کارزان کۆیی : کوڕەکانی کاک نەوشیروان مستەفاش بەفەرمی دەمانچەیان هەڵگرت .
ئێمه که دیارده‌یه‌کى سه‌رنج راکێش یاخود نادروست ده‌بینین .وەک ئەرکێکی نیشتیمانی دروست وایە خوێندنه‌وه‌یه‌کى وردى بۆ بکه‌ین . وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ده‌رئه‌نجامێکى دروست باشتر وایه بابه‌ته‌که وه‌ک پرسیار لاى خوێنه‌ر به‌جێ بهێڵین ، نه‌ک هێڵه ڕاست‌و چه‌په‌کان به‌ویستى خۆمان به‌سه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌کاندا بهێنین . له‌م ڕۆژانه‌دا لە ده‌زگایه‌کى میری چاوم به‌هه‌ردو کوره‌که‌ى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا که‌وت کههاتبون بۆ ئه‌نجام دانی مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى چه‌ک به‌فه‌رمى .
لەو ساتەدا پرسیارێکى بێ وه‌ڵامم لا به‌رجه‌سته بوو . کەدەکرێ وەک پرسیارێ بۆ خوێنەری بەجێ بێڵین ، ئه‌و دو به‌ڕێزه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ى له‌به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆندا بوون پێویستیان به‌چه‌ک نه‌بوو ، ئەی خێرە هه‌مێستا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى به‌شدارى کردنیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا خۆیان چه‌کدار ده‌که‌ن و به‌فه‌رمى مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌ک وه‌ر ده‌گرن ؟ ئایه ئه‌مه گه‌ر یه‌که‌م هه‌نگاوى چونه ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت ، ده‌بێت هه‌نگاوى ده‌ستاو ده‌ست کردنى ده‌سه‌ڵاتیان چۆن بێت ؟ وه‌ک هه‌موان ده‌زانین و لاى که‌سمان شاراوه نیه هه‌رچى کوڕى به‌رپرس و ده‌سه‌ڵات داران و سه‌رکرده‌کانى ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه چه‌ک دارن ، جا پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و به‌ویژدانه‌وه له خۆمان بپرسین و بڵێین ده‌بێ کوڕى کام سه‌رکرده‌و به‌رپرسى ئه‌م وڵاته هه‌بێ ڕێزى له‌یاسا گرتبێ و به‌فه‌رمى وه‌ک ئه‌وان خۆى چه‌کدار کردبێت ؟
لێره‌دا لەگەڵ ئەوەی من ڕه‌وایى ناده‌م به دیارده‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌ک و خۆ چه‌ک کردن بەڵام له‌م هه‌رێمه‌دا که‌وتوینه‌ته دۆخێک سه‌ریان لێ شێواندوین ههرخۆڵهو ده‌کرێته چاومان ڕوداوه‌کانمان سه‌ره‌و خوار بۆ شى ده‌که‌نه‌وه‌و چه‌واشه ده‌کرێین و به‌هێمنى مێشکیان بلۆک کردوین . ئه‌ى ئه‌وه نیه له‌م هه‌رێمه‌دا گومان لێکراوه‌کانمان لێ ده‌که‌نه پاڵه‌وان ؟ وه هه‌ڵگرتنى چه‌ک به‌فه‌رمى ده‌که‌ینه دیارده‌یه‌کى شارستانى ؟ به‌ڵێ وه‌ک هه‌موان ده‌زانین چه‌ک و چه‌ک دارى دیارده‌یه‌کى تا سه‌ر ئێسقان ناشرینه ، به‌ڵام سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه ئه‌و به‌رپرسانه‌ى له‌مه‌ڕ خۆمان که زۆر باس له‌به‌ر قه‌رار بونى ئارامى ده‌که‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا رۆژانه ده‌یان بینین خۆیان زۆر ترین پاسه‌وانیان دواى خۆیان خستوه تۆ بڵێى ئه‌مه نه‌بوبێته فاکته‌رێ بۆ خۆ چه‌ک کردن ؟ له‌کۆتاییدا ڕو ده‌که‌مه هه‌ردوو کوره‌که‌ى کاک نه‌وشیروان و ده‌ڵێم : ده‌مانچه مۆڵه‌ت دارهکهتان بکه‌ن به کهمهرتانهوهو سه‌یرى ئاوێنه بکه‌ن بزانن ئێوه به‌سروشتى خۆتانه‌وه جوانن یا به ده‌مانچه‌وه . ئەگەر ئێوە مەبەستان بێت ببنه پێشه‌نگى جوانى کوڕانى به‌رپرسانى ئه‌م هه‌رێمه و مێژویه‌ک له‌ئێستاوه بۆ خۆتان تۆمار بکه‌ن که ئێوە گوێبیستى ڕۆشنبیرانن . دەبێ ئەو مۆڵه‌تی چەکە پوچەڵ بکەنەوە . دەنا ئێوش لەچاوی ئێمەدا وەک ئەواننی تر دەبنە دیزەی ڕەش .