بەهرۆز جەعفەر : توانەوە لەناو لیتەدا، ڕێککەوتنەکانى بن دەوارى ڕەش .
ڕه‌نگه‌ئه‌و پرسیاره ، ڕیکۆردی شکاندبێت ، ئایا (17) ی شوبات، شۆڕش بوو ، کوده‌تابوو ، ناڕه‌زایی دڵی خه‌ڵک بوو ، ده‌ستی ده‌ره‌کی بوو ، یان هه‌ر هه‌مووی بوو. هه‌رکه‌سێک به‌پێی ئینتمای سیاسی ، یان به‌پێی ڕێککه‌وتنی ژێربه‌ژێری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و ، وه‌یاخود به‌پێی بیروباوه‌ڕو دنیابینی خۆی ئه‌م پرسهلێک ده‌داته‌وه ، ئه‌مساڵ دوو ساڵ به‌سه‌ر (17) ی شوباتدا ده‌ڕوات ، ئه‌م پرسیارانه‌و ، ده‌یان ورده‌کاریی و سته‌می تر هه‌ن ، خوێنه‌ری کورد‌و ڕای گشتی نه‌یانزانیوه ، هه‌قی خۆیه‌تی بیزانن .
حه‌ڤده‌ی شوبات ( پلانی پێشوه‌خت ، به‌ڵام سهرنهکهوتووبوو ) .
که‌پلان بووه ، چۆن ڕێک نه‌خستن و په‌رته‌وازه‌یی پێوه دیاربوو ، ئه‌رستۆ ئه‌ڵێت ” هه‌رکه‌سێک به‌ڕێک و پێکی ده‌ستی به‌ڕێگا کرد ، نیوه‌ی ڕێگه‌که‌ی بڕیوه”. له‌ساڵی (1964) ه‌وه موعاره‌زه له‌کوردستان ئه‌یه‌وێت به‌گژ بنه‌ماڵه‌و خێڵ و تاکڕه‌ویدا بچێته‌وه ، به‌ڵام هه‌موو لێدان و بهگژاچونێکی تا ئه‌گاته (31) ئابش پارتی به‌هێزکردووه ، ئێمه به‌پێوه‌ری ئه‌خلاق و حه‌ماسه‌ت و سۆز‌و بیروباوه‌ڕی خۆمان نابێت ، ههڵپهبکهین ، بۆیه ڕۆژانی پێش (17) شوباتیشدا ، ههڵهکرا ، که‌وابێت ئه‌و ئالیه‌ته هه‌ڵه‌یه که‌ئێمه ویستومانه پێی بچین به‌گژ سته‌م و گه‌نده‌ڵی و بێدادیدا له‌کوردستان ، هه‌تاوه‌کو له‌عێراقیش ههروامانکردووه ، یان هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌یان نواندووه ، یان ته‌نازولێکی سه‌یریان کردووه ، ئیتر سیاسه‌ت وعه‌قڵ و مه‌نتق و متمانه‌و شت نه‌بووه.
له (29/1/2011) بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی و پڕ ئومێدی زۆرینه‌ی خه‌ڵک ، وه‌ک ئه‌وه‌ی دووساڵی پێشوتر ، بۆیه‌که‌مجار گۆمی گه‌نده‌ڵی و پۆخڵه‌واتیان له‌کوردستان شڵه‌قاندبوو ، به‌یاننامه‌یه‌کی حه‌وت خاڵیان ده‌رکرد ، یه‌کسه‌ر هه‌رچی بانق بوو ، پاره‌ی تیا نه‌هێڵرا ، پێشمهرگهخرایه ئینزاره‌وه ، ده‌زگائه‌منیه‌کان وازیان له‌هه‌موو ئیشێکی تر هێنا ، خۆیان بۆئه‌م پرسهتهرخانکرد ، چونکه بۆده‌سه‌ڵات ترسناک بوو ، چونکه هه‌م به‌هاری عه‌ره‌بی له‌تونس و میسر ده‌ستی پێ‌کردبوو ، هه‌میش یه‌ک له‌خاڵه‌کان داوای ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانیان کر د، ئیتر ناهۆشیاری وبێ ئاگایی به‌سته‌زمانه‌کانی حزب و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی هێنایه ، سه‌رجاده‌و ( ئه‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مانه خوێنی شه‌هیدانه‌و ، چه‌ند ساڵ خه‌باتمان کرد‌و…. هتد) .
ئێمه‌ش ، هه‌ر ئه‌مانویست ، جموجوڵێک بکه‌ین ، چاودێریی ڕه‌وشی میسر‌و تونس مان ده‌کرد ، له‌ناکاو بوعزێری گڕی له‌خۆی به‌ردابوو ، گڕیشی له‌ناوچه‌که به‌ردابوو ، ئه‌مان بینی خه‌ڵک هاتۆته شه‌قام دژی سیسته‌می حوکمڕانیه‌که‌ی موباره‌ک و کوڕه‌کانی ، هێشتا ئیخوان و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ووڵاته بێده‌نگ و حه‌په‌ساون . بۆیه به‌جیا دوو کۆبونه‌وه کرا ، یه‌کێکیان له (9) ی شوبات و ئه‌ویتریش له (15) ی شوبات . دواین کۆبونه‌وه‌یان له‌باره‌گای یه‌کێک لهحزبهبچوکهکانی کوردستان بوو ، که‌ئێستا نه‌ماوه، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی ناڕازیی به‌شداربوو ، بۆچونی نوێنه‌ری گۆڕان وابوو ، ده‌بێت بچینه هه‌ولێره‌وه ، ( چه‌ند قسه‌یه‌کی جوان ومهعقوله) . وتیشی: ده‌بێت بچینه سه‌ر فڵانه شوێن و فیساره شوێن.. ئێ مه‌علومه پارتی سوعبه‌ت نازانێت ، هه‌موومان ده‌کوژێت ، هێشتا دوو دڵیه‌ک لای ئێمه‌و که‌سی وه‌ک ” د: فایه‌ق گوڵپی” یش هه‌ر هه‌بوو ، به‌حوکمی بیرۆبۆچون ، چونکه نه‌مانئه‌زانی بۆکوی سه‌رده‌کێشێت ، یان ده‌مانووت” ئه‌گه‌ر بکوژرێین ، سبه‌ی ئیسلامیه‌کان دێن.؟”. یانی هه‌ر لێره بوبوینه دوو به‌شه‌وه ، هێشتا خۆپیشاندان ده‌ستی پێنه‌کردووه ، له‌تبون هه‌یه. بڕیاره (17) ی شوبات بچینه به‌رده‌رکی سه‌را، ئێمه هه‌قمان چیه ئه‌وه خه‌ڵکی تر هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌یه ، چۆنی ڕێک ده‌خه‌ن ، به‌س بۆقسهو پشتیوانی ده‌چین .
که‌چووینه سه‌را ، که‌شێکی زۆر غه‌ریب بوو ، بۆنمونه خه‌ڵکێک خه‌ریکی خۆده‌رخستن و مایک هێنان و بردن بوو ، هه‌ر نه‌ناوی هه‌بووه ونهناوک له‌پێشوودا. ( ماوه‌یه‌ک په‌یجی شه‌قامی یه‌کگرتوو وینه‌یه‌کی داگرتبوو له17ی شوبات نوسیبوی ” ئه‌مه به‌هرۆزه وتار ئه‌خوێنیته‌وه ” که‌چی من هه‌ر له‌وێنه‌که‌دا نیم) . یان بابه‌تێکی تر ته‌له‌فزیۆنه‌کانی سهحهرو جه‌زیره‌و شوێنی تر هاتبوون ، دوای ئه‌داکردنی ئه‌رکه‌که‌مان و پشتیوانی له‌ده‌نگۆی نه‌مانی دکتاتۆره‌کان ، له‌جاده‌ی پیره‌مێرده‌وه بۆسه‌ره‌وه چووین ، له‌وێ سواری سه‌یاره بووم ، بۆکه‌رکوک چووم ، له‌ڕێ ته‌له‌فۆنیان کرد ، به‌بێ ( سه‌لام و که‌لام) وتیان ” کوژراو‌و بریندارێکی زۆر هه‌یه ، له‌کوێی خۆت بشاره‌وه ، به‌خوا ئیشێکی خراپتان کرد ، ئه‌و ڕۆژه زانیمان ئه‌مه وای لێدێت …!!”. که گه‌شتمه که‌رکوک کاک ( حه‌مه‌تۆفیق ره‌حیم) ده‌نگی نایاته بان ، ڕه‌نگی تێکچووه ، ئه‌ڵێت ” ئه‌مانه.. ئاژاوه‌گێڕن ، له‌ئێمه نین”… نه‌مه‌زانی ته‌له‌فزیۆنه‌که بکوژێنمه‌وه ، یان توڕه‌بوون سه‌راپا جه‌سته‌م بگرێته‌وه. ئه‌مه‌یه بێ پلان و بێ پرۆژه‌یی ، که هیچت نه‌بوو ، شتێک ڕووببدا سه‌ری دونیات لێدێته یه‌ک و نازانی چی بکه‌ی..؟. که‌ڕۆژ بۆیه‌وه دوای گه‌شتنه‌وه به‌سلێمانی ، هه‌موو ئاوات و ئامانجێک ئه‌وه‌بوو ، چۆن بچینه سه‌رای ئازادی.هه‌موو ڕێگه‌کان گیراون .
* (18) ی شوبات، سه‌ره‌تایه‌کی قورس . به‌ڵام گرنگ .
شاریهکپارچه بووه ، بهماعهسکهر ، له‌قه‌ڵاچوالانه‌وه به‌سه‌دان سه‌یاره‌ی چه‌کدارو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌هاته شاره‌وه، ههرشهو پارتی به‌کۆپته‌ر خه‌ڵکی گه‌یاندبووه سنوره‌که، سه‌رۆکی هه‌رێم لهئیتاڵیایهو، تاڵه‌بانیش له‌به‌غدا، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌سلێمانی نه‌ماوه و گه‌شتۆته پێنجوێن، پارتی هێزی ناردووه بۆگردی زه‌رگه‌ته، به‌فه‌رمانی نیچیرڤان بارزانی که‌ئه‌وکات جێگری سه‌رۆکی پارتی بوو، هێز جوڵێنراوه (فاوڵێکی گه‌وره‌یه) .کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هێزه‌کانی پارتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، خه‌ڵکی تر ته‌قه‌ی لێده‌کات، ئێرانیه‌کان چووبونه ماڵی “کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ” کهگردی زه‌رگه‌ته بپارێزێت و، ڕێگه‌نه‌دا پارتی پێ درێژبکات، ئه‌م په‌یامه‌شیان به‌عیماد ئه‌حمه‌د نارد، که‌هه‌ر پۆستێکی وه‌رگرتبێ ڕه‌زامه‌ندی ئێرانی له‌سه‌ربووه .
بیرمان له‌وه کرده‌وه، ئه‌م ڕۆژه (18) ی شوبات.هه‌رچۆنێکه بهواسیتهیه بهناسیینه، به‌جل و به‌رگی تره، به‌س بگه‌ینه به‌رده‌رکی سه‌را، هه‌ر دهمهترهو عه‌سکه‌رێک و کوته‌ک به‌ده‌ستێکی لێیه، هه‌ر سوچهو هه‌مه‌رێکی لێیه، هه‌ر مرۆڤ ده‌بینن، تێی ئه‌سره‌وێنن، که‌چووین، هه‌ریه‌که‌و له‌شوێنێکه‌وه، ڕێگه نه‌ئه‌درا دوو که‌س پێکه‌وه بن، یان به‌مۆبایل قسه‌بکه‌ن، دوای چاره‌کێک کاتێک مان زانی، پیاوێکی باڵابه‌رزی ناوکایه‌ی ڕۆشنبیریی کورد هاته‌خواره‌وه له”کتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه”ه‌وه.زۆر دڵمان پێ‌خۆش‌بوو.ماهیه‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌بوو به‌یاننامه‌ی نوسیبوو ئینجا هێنابوی بۆ خوێندنه‌وه، له‌چرکه‌ساتێکدا هه‌ر یه‌که‌و له‌شوێن خۆیه‌وه هاواری کرد (وه‌رنه پێشه‌وه..) ئیدی گڕی سه‌ندو به‌دروشمی (به‌ڵته‌جیه…به‌ڵته‌جیه) داوای ده‌رکردنی هێزه حزبیه‌کان کرا له‌سلێمانی، دیسانه‌وه خه‌ڵک له‌چه‌ندین ڕێوه بۆبه‌رده‌م لقی (4) به‌ڕێکه‌وتن .
بۆبه‌یانی گروپی (هه‌ستکردن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل) مان ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر سوچی ئوتێل پاڵاس، گوڵمان هێنابوو، چونکه ده‌مانزانی به‌ناوی گوڵ و ئاشتیه‌وه نه‌بێت، ئیمڕۆکه زه‌حمه‌ته سه‌را ببینین، بۆیه شه‌و چوینه ماڵی (دکتۆر فواد بابان و جه‌ماڵ عه‌بدول و قسه‌مان له‌گه‌ڵ مسته‌فا ئهحمهدو شێخ جه‌ماڵی موزیع و شێخ محه‌مه‌دی سه‌رگه‌ڵوو…هتد) کرد، که گوڵمان بۆببهخشنهوهو بیکه‌نه لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیانه‌وه، به‌پێش چاوی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه بهیاننامهکیشمان ڕاگه‌یاندو من بومه سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌که، دوو گروپی تر‌و هه‌ندێ خه‌ڵکی ڕۆشنبیر هه‌بوون، ئه‌مانویست به‌مه ئه‌نجومه‌نێک دروست بکه‌ین، هێشتا ئۆپۆزسیۆن هه‌ر حه‌په‌ساوه، هیچی نییه بۆووتن، چۆن بڵێی ئه‌یه‌وی بێته‌وه ناوخه‌ڵک که‌پێشتر پشتی نه‌گرتوون، پێی وتون ئاژاواهگێڕ..بۆیه ده‌یانویست هه‌رچی که‌سێک له‌حزبێکدا نییه وه‌ک (ئه‌ژی جه‌ماڵ-دکتۆر فایه‌ق گوڵپی-عومه‌ر شاوری-وه‌من و خه‌ڵکی تر..) دوور بخه‌نه‌وه‌و خۆیان ببنه خاوه‌نی مه‌سه‌له‌که.بۆئه‌مه فاروق ڕه‌فیق و ناسکی خێزانیان، له‌خشته‌برد، کهبناغهو مه‌نه‌س ئێمه دامانناوه، ئه‌وان بیبه‌نه‌وه بۆبارهگاکانی خۆیان، ئیتر شت دروست بوو .
* ئه‌نجومه‌نی کاتی، سه‌یرو سه‌مه‌ره .
له‌چایخانه‌یه‌کی شه‌قامی پیره‌مێردا، کۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی ده‌کرا، که‌نوێنه‌رایه‌تی خوێنی شه‌هیدان و شه‌هید ڕێژوان و گشت ده‌نگه ناڕازییه‌کانی کوردستان ئه‌کا، خاوه‌نی چایخانه‌که له‌هه‌مومان زیاتر قسه‌ی ده‌کردو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، هه‌ر خروقاتێک ده‌بوو، سه‌رمان ئه‌خه‌واند تاله‌ڕێگه‌ی که‌سه‌وه لاوازییه‌کانی ئه‌م شوێنه نه‌گاته لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر .
شۆرش، له‌دونیادا، پیاوی ژیر‌و به‌سه‌لیقه پلانی بۆدائهڕێژێت، مرۆڤه چاونه‌ترس و ئازاکان جێبه‌جێی ئه‌که‌ن، به‌ڵام ترسنۆکه‌کان به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌خۆن و خۆیان ده‌که‌ن به‌خاوه‌نی، شۆڕش له‌فه‌ڕه‌نسا (1789) زۆر جیاوازی هه‌بوو که‌توندوتیژی زۆری به‌خۆوه دی، به‌به‌راورد به‌شۆرش له‌ئه‌مریکا (1773) ، شۆڕش له (ئۆکتۆبه‌ری 1917) له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ناشرینی تیاداکرا، کهدیمهنهکهی ناشرین کرد، شۆڕش له‌ئێران (1979) له‌ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی سی دی و کاسیهت و شریته‌وه بوو، بۆیه هه‌ر بهتهکنهلۆژیاش ده‌ڕوخێت، کهشۆڕشێکی هیچ و پوچن ئه‌وانه، شۆڕش له‌عێراق (1958) هیچی نه‌گۆڕی، شه‌ڕی تایه‌فی و مه‌زهه‌بی، هه‌یکه‌لی ئیداری و سیاسی، ماف و ئازادی..ئێخۆ ئه‌م فه‌زایه‌ی له‌کوردستان هه‌یه، هیچ بوارێکی بۆ ووتن نه‌هێشتۆته‌وه، ، بوه‌ستن…بابزانین ئێمه کێین و ده‌مانه‌وێ چی بکه‌ین …؟.
ئه‌گه‌رچی شۆڕش به‌رهه‌می ناڕازه‌یی و ڕقی په‌نگخواردووی مرۆڤه‌کانه، کاتێک شۆڕش دروسته‌بێت کهسیستهمهکان پێچه‌وانه بن له‌گه‌ل َ ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌ڵام خۆده‌بێت نه‌خشه‌یه‌ک بکێشیت تابه‌م کاره ئێمه قوتاربین هیچ نه‌بێت بۆماوه‌یه‌کی ناوه‌ند مه‌وداش بێت.چونکه مه‌رج نییه خه‌باتی ڕزگاریخوازی و شۆڕش هه‌موو جارێک دیموکراتی به‌رهه‌مه‌که‌ی بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی حزبهچهکدارو شاخاویه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی باشوور کردیان، به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌مه‌یه ده‌یبینین له‌هه‌زاره‌ی سێ و سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا .
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کاتیه‌ی له‌سه‌رای ئازادی هه‌بوو، هیچ شتێکی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیانه‌بوو، تیای بوو پارتی و عه‌مید، تیای بوو ئاسایش به‌جلی مه‌ده‌نی، گۆڕان هات، دکتۆر موسه‌ننا (به‌حیساب ڕێزی لێده‌گرتین به‌پێوه ئه‌وه‌ستا، به‌ڵام بواری قسه‌ی نه‌ئه‌دا) .یه‌کگرتوو، کۆمه‌ل، چه‌پ، چوزانم له‌وه ئه‌چێت هی ئێًرانی و تورکیش هه‌بووبێت، که‌حکومه‌ت شتێکی ئه‌نارد، ده‌بوو (100) که‌س له‌و ئه‌نجومه‌نه ڕای هه‌بوایه، هه‌ر ڕۆژه‌و خه‌ڵک ئه‌هات ئه‌بوو به (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی) .فارووق ڕه‌فیق، وای ئه‌زانی ئه‌مه یۆنانی کۆنه:ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵک ڕای له‌سه‌ر ئه‌وشته هه‌بێت ئێمه ده‌یکه‌ین.ئه‌و پیاوێکی هه‌تا بڵێی بوێر‌و ڕۆشنبیره، به‌ڵام هیچ شتێک له‌سیاسه‌ت و واقیع نازانێت .
داواکارییه‌کانی خه‌ڵکمان کۆکرده‌وه، بوو به (28) خاڵ.پێویسته‌و ده‌بێت ئێستا‌و ئه‌وکات، ته‌نها شه‌ڕ له‌سه‌ر ئهوخاڵانهبکرێت، بۆئه‌وه‌ش ئێمهجیابوینهوه، ته‌ماشابکه بۆ کوشتنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌رای ئازادی (کۆمه‌ل و یهکگرتوههریهکهیان به‌جیا خاڵی خۆیان ده‌سه‌پاند، گۆڕان ئه‌یوت (7) خاڵه‌که‌ی من، دوایش (22) خاڵیان ده‌رکرد، ئنجا خاڵی یه‌کێتی ژنان و مامۆستایانی زانکۆ‌و خه‌ڵکی شاره‌کان….هتد .
ئاخر، گریمان ئێمه‌له‌م پێناوه‌دا هیچ باجێکمان نه‌دا، یه‌کێکی وه‌ک (د:فایه‌ق) له‌سه‌را بڕیاری دا:له‌مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییه‌که‌ی خۆشبیت و بیگهڕێنێتهو بۆحکومه‌ت، که‌پزیشکی شاخ و که‌س و کاری شه‌هیدو مرۆڤێکی نه‌ته‌وه‌یی و ناڕازییه، که‌سێکی وه‌ک “قادر عه‌زیز” تائه‌م ساته‌ش باجی خوێندنه‌وه‌ی ته‌نها وتارێک ئه‌دا له‌سه‌رای ئازادی، حزبه‌که‌یان پارچه پارچه‌کرد، بێجگه له‌وه‌ی ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی شه‌هیدو برینداره‌کان زیاده‌بوون، به‌ئاشکرا خه‌ڵک له‌وێ که‌سابه‌تی بۆ یه‌کێتی و پارتی ده‌کرد (هه‌موو ئه‌مانه له‌تیڤی باسم کردووه کاتی خۆی) ..هه‌ر ڕۆژه‌ی مه‌لایه‌ک شتێکی ئه‌ووت، به‌که‌یفی خۆ هێرش ئه‌کرایه سه‌ر ئه‌م و ئه‌و .
جیابونه‌وه‌ی ئێمه له‌خۆپیشاندان ، ، ئێستاچی؟؟
گه‌وره‌ترین، گرفت و له‌مپه‌ر، ئه‌وکات و ئێستاش، نه‌بونی مینبه‌ر بو بۆقسه‌کردن، میدیا له‌کوردستان یان هی ده‌سه‌ڵاته یان هی ئۆپۆزسیۆن، کێ یان بوێ ئه‌یکه‌ن به‌پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانه‌که، کێ شیان بوی وای لێئه‌که‌ن جارێکی تر له‌ڕووی نه‌یات بێته ناوبازاڕ.بەئێستاشەوە ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ده‌یان میدیای تر بهئیعاز نوسینه‌کانی ئێمه داناگرن، ته‌نانه‌ت یه‌ک له‌گۆڤاره‌کان بابه‌تی منی داگرتبو جارێکیان “چه‌ندین جار خاوه‌ن ئیمتیازه‌که ئاگاداری کردبوون”.
کهجیابوینهوه، ڕۆژێک “ئه‌ژی جه‌ماڵ” که‌ئێستا سه‌رنوسه‌ری گۆڤارێکهو چالاکوان بووه ، ووتی: ئێستا ده‌چمه ئه‌و پارکی نالیه کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌که‌م، من خۆپیشاندان ئه‌به‌مه پارکی ئازادی”.له‌گه‌ڵ پارکی ئازادییه‌که‌ی ئه‌و نه‌بووم.به‌ڵام ناههقشی نه‌بوو.چونکه له‌یه‌ک ڕۆژدا ئێمهگیراین و تهعاهودیشمان پێ پڕکرایه‌وه، که‌چی هه‌ر هاتینه‌وه بۆخۆپیشاندان، یه‌ک که‌س باسی نهکردبوین…!!.سه‌یره هه‌رچی سه‌ربازو پۆلیس لهجادهیه دڵی بۆخۆپیشاندان لێ ئه‌دا، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وی وازبهێنین .
بۆیه، پێم گرنگ نه‌بووه له‌کوێ قسه‌ئه‌که‌م، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی چی ئه‌ڵێین، له‌ناکاو له‌زاگرۆس و گه‌لی کوردستانه‌وه، به‌قسه‌کردن دنیامان شڵه‌ژاند.ئه‌وانیش خۆیان حازرکردبوو، به (خۆفرۆش و جاش و خیانه‌تکارو ئه‌مانه وه‌سفی ئێمه بکه‌ن، جنیۆ به‌که‌س و کار‌و شتی تر بکه‌ن) .هه‌روه‌کو ئێمه چوبێ تین ده‌ستخۆشی لهتهقهکهرهکان بکه‌ین وابێت، ئاوها خه‌ڵکیان تێده‌گه‌یاند.به‌ڵام شوکر وشیاره خه‌ڵکی ده‌زانن کێ باجی چی داوه .
له‌کاتێکدا زۆربه‌ی به‌رپرسانی گۆڕان و یه‌کیتی ئێستاش پێکه‌وه ئه‌خۆنه‌وه، خۆیان وکوڕیان شه‌ریکن..بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه ده‌نگ و قسه‌و خزمه‌تی ئێمه بزانن، بێ ئه‌وه‌ی فلسێکی ئێمه دیاری بکه‌ن له‌حکومه‌ت و حزبدا، به‌ڵام هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری تیڤیه‌که‌ی ئه‌وان بوو، که‌ئێستا بهلێشاوخهڵک واز لهتهلهفزیۆنهکهش دێنن، جاران لهکورسات ئه‌یوت (فه‌خامه‌تی به‌ڕێز مام جه‌لال و به‌ڕێز خانمی یه‌که‌می عێراق) .مه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌کگرتوی ئیسلامی نه‌بوو له (2012) له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌یادی (17) شوبات خۆپیشاندان نه‌که‌ن، تاڵه‌بانی له‌دوو ملیۆن دۆلاری قه‌رزاریان خۆش‌بوو، مه‌گه‌ر یه‌ک ملیار دیناریان بۆ باره‌گا سوتاوه‌کانیان له‌بودجه‌ی خه‌ڵک نه‌برد بۆخۆیان.مه‌گه‌ر سه‌دان کادرو کارمه‌ندی میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆن ئێستا له‌میدیاکانی پارتی و یه‌کێتی نین، ئه‌وه ئه‌وان نه‌بوون دوای دامرکاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندان ڕیزیان به‌ستبوو له‌پێشوازی ئه‌و که‌سه‌ی داوای ڕووخانیان ده‌کرد، ئه‌وان نین کهبودجهکهیان پێدرایه‌وه بێده‌نگ بوون و لێی دانیشتن..بببینن خوێنه‌رانی به‌ڕێز:له‌دوای خۆپیشاندانه‌کانی (17) شوباته‌وه، خوێنی شه‌هیدوه برینداره‌کان ته‌نها وه‌ک یاده‌وه‌رییه‌کی لێهاتووه. ئەوانەى دوێنى ویستیان سەدان کەنجى تر بەکوشت بەن بۆ دوو کورسی وەزارى ئەمڕۆتان بو یان بۆ ریفۆرمێکى بنەجەیی لەکۆمەڵکەدا ؟. ببینن گه‌نده‌ڵی له‌م دووساڵه‌دا زیاتری کردووه، خۆپێچانه‌وه‌و ماستاوکردن و دووڕوویی پتر بوون.بۆیه ئێستا خه‌ڵک توره‌یه‌و ئۆپۆزسیۆن لاواز‌و بێ هه‌ڵوێسته، جاران ئۆپۆزسیۆن به‌هێز و خه‌ڵک تاڕاده‌یه‌ک ئاماده‌و هوشیارنهبوو .
ئەرێ کێن ئەوانەى به‌پله‌ی نەقیب و عه‌میدو عه‌قیدو،خانەنشینن ؟، نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌ن!!کێن ئەوانەى سات و سەوداى کۆمبانیا مەزنەکان و نێوەندکیریی نەوشیروان و بازرکانەکانن ؟.
وەکو (د:فایه‌ق) نوسیویەتى : لە کۆتایی (2012) دا و،دواى گەرانەوەی سەرۆکی هەرێم لە تورکیا،نەوشیروان مستەفای رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران سەردانی کرد و بە تەنها کۆبونەوە،دوای کۆبونەوەکە لێدوانیان نەدا بۆ کەنالەکانی راگەیاندن، ئایا لەسەر چی رێککەوتون و لەسەر چی ناکۆک بون؟.تەنها زانیاریەک کە خەلک بیستی، ئەوەبو، پارتی و بزوتنەەوەی گۆران بریاریان داوە کار بکەن بۆ ئارامی کورستان و تا ماوەی ٢ سال باس لە گێرانەوەی رەشنوسی دەستور نەکریت.
ئەو زانیاریەی لە کۆبونەوەکەی نیوان بەرزانی و نەوشیروان دزەی کردە دەرەوە، هەڵوێستی نەگەتیڤی بزوتنەوەی گۆران لەسەر هەلوەشانەوەی لیستی یەکێتی کورد، لە ناوچە دابراوەکانی کەرکوک، لە لایەن پارتیەوە.سەردانی لیستی بزوتنەوەی گۆران بۆ پاریزگای دهۆک و پێشوازیکردنی لیستەکە لە لایەن جێگری پارێزگاوە، باس نەکردنی دۆخی زیندانیکردنی سەید ئەکرەم لە لایەن لیستی گۆارانەوە لە دهۆک.بەشداری نەکردنی گۆرانخوازانی بەلجیکا لە نارەزایی دەربرین لە کاتی سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ پەرلەمانی ئەوروپا.هەموی نیشانی دەدات کە گۆرانی دوای کۆبونەوەکەی بەرزانی و نەوشیروان گۆڕانی ئۆپۆزسیۆن و گۆرانخواز نیە،نیشانی دەدات کە بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام لە ئامانجە ستراتیجیەکانی پەشیمان دەبێتەوە،وەک هەوڵی کردنی پەرلەمانی هەرێم بە مەرجەعی بریاری سیاسی،گێرانەوەی رەشنوسی دەستور بۆ پەرلەمان و گۆرینی چەند بەندێکی و دواتر راپرسی لەسەر کردنی،گیرانەوەی ئەو یاسایانەی بۆ پەرلەمان کە رەهەندی نیشتمانیان هەیە بۆ پێداجونەوە و رێککەوتن لە سەریان .
دەى یەلڵا ده‌ی، ، نۆبه‌ی منه قسه‌بکه‌م، ، یه‌ڵڵا کێ ئه‌ڵێت ئه‌م قسانه وانین، یه‌ڵڵا کێ خۆفرۆشه..کێ جاشه..ئه‌وه ته‌له‌فزیۆن و ئه‌رشیف ماوه، بزانن هه‌مان ده‌نگ و سه‌دای ناڕه‌زایی خۆمان لهتیڤیهکانی ده‌سه‌ڵاتیش نه‌وتووه .
له‌کاتێکدا ناسکه خانم له‌دوا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی چه‌تر (کهداخرا) ئه‌ڵێت “به‌هرۆز هانی خه‌ڵکی داوه بۆتوندو تیژی”.ئاخر جه‌رائه‌تی مرۆڤ و سه‌لیقه‌و ئیراده‌ی بڕیاردانی، زۆری فه‌رقه له‌گه‌ڵ قسه‌ی زلی ناوفهیسبووک و لێدوانی ڕۆژنامه‌و تیڤیه‌کان .
ئه‌یانه‌وی، سلبیاته‌کان بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و، به‌ڵام بچن بپرسن تائیدارهی خۆپیشاندان لای ئێمه‌بوو، چی بوو چۆن بوو، بچن ئه‌وه خوا ئه‌ندامه‌کانی سه‌رای ئازادی ماون و ده‌یان ڕۆشنبیری ئه‌م وڵاته، بۆخۆیان ده‌ڵێن”تۆ باشت کرد، باش وه‌زعه‌که‌ت خوێنده‌وه، ، زوو وازت هێنا.”.ئه‌وه دوساڵه هیچم لهسهرئۆپۆزسیۆن نه‌وتووه، هه‌موو جار ده‌مانوت”هه‌ر هه‌بن..باشه”.به‌ڵام نه‌مانزانی ده‌بن به‌ڕاوێژکاری ده‌سه‌ڵات .
- بابەتەکانی تری بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئەقڵ و دیکتاتۆر.
-بەهرۆز جەعفەر: وەرچەرخانێک لە “مێدیتریانە”وە.
- All Posts