دکتۆر محەمەدئەمین گەناویی : سستمی خۆراك چی یه ؟ .
زاراوه‌ی یان به‌كارهێنانی زاراوه‌ی سستمی خۆراك بۆ ئه‌وه‌یه كه مانایه‌كی فراوانتر بدات به تێگه‌یشتنی خۆراك هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شدار ده‌بن له دروستكردنی سستمی خۆراكدا بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی بدرێت به‌هه‌موو لایه‌نه پهیوهندیدارهكانو به‌هێز بكرێن .
بۆ نموونه ڕۆڵی تاكه‌كان ، ڕێكخراوه‌كان ، كۆمپانیاكان ، دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ بازاڕی كاروكاڵا و خستنه بازاڕ كه ئه‌مانه هه‌مویان به‌شدارن له دروستكردنی سستمی خۆراكی‌و به‌رهه‌می خۆراكیدا . ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كه زاراوه‌ی سستەمی خۆراك به‌كارده‌هێنرێت‌و گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ مه‌به‌ست لێی به‌های خۆراكی ، كه‌ره‌سته‌كانی خۆراك ، ته‌ندروستی ، ئاسایشی خۆراك ، ئابوریی ، كشتوكاڵ ئابوری كشتوكاڵ ، له‌كاتی ئێستادا لایه‌نی ژینگه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت .
سستەمی خۆراكی بۆ خۆراك پێدانی خه‌ڵك هه‌موو ئه‌و پڕۆسێسانهو (قۆناغه‌كان) و ژێرخانانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌بنه رێگا بۆ گه‌یشتنی خۆراك به‌خه‌ڵك هه‌ر له‌كرداری كێڵانو به‌كارهێنانی زهوییو چاندن‌و دره‌و ئامادهكردنو پاراستن‌و گواستنه‌وه‌و خستنهبازاڕو بهكاربهرو ئه‌مجار ئه‌گه‌ر پێویست بێ به‌كارهێنانه‌وه سستمی خۆراكی له‌هه‌ر شوێنێك به پله‌ی جیاواز لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابوری ، سیاسی وه ژینگه‌ی كاری لێ ئه‌كات و په‌یوه‌نده به‌م لایه‌نانه‌وه كه باس كرا .
سه‌رچاوه‌ی مرۆیی ، زانست ، لێكۆڵینه‌وه ، هێزی كاری كارا ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی و پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی سستمی خۆراكی ته‌ندروستانه‌و بێ گرفت بكه‌وێته گه‌ڕ . سسته‌می خۆراك وه‌كو هه‌ر سسته‌مێكی تر پابه‌نده به چه‌نده‌ها سستمی تره‌وه ، لێره‌دا گرنگترین ئه‌و سستمانهی كه سستمی خۆراك په‌یوه‌ندی پێ یانه‌وه هه‌یه ئه‌مانه‌ن :
1- سستمی سیاسی: كه باس له سستمی سیاسی ئه‌كرێ مه‌به‌ست فه‌لسه‌فه‌و جۆری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت داری و حكومه‌ته ، وه دیاریكردنی سستمی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌و فێركردنه ، كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م سسته‌مه‌دا روانگه‌و به‌رنامه بۆ دامه‌زراوه‌كان دائه‌نرێ . وه بێ سستەمێكی سیاسی به سستەمكراو ناتوانرێ سستەمی خۆراكی دیاری بكرێ وه ئه‌گه‌ر بشكرێ كارا نابێ .
2- سستمی ئابوری و به‌رهه‌م هێنان له بواری كشتووكاڵ و پیشه‌سازی دا ئه‌توانرێ رۆڵی گرنگ وه جوهری هه‌بێ له سستمی خۆراكا .
3- سستمی ته‌ندروستی وه په‌روه‌رده‌یی هه‌روه‌ها به هه‌مان جۆر ئه‌توانن رۆڵ ببینن له دیاری كردنی ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌م هێنان كه ته‌واوكه‌ری سستمی خۆراكه بێ .
له هه‌ر شوێنێ سستمی خۆراكی ته‌واو گونجاو نەبێت ، له‌و شوێنه هاوڵاتیان ناتوانن ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستیان هه‌بێ ، به تایبه‌تی له دنیای ئه‌مڕۆ كه بازاڕه‌كان كراوه‌ن ، ئه‌مه بۆ كوردستان زیاتر جێگه‌ی نیگه‌رانیه ! چوونكه سستەمی به‌رهه‌م هێنان و خۆراك بوونی نیه له بواری كشتووكاڵ و به‌رهه‌می خۆراكی . وه بۆ ئه‌وه‌ی سستەمی خۆراكی كارامان هه‌بێ ، ئه‌بێ هه‌موو ئه‌و سستمانهی تر ئاماده‌و كارا بن ، وه بیری شاره‌زاو ده‌ستی كاری شاره‌زا په‌روه‌رده‌و ئاماده بكرێن .
* بۆ به‌شێكی ئه‌م بابه‌ته كه‌ڵك له سایتی maine food startegy وه‌رگیراوه .