دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : موچه‌و بازاڕ .
موچه چیه؟ هه‌ڵبه‌ته هه‌مومان ئه‌زانین ئه‌و بڕه پاره‌یه کهئهدرێ به کارمه‌ندان و ئه‌و که‌سانه‌ی له داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان و که‌رتی تایبه‌ت کار ئه‌که‌ن به بڕی ئه‌و کاره‌ی که ئه‌نجامیان داوه. بۆ پێدانی پاره بۆ هێزی کار، که هه‌ڵبه‌ته زۆری و که‌می ئه‌و پاره‌یه په‌یوه‌ندی به پێوه‌ره‌کانی بازاڕی کار‌و بازاڕی کاڵاکانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ پێوه‌ری رێژه‌ی هه‌ڵاوسان بۆ هه‌ر سێ مانگی یان ساڵانه‌و له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌رانه ئه‌بێ بڕی موچه دیاری بکرێ .
1- موچه: وه‌کو وتمان مانگانه‌یه که ئه‌درێ به کارمه‌ندان له دامه‌زراوه جیاوازه‌کانی ده‌وڵه‌تی و که‌رتی تایبه‌ت .
2- کرێ: واته ئه‌و پاره‌یه ئه‌درێ به که‌سێ که بۆ ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای کاتژمێری کار یان کاری رۆژانه .
3- سلفه یان میزانیه‌ی تایبه‌ت که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ماوه‌یه‌کی جیاواز له بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه داراییه‌کان ئه‌درێ به کۆمپانیاو دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی یان که‌رتی تایبه‌ت .
هه‌ر سێ ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه به‌بێ له‌چاو گرتنی بڕو توانای کڕین و بازاڕ، راسته‌وخۆ بۆ خۆیان فاکته‌ری سه‌ره‌کی بازاڕی کاڵاو دراو و گه‌شه‌ی ئابورین له هه‌ر شوێنێ، واته چالاکی بازاڕ به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی ئیعتماد ئه‌کاته سه‌ر ئه‌و پاره‌ی که له‌ڕێی موچه‌و کرێ و میزانیه‌و سلفه‌وه دێته بازاڕه‌وه، به‌شه‌که‌ی تری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی بچوکی رۆژانه‌یه بۆ کاڵا سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان و ئه‌مجار پاره‌ی ئه‌و که‌سانه که بازرگانی گه‌وره‌یان هه‌یه یان پیشه‌ی بچووک واته کاری سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه. به‌ڵام دوباره ئه‌مانه‌ش به‌م جۆرە له‌جۆره‌کان ئه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری ئه‌م بڕه موچه‌یه‌ی که له‌ڕێی موچه، کرێ یان سلفه‌و میزانیهوه دێته بازاڕه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م کاریگه‌ریه‌ش له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی ترجیاوازه. بۆ نموونه له‌و شوێنانه که که‌رتی ده‌وڵه‌تی وه‌کو عێراق و کوردستان زیاتر له 60% ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری له‌سه‌ره‌و که‌رتی تایبه‌ت زۆر که‌مه‌و لاوازه‌و ناڕێکه له‌ڕوی پیشه‌ی و یاسایی و مافه‌وه ، ئه‌وا ئه‌م موچه‌یه ئه‌بێته دینامیکی بازاڕ ، و راسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو چالاکیه‌کانی بازاڕ ئه‌بێ .
به‌ڵام له‌م شوێنانه که به پێچه‌وانه‌ی عێراق و کوردستان نزیکه‌ی 70% موچه‌ی هێزی کار دابین ئه‌کات و پشت به ده‌وڵه‌ت نابه‌ستن ئه‌توانێ زیاتر هاوسه‌نگی بازاڕ رابگرێ. به‌ڵام له هه‌ردوو حاڵه‌که‌دا، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێ ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌م دوو که‌رته، ده‌وڵه‌تی و تایبه‌ت نه‌توانن مووچه وکرێی فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران له‌کاتی خۆیدا بده‌ن، ئه‌وا راسته‌وخۆ بازاڕ ئه‌شێوێنێ، به تایبه‌ت له‌وڵاتانی پێشکه‌وتوی پیشه‌سازی وه ئه‌مه به‌هێڵی سور دائه‌نرێ چونکه ئه‌گه‌ر مانگێ بۆ نمونه لهئهمەریکا یان وڵاتێکی ئه‌وروپایی موچه ئه‌درێ ئه‌وا هه‌موو سستمی بانکی و دارایی توشی هه‌ڕه‌شه‌ی داڕمان ئه‌بێ .
چونکه به‌شی هه‌ره زۆری فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران له‌سه‌ر بنه‌مای موچه‌و کرێ مامه‌ڵه‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بانک و دامه‌زراوه‌کان ئه‌که‌ن ، بۆیه ئه‌گه‌ر مانگێ بانکه‌کان و دامه‌زراوه داراییه‌کان ئه‌و بڕه پاره‌و سوده‌که‌ی که داویانه به خه‌ڵک له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنه‌وه‌یان له مووچه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که پاره‌یان وه‌رگرتوه بۆ خانوو، سیاره یان هه‌ر شتی تر بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وا توشی ئیفلاس بون ئه‌بن هه‌روه‌کو ئه‌و حاڵه‌ی که بوه هۆی قه‌یرانی ئابوری جیهانی که له‌سه‌ر هۆکاره کانی قه‌یرانی ئابوری لهوتارێکا شیکردنه‌وه‌مان بۆ کرد له هه‌مان گۆشه‌دا.
قه‌یرانی موچه له کوردستاندا، به‌جیاوازی ئه‌وه‌ی که له‌کوردستان بانکی کاراو دامه‌زراوه‌ی دارایی نیه تا توشی ئیفلاس بن ، چونکه بانک لێره ته‌نها شوێنی گواستنه‌وه‌ی دراوه له ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵک به‌تایبه‌ت موچه خۆرانی ده‌وڵه‌تی، بۆیه که ئه‌ڵێن له بانک پاره نیه ، ئه‌وا بانکه‌که مه‌ترسی نیه که دابخرێ و مایه‌پوچ بێ هه‌تا زۆری خه‌ڵک ناوی بانکه‌که‌ش نازانن ته‌نها شوێنه‌که‌ی ئه‌زانن که پاره‌که‌ی لێ وه‌رئه‌گرن . بۆیه ئه‌مه‌ی له کوردستان هه‌یه وه‌ک قه‌یرانی موچه دارایی نیه، چونکه به‌ڵگه بۆ ئه‌مه بۆ له عێراق نیه که کوردستان له هه‌موو رویه‌که‌وه به‌شێکه له عێراق .
که‌واته ئه‌مه‌ی له کوردستان هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی بێ قه‌یرانی کارگێڕی و به‌رنامه‌دانانه له هه‌موو بواره‌کاندا، ئه‌مجار پرسیار ئه‌مه کێ به‌رپرسیاره له‌م قه‌یرانی مووچه‌یه؟ له‌ڕوی یاسایی و لێ پرسراویهتیهوه له هه‌ر شوێنێ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت یان حکومه‌ت به‌رپرسیاره وه ئه‌بێ ئه‌م وه‌ڵامی هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌بێ دوباره ئه‌مه پرسیارێکه گه‌لێ ره‌هه‌ندی تر‌و پرسی هه‌ڵئه‌گرێ که ئه‌مجاره‌ش جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌بێ وه‌ڵام و رونکردنه‌وه‌ی هه‌بێ بۆ به‌ڵگه‌ی بونی (اثبات وجود) خۆی و حکومه‌ته‌که‌ی .