بەختیار شارەزورى : ئازادییەکان و نوسینەکەى هێرۆخان .
بەدەر لە هەرگرژیەک و جیاوازیەک بۆ ئەوەى ڕاو سەرنج لەسەر بابەتەکەى هێرۆخان دەرببڕن شرۆڤەى هەندێ بۆچونى بکەین وەک ڕاى تاکێک ، ئەوا دەکرێت چەند قسەیەک بکەین .
زۆربەى نوسینەکە پەیوەندى بە ناوخۆى یەکێتیەوە هەیەو ئەو ڕوداوانەى کە لە ناوخۆى یەکێتیدا ڕوو دەدەن .. کە ئەمەیان دەکرێت چاودێرە سیاسیەکان خوێندنەوەو شیکارى خۆیان هەبێت ، ئەوەى دەمێنێەوە ڕاى جیاواز و ئازدى سیاسى و ئازادى دروست بوونى حیزب و ڕێکخراوى ترە ، لە دەرەوەى ئەم دوو حیزبە ، ئەگەر ئەمە پێوەر بێت ئەوا پاشخانى سیاسى ئەم دوو حیزبە خاڵیە لە ئازادیە سیاسیەکان ، تا ئەوێ قبوڵیانە کە لە خۆیان گەورە تر نەبن و دەنگى زیاتر نەهێنن ، لەم دوو زۆنەدا بە شێوەیەک پارتى و یەکێتى جومگە سیاسى و ئیداریەکانیان داگیر کردوە ، کە کۆنکرێتى هیچ دەرفەتێک نەماوەتەوە بۆ ئازادى سیاسى و ڕێکخراوەیى و حیزبى ، ئیتر ئەوەى وەک دروشم هەیە دەکرێت وەک کۆمیدیایەک سەیرى بکەین .
خۆئەگەر نەوشیروان مستەفا و هاوڕێکانى نەبونایە و تواناى بڕینى ئەم کۆنکرێتەیان نەبوایە هەرگیز هیچ حیزبێکى تازەو گەنجانەو هەتا حیزبە کۆنە بچوکەکانیش نەیان دەتوانى ببنە هێزێکى گەورە و ڕووبەڕووى توڕەیى و سڕینەوەى ئەم دوو حیزبە ببنەوە ، ئەوە مێژووى نەوشیروان هاوڕێ پێشمەرگەکانى بوون توانیان ئەو دۆخە کۆنکرێتیە ببڕن و ئەو قۆناغە نوێیە دروست بکەن ، نەک پاشخانى و ئامادەگى پارتى و یەکێتى بۆ دروست بوونى حیزبى نۆێ و ئازادى تاکەکان و قۆناغى نوێ ، چونکە ئەنجامى هەڵبژاردنەکان ئەو ڕاستیەى سەلمان کە ئەم حیزبانە باوەڕیان بەدەستاو دەستکردنى دەسەڵات و حکومەتى هاوڵاتى و دەوڵەتدارى نیەو هەردەبێت خۆیان حکومەت و دەسەڵات بن ، کاتێک لەناو ئەم دوو حیزبەدا دەرفەتێک نامێنێتەوە بۆ ئەوەى گەنج بچێتە ناوەندەکانى بڕیارەوە ئیتر ناتوانێت ڕێکخراوێکى تر دروست بکەن تامبتوانن گۆڕانکارى و قۆناغى نۆى بونیاد بنێن بەهۆى نەبونى ئامادەگیەکى دیموکراتیانە لە پاشخانى ئەم دوو حیزبەدا ، ئەوەش سلێمانیە کە سروشتى خۆى جێگەى خۆسەپاندنى تیا نابێتەوە نەک ئامادەگى حیزبەکان .
ئەنجامى هەڵبژاردن ئەو ڕاستیەى سەلماند کە ئەم دوو حیزبە پابەند نابن بەئەنجامى هەڵبژاردنەکانەوە و کار بە ڕێکەوتننامەى ستراتیژى دەکەن ، ئەمەش لە جێگرى سەرۆکى حکومەتدا دەرکەوت ، خۆئەگەر ئەم پێودانگانە بۆ یەکێتى وابێت ، ئەوا بۆ پارتى هاوکێشەیەکى حاشا هەڵنەگرە ، کە لە زۆنى زەردا دۆخێکى دروستکردوە ئەوەى پێى بوترێت حیزبى نۆى و ڕێکخراوى نوێ و فرە دەنگى و فرە ڕەنگى هەر بونى نیە و لە ژێر سفرەوەیە ، سەرەڕاى ئەمانەش حیزب دەبێت بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ چەمکى دابەزینى دەنگ و سیاسەتى خۆى دەکات ، ئەمڕۆ بزوتنەوەى گۆڕان هێزى دووەمى هەرێمە و هێزى یەکەمى زۆنى سەوزە ، دەبێت ئەم دوو حیزبە لەو ڕاستە گەشتبێتن ، ئەوەى کە پۆلێن دەکرێت بە زۆنى زەردو زۆنى سەوزو باڵادەستى دەسەڵاتى وڵاتانى دراوسێ و ڕێکەوتننامەى ستراتیژى کۆتاى هاتوەو دەبێت هەرێم هى هەموان بێت و زەمینە و ژینگەیەک دروست بکرێت کەحکومەت جیا بێت لە کیشمە کێشى حیزبەکان ، لە حکومەتى حیزبیەوە بکرێتە حکومەتى هاوڵاتى و هاوڵاتى سەنتەرى گۆڕانى دەسەڵاتەکان بێت کێ زیاتر خزمەت بە هاوڵاتیان بکات دەنگى هاوڵاتى ببیباتە ناوەندەکانى دەسەڵاتەوە نەک ڕێکەوتنى کۆنکرێتى ، ئەو کات هەرێم خاوەنى ستراتیژى سەربەخۆى خۆى بێت و حکومەتیش خاڵى بکرێتەوە لە دەسەڵاتى حیزبى ، بە تەنها بۆ دوو حیزب نەبێت .
ئێستە یەکێتى پێویستە مامەڵە لەگەڵ واقع و هێز بکات و بەدەر لە کێشە ناوخۆییەکانى دەبێت گەیشتبێتە ئەو ڕاستیەى کە ناکرێت بیەوێت بەتەنها حوکم بکات ، ئەوەى دەمێنێتەوە لە نوسینەکەى هێرۆخاندا تایبەتە بەناوخۆى یەکێتى و دەکرێت خۆیان زیاتر خوێندنەوەى بابەتیانەى بۆ بکەن .
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts