیاتربونی دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی، نه‌خۆشی شه‌کره ، جگه‌ر، گورچیله جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشک .
چونکه به‌هه‌موو پێوه‌رێکی زانستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و خۆراکانه‌ی له‌سه‌ر سفره‌ی ئێمه ئاماده‌یه زیانی هه‌یه نه‌ک قازانج وه‌کو خۆراک که‌بتوانێ تام و ته‌ندروستی بدات ئه‌م ئارده‌ی که به‌کاردێ بۆ نانکردن و کاری تری هه‌ویری تائه‌گاته برنج و هێلکه‌ی هاورده‌و ئه‌م مریشکانه‌ی که بهحلفی جین کراو بهخێوئهکرێن و هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌وزه‌و میوهیەی له‌ده‌ره‌وه تا ئه‌گاته ده‌ستی ئێمه به‌هۆی خراپی هه‌ڵگرتن و پاراستن به‌های خۆراکی له‌ده‌ستئه‌ده‌ن ، هه‌مویان زیانیان زیاتره له‌سود .
ئه‌م هۆکارانه زه‌مینه‌ی شۆڕشی خۆراکین که ئه‌بێ تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ خۆراک و له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی خۆراکدا گۆڕانی ریشه‌یی به‌سه‌رابێ .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته به‌ر هه‌رشتێ کار‌و به‌رنامه‌ی زانستانه هه‌بێ بۆ فه‌راهه‌مکردنی ئاسایشی خۆراک به‌جۆرێ بتوانین که‌ڵک له‌ئاوو خاک و هێزی کاری ناوخۆ وه‌ربگرین بۆ به‌رهه‌مهێنانی خۆراکی پێویست له‌ناوخۆی وڵات .
ئه‌مجار پێویسته هه‌رچی زوتر هه‌ڵمه‌تی رۆشنبیری خۆراکی ده‌ستپێبکرێ به‌هاوکاری لایه‌نه ته‌ندروستی و پسپۆڕیه‌کانی بواری خۆراک و کشتوکاڵ به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی سودیان هه‌یه بۆ وه‌لابردنی ئه‌م خۆراکانه‌ی زیانیان هه‌یه .
رێنماییکردنی خۆراکی ئه‌نجامبدرێ بۆ ته‌مه‌نه جیاوازه‌کان ، چونکه زانستانه نیه که‌سێکی ته‌مه‌ن (70-80) ساڵ هه‌مان خۆراک بخوات که که‌سێکی ته‌مه‌ن (5-10) یان (20-30) ساڵه و هاندانی به‌کارهێنانی خۆراکه روهکیهکانه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی له‌ڕوی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی به‌که‌ڵکه ، ئه‌بێ ئه‌م هه‌سته دروست ببێ که‌هه‌ر روهکێ بۆ خۆی کارخانه‌ی ده‌رمانێکی دیاریکراوه کهجگهر له‌به‌های خۆراکی به‌های ده‌رمانیشی هه‌یه بێئه‌وه‌ی که‌کاریگه‌ری دژی هه‌بێ وه‌ک ده‌رمانی تر له‌سه‌ر ته‌ندروستی و هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌م بابه‌ته به‌گرنگیه‌وه بگرن و زوو شۆڕشێکی خۆراکی به‌رپابکه‌ین له‌ژیان و ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان، ئه‌مه جگه له‌گرنگی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی به‌هایه‌کی ئابوری گه‌وره‌شی هه‌یه .