دکتۆر سالار باسیره : یه‌كێتی له فره‌مینبه‌ره‌وه بۆ ده‌سه‌لاتی خێزان .
تێبینی / ئەم نوسینە ، بەشێکە لەتوێژینەوەیەک لەسەر یەکێتی .
زۆر باش له یادمه كه له ته‌مه‌نیكی هه‌رزه‌كاری رۆیشتمه ئه‌لمانیاو بوومه په‌ناهه‌نده له‌و ولاته . له سالی 1978 بوومه ئه‌ندامی یه‌كیتی و دواتر كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان . ئه‌و كاته كورد زۆر كه‌م بوو له ئه‌وروپاو ئیمه‌ش وه‌ك یه‌كیتی به ژماره زۆر كه‌م بووین به‌لام به چۆنایه‌تی باش بووین . به‌شیوه‌یه‌كی به‌رچاو چالاكی سیاسیمان ئه‌نجام ئه‌داو زۆر جاریش به ناوی كۆمه‌له‌ی خویندكارانی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتی كه له نێو هه‌ردوكیدا به‌رپرسیاریتیم هه‌بووه . زولموزۆری رژێمی به‌عس دژ به گه‌له‌كه‌م پالنه‌رێكی گه‌وره بوو بۆ ئیمه خه‌بات بكه‌ین دژ به‌م رژێمه تۆتالیتاره .
دوای هه‌ره‌سی بزوتنه‌وه‌ی كوردی له 1975 دلمان خۆش‌بوو به دروستبوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازی نوێ كه خۆی له یه‌كێتی نیشتیمانیدا ده‌بینیه‌وه . به ده‌ستیك شه‌ری به‌عسمان ده‌كردو به ده‌ستیكی كه‌ش له ململانیی توندوتیژدا بووین له‌گه‌ل پارتی چونكه بروامان پێیان نه‌بوو . به كاتی خۆمان ، به پاره‌ی خۆمان و خۆبه‌خشانه له ریزی پیشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته بووین له زه‌مه‌نێكیشدا كه ته‌كنه‌لۆژیاو جیهانگیریی وه‌ك ئه‌مرۆكه پیشكه‌وتوو نه‌بوو . ئه‌مرۆكه‌ش كه‌سانێكی وه‌ك من له‌به‌ر بۆچوون و هه‌لویسته‌كانم به‌رامبه‌ر یه‌كێتی له‌لایه‌ن میدیاكانی ئه‌م حیزبه‌وه ده‌مێكه بایكۆت كراوم ، به‌لام من شانازی پێوه ده‌كه‌م چونكه له‌سه‌ر هه‌لوێستی سیاسیم بووه .
یه‌كێتی نیشتیمانی دواتر به ئاراسته‌یه‌كدا رۆیشت و به به‌رنامه كار له‌سه‌ر به‌جه‌لالی كردنی ئه‌م حیزبه كرا ، به‌واتا به شه‌خسه‌نه كردنی حیزب دوور له فكر‌و ئایدۆلۆژیا . تاله‌بانی به‌تایبه‌ت له‌و بیست ساله‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌روێش و موریدو داروده‌سته دروستكرد كه ناوه‌رۆكی یه‌كێتی بی كوالیتی كرد . به‌م هۆیه‌وه زۆرێك له كه‌سه باشه‌كان له نێو یه‌كێتیدا دوور كه‌وتنه‌وه ، یان دوور خرانه‌وه‌و جێگایان نه‌بۆوه به‌لام كه‌سه ماستاوچی و كۆنه به‌عسی و مشه‌خۆرو خۆبه‌ره‌پێشو به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌كان و زۆریك له خاوه‌ن مه‌له‌فه‌كان جیگایان بۆوه‌و زۆربه‌یان بوونه‌ته خاوه‌ن پۆست و پاره ، ئه‌مرۆكه یه‌كێتی باجی ئه‌م سیاسه‌ته هه‌له‌یه‌ی خۆی ئه‌دات .
ئه‌مرۆكه یه‌كێتی له فره مینبه‌روه بۆته حیزبی خێزان و كۆمپانیا . له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله گه‌وره‌و بچوكه‌كاندایه . من ئازارم ئه‌دات ئه‌و حیزبه‌ی سالانێكی زۆری ژیانم به خه‌بات كردن له نێویدا برده‌سه‌ر و ئه‌و هیوایه‌ی له شوێنی دیكتاتۆریه‌تی به‌عسدا عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی و دیموكراسی بچه‌سپێنین خه‌ونێكی نه‌هاته‌دی مایه‌وه‌و ئه‌مرۆكه ئه‌وه چاره‌نوسه‌كه‌ی بێت . ئه‌مرۆكه من چیتر جیاوازی نابینم له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا .