Roj-Hellebceyi

ڕۆژ هەڵەبجەیی : شیعری‌ چه‌پڵه‌ و شیعری‌ شیعار

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قسه‌كردن له‌ژانری‌ شیعر پێم وایه‌ زۆری‌ ده‌وێت . ژانری‌ شیعر له‌هه‌موو ژانره‌كانی‌ تر قوڵترو به‌رزتر و گه‌وره‌تره‌ . ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی‌ مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌كۆندا شیعر ڕووبه‌رێكی‌ فراوانی‌ داگیر كردووه‌ . شیعرئه‌شێ به‌چه‌ند قۆناغێكدا ڕۆشتبێ هه‌تا گه‌شتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ی‌ ئێستا . ئه‌شێت هه‌ر قۆناغێكیش زه‌مه‌نێكی‌ ویستبێ هه‌تا گه‌شتۆته‌ ئاستی‌ كامڵ بوون .

چه‌ند فاكته‌رێكیش ده‌وریان هه‌بووه‌ له‌ ڕێبازه‌كانی‌ شیعر به‌تایبه‌تی‌ جه‌نك جه‌نك ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ رێبازی‌ دادای‌ و عه‌به‌سی‌ و زاهری‌ و لامه‌عقول سریالیست و ریاییزم و … هتد .

به‌هه‌رحاڵ وه‌ك ووتم شیعر هه‌ر وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیا له‌پێشكه‌وتندایه‌ به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسۆی‌ نه‌ك ستونی‌ ئه‌شێ شیعری‌ كوردیش كارای‌ ئه‌م ڕێبازانه‌ی‌ به‌سه‌ره‌وه‌ بوبێ به‌تایبه‌تی‌ ره‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌ له‌ شیعری‌ رۆمانسی‌ و ریالیزم و بنیاتگه‌ری‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ڕه‌وته‌ شیعریانه‌ دره‌نگ كه‌شتوونه‌ته‌ ئێمه‌ به‌لام ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بووین له‌ كارای‌ ئه‌و ڕێبازانه‌ …

به‌هه‌رحاڵ هه‌ریه‌كێك له‌شاعیره‌كانمان له‌چه‌ند ده‌یه‌یه‌كدا خشتێكیان خستۆته‌ سه‌ر دیواری‌ ئه‌ده‌بی‌ كوردی‌ به‌تایبه‌تی‌ ژانری‌ شیعر … ئه‌گه‌ر له‌نالییه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین ئه‌و توانی‌ ڕه‌چه‌شكێنێك بكا وێنه‌و ئیستاتیكا بداته‌ چه‌مكی‌ شیعرو شیعر به‌كوردی‌ بنووسێ … دوای‌ نالیش گه‌لێكی‌ تر هاتن یه‌ك‌ خشتێكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و دیواره‌ وه‌ك مه‌وله‌وی‌ و گۆران و شێخ نوری‌ شێخ ساڵه‌ح هه‌تا گه‌شتنه‌ ڕێبازی‌ ڕوانگه‌ و دوای‌ ئه‌وانیش ڕه‌هه‌ندییه‌كان و نه‌وه‌ی‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕین …

ئه‌وه‌ی‌ له‌م باسه‌دا ده‌مه‌وێت تیشكی‌ بخه‌مه‌ سه‌ر قه‌یرانی‌ شیعری‌ كوردییه‌ كه‌ شیعری‌ كوردی‌ ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ … به‌تایبه‌تی‌ شیعری‌ چه‌پڵه‌ و شیعار كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بنه‌ماكانی‌ شیعر بوونی‌ تێدا نییه‌ ته‌نها ووشه‌و ڕسته‌ ڕیز ده‌كرێت و جه‌ماوه‌ره‌ ته‌مه‌ڵه‌كه‌ش ده‌ست ده‌كه‌نه‌ چه‌پڵه‌ لێدان شاعیره‌كه‌ش شاگه‌شكه‌ ده‌بێت و له‌ هه‌موو شوێنێك شانازی‌ پێوه‌ ده‌كات كه‌ جه‌ماوه‌ری‌ زۆری‌ هه‌بوه‌و چه‌پڵه‌یان بۆ لێداوه‌ نازانێ ئه‌م شیعره‌ كه‌ به‌زمانی‌ گفتووگۆ نووسراوه‌ زه‌مه‌ن كاڵی‌ ده‌كاته‌وه‌و مێژووش ده‌یخاته‌ زبڵخانه‌ی‌ مێژوه‌وه ‌….

به‌داخه‌وه‌ تازه‌ به‌تازه‌ شیعر ده‌چێته‌وه‌ بۆ زه‌مه‌نی‌ پێش ده‌یه‌ی‌ حه‌فتاكان ووشه‌و ڕسته‌ ڕیزكردن ئه‌و به‌ناو شاعیرانه‌ هه‌ر ده‌ڵێی‌ توتین ڕۆژ نییه‌ شیعر نه‌نووسن كتێب له‌دوای‌ كتێب چاپ نه‌كه‌ن …

به‌هه‌رحاڵ با واز له‌شیعری‌ چه‌پڵه‌ بێنین … كه‌ چه‌ند شیعری‌ كوردی‌ ده‌ناڵێنێ به‌ده‌ستییه‌وه ‌… یه‌كێكی‌ تر له‌و قه‌یرانانه‌ی‌ شیعر شیعری‌ به‌ناو شیعاره‌ … شیعری‌ شیعار هیچی‌ كه‌متر نییه‌ له‌چه‌پڵه‌ ئه‌مه‌یان خراپی‌ خراپتر كه‌ چه‌ند شیعری‌ كوردی‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دواوه‌وه‌ له‌هه‌مووی‌ سه‌یر ترلاوه‌كانی‌ گیرۆده‌ی‌ ئه‌م شیعری‌ چه‌پڵه‌ و شیعارانه‌ ده‌بن … پێویست ناكا ناوی‌ كه‌س بێنم كه‌ چه‌ند شیعری‌ كوردی‌ به‌هۆی‌ ئه‌مانه‌وه‌ دواكه‌وت ….

شیعر وه‌ك ئه‌دۆنیس ده‌لێ : به‌ئاقاری‌ نادیاردا ده‌ڕوات نه‌ك دیار … وه‌زیفه‌ی‌ شیعر ده‌بێت كۆدی‌ هه‌بێت و تووشی‌ تێڕامان و سه‌ر ئیشه‌ت بكات جگه‌ له‌مانه‌ ده‌یان جار بیخوێنیته‌وه‌ و بگه‌ڕێی‌ به‌دوای‌ تاڵه‌ داوه‌ ئاڵۆسكاوه‌كانیدا نه‌ك به‌یه‌ك جار لێی‌ بگه‌ی‌ ئه‌و شیعرانه‌ی‌ كه‌به‌یه‌كجار خوێندنه‌وه‌ لێی‌ بگه‌ین ناچێته‌ خانه‌ی‌ شیعری‌ سه‌رده‌مه‌وه ‌..

شیعر ده‌بێت فره‌ ڕه‌هه‌ند بێت جگه‌ له‌وه‌ له‌هه‌مووی‌ جوانتر ده‌بێت مه‌عریفه‌یه‌كت باتێ شت لێوه‌وه‌ی‌ فێر بیت نه‌ك شتی‌ سواو دووباره‌ بوو … فكر و فه‌لسه‌فه‌ هه‌ر دووكیان ده‌ڕۆن بۆ ماڵی‌ شیعر قوڵتری‌ ده‌كه‌ن و تێڕمانی‌ ده‌ده‌نێ ئه‌مانه‌ باگراونده‌كانی‌ شیعرن …

بنه‌ما جوانه‌كانی‌ شیعر بێجگه‌ زمانی‌ چڕو وێنه‌و خه‌یاڵو مۆسیقا و فه‌نتازیا له‌هه‌مووی‌ جوانتر ده‌بێت شیعرییه‌ت بتاوێته‌وه‌ تیایدا ئینجا ده‌توانین بڵێن ئه‌مه‌ شیعری‌ سه‌رده‌مه‌ جارێكی‌ تر ده‌ڵێم مه‌خابن بۆ شیعری‌ كوردی‌ به‌ده‌ست وشه‌و رسته‌ ڕیزكردنه‌وه‌ به‌ناوی‌ شیعاره‌وه‌ تووشی‌ بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێم ئه‌و به‌ناو شاعیرانه‌ ئیستا شاعیرن چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ئه‌درێ به‌لام ڕۆژێك دێ مێژوو ڕه‌حمیان پێنه‌كات و بیانخاته‌ زبڵخانه‌كه‌یه‌وه‌ … منیش لێره‌وه‌ ده‌ڵێم شیعری‌ كوردی‌ ڕه‌وڕه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ پێشه‌وه‌ ده‌بات ئێوه‌ خۆتان بشارنه‌وه‌ شاعیری‌ بوناو چه‌پڵه‌و شیعار ….!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت