کەژال عەلی : خۆزگە .
مەودا چییە
کەمنی قەزەم نەتوانم ،
لەخاڵێکی ناو خۆمەوە ،
راستە هێڵێکی ناکۆتایی هاورێیەتی ،
بگەیەنم بە دووری تۆ .
زەمەن چییە
کەبۆم نەبێ لەدەرەوەی گومڕایی خۆم
جێگورکێ بکەم بەچرکە هەڵواسراوەکانی ،
لەگەڵ تۆ بوون .
دوینێی بخەمە ناو ئێستا و
ئێستای پڕ کەم لەسبەینێێی دوودڵی تۆ .
دنیا چییە
کەبەدووباڵی ئاسنینەوە ،
فرینم کڵۆم درابێ
نەکرێمەوە بەرەو لای تۆ .
دیدگا چییە
کەبە دوو چاوی ئاسۆیینەوە
پووچ گەراییم نەرژێتە بیناییت
جیهان بینیم نەگاتە دەرگای مالەکەت .