فەرەیدون کونجرینی : تیرۆر و تۆڵەی بەر پرسەکان .
دەسەڵاتداران وڵاتیان بەرەو جەنگێکی دەرونی و جەستەیی بردووە دوێنی سۆران و سەردەشت ، ئەمڕۆ کاوە و بڕیار، ئەمانە زادەی یەک بیرکردنەوەو یەک جۆری دەسەڵاتن .. واتا هەموومان کەوتوینەتە دەستی قەدەر لەم هەرێمەدا ئەوەی داوای ماف بکات بە تێکدەر ناو دەبرێ ، ئەوەی داکۆکی بکات لەمافی تاك، بە ڕقابەری دەسەڵات و یاسای دەزانن ، هەر کەسێك ڕونکردنەوەی زیاتری هەبێت لەسەر ئازادی بیروڕا دەیبەنە زیندان و ئازادی لە تاریکیا نیشان دەدەن ، هەر هاوڵاتیەك دەست بۆ گەندەڵکاران درێژ بکات نەك دەستەکانی دەبڕنەوە بەڵکو دە کوژ رێ ، ئەوەی باس لە واقیع بکات دوژمنە و بە جۆرێک سەرکوت دەکرێت تا ببێتە کۆیلەی دەسەڵات ، ئەوەی لەسەر دەسەڵات بنوسێت و خەڵک بەئاگا بێنێت، لەپەنایەکدا دەبێت کۆتایی بەژیانی بێت ..
وەلێ ئێمە لە هەرێمێکی دیژواردا دەژین و لەقەیرانێکی هێندە ئاڵۆزداین لاوەکانمان ( گیرۆدە و ئالودەی) ژیانێك بون کە مەرگ ئاستی چالاکی مرۆڤایەتی داگیر کردووە ، گیرۆدەی ئەو زوڵم و زۆرداریە کە هەموو ڕێگاکانی ویستی ئازادی گیراوەو فەرامۆشی هەموو لایەكی هێناوەتە دەنگ ، ئالودەی نیشتمانێکین هەتا تێیدا بژین خۆشمان دەوێت و تێدەکۆشین لەپێناو ئامانجەکانی .
چالاکوانی مەدەنی ئەوانەی لە خۆپشاندانەکانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایدا بەژداربون ئایندەی ژیانیان هاوشێوەی ڕۆژنامە نوس کاوە گەرمیانی دەبێت و مــــــــەرگ یـــاوەریان دەبـــێت، هێدی هێدی یەك بەیەکیان دەکوژرێن لە لایەن پەرپرسی دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان .
لای هەموان ئاشکرایە کە 17ی شوبات و ڕۆژانی دوای کاریگەریەکی زۆر باشی کردە سەر هاوڵاتیان ، وەك بە ئاگا هێنانەوەیان، لەو زوڵم و زەوتەی لەنیشتماندا دەکرێت و بێ ئاگابون لەبەرهەمی سامەنە سروشتیەکان و سەرمایەی نیشتمان چەندەو چۆنەو بۆ کوێ دەبرێ !؟
خۆپشاندانەکە بۆ بەئاگاکردنەوەی حکومەتی هەرێم بوو بۆ خۆ بەتاڵ کردنەوە لەگەندەڵی ئەنجام درا، تۆڵەکردنەوەی بەردەکانی لقی چوار و ناڕەزایەکانی هاوڵاتیان ئێستاوەڵام دەدرێنەوە ، کاوە گەرمیانی و کوشتنەکەی تەنها بەتۆڵە هەرژمار دەکرێت لەئاست ڕەخنەو گازندەکانی ئەم تێکۆشەرە ، کاوە مەبەستی تەنها خۆ ڕاست کردنەوەی بەرپرسان بوو جا هەر پارتێکی کوردی بە پوختی خەبات بکات بۆ نیشتمان هاوڵاتیانی کەسانی وەك کاوە گەرمیانی کاری گەرنابن بۆ هیچ پارتێك .
لەم یانی خۆپشاندانەکان و ڕۆژانی دوایدا کۆمەڵێك ڕۆژنامەوان و نوسەرو ڕوناکبیر سەریان هەڵدا ،کۆمەڵێك لەدیواری دەسەڵاتداراندان و کۆمەڵەکەی دیی لەپاڵ دیواری هاوڵاتی مەدەنی پێگیان خواردۆتەوە ، کۆمەڵی دەسەڵات لەئێستادا ژیانێکی زۆر جیاوازتر دەژین لەوەی بەر لە خۆپشاندانەکان هەیان بوو ، ئێستا لەسایەی خۆپشاندانەکانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بووە بەخاوەنی ڤیهلاو موڵک یان بەهۆی نەخشەکێشانی گەندەڵی ئاستی گوزەرانیان باشە لەدیواری کۆمەڵی مەدەنیدا نوسەران و ڕۆژنامە نوسان و ڕوناکبیران بە پاڵپشتی کەسوکاری شەهیدانی 17ی شوبات ژیان دەگوزەرێنن و لەچاوەڕوانی باسێکی تردان بێتەوە دەنگ داواکاریەکانی ئەو سای خۆپشاندانەکان ، کە دواینەی کەوتە دەم بەرپرسانی حیزبی بــــــــەنـــــــــاوی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە . .
لەکۆبونەوە پێنج قۆڵیەکەی نێوان ئۆپۆسیزیۆن و دەسەڵاتداراندا، ئامانجێکی ڕون دەبیندرا ئەویش قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی گیانی بوو بە خۆبەدەستەوەدانی تاوان بارانی لقی چوار ، بەڵام بەهۆی ئەوسیاسەتەی کاری پێ کرا تواندرا وزەی پشتگیری ئۆپۆزسیۆن نەهێڵدرێت لەئاست داواکاری خۆپشاندەران و کەسوکاری کوژراوانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ! ئایا ئەو بێدەنگیە هۆکاری چی بوو تا ئێستا ســستە ؟ ئایە هێنانی هێزو تانکەکان بوو ؟ یان فەنی سیاسی وایکرد ئۆپۆسیزیۆن بکشێتەوە ؟
لای هەموان ئاشکرایە لە ئەرشیفی شەهیدان و برندارەکاندا هاتووە هاوشێوەی ئەو داتایانەی ئێستا لە ئۆفیسی پارتەکاندا هەڵنادرێتەوە لەم باسەو هیچ باسێکی بون و بەردەوامی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە ناکرێت لەداهاتودا هەڵدانەوەیان تاچەند کاری گەری ئەو خواست و داواکاریانە دەگرێتەوە کە خەڵکی خۆپشاندانەکان هەیان بووە ! ؟
لە 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایدا هاوڵاتیان بەدەم گولەوە دەچون ، بەهۆی کەمتەر خەمی دەسەڵاتداران و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئاست خەڵکی ژێردەستەیان، وەڵامی شەقام بۆ جوڵە بە پلانی دەرەکی تواندرا خوێنی تێدا بڕێژرێت
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts