پەشێو حمدامین : کاتێک کە دیمۆکراسی تاوانی لێ دەکرێت ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر لە سەردەمی یۆنانی کۆنەوە تاوەکو ئییستا دیمۆکراسیەت بووە بەو پارچە گۆشتەی زۆربەی سیاسیەکان وەک دڕندە لە سەری دەژین بگرە ئەم شیعارە بووە بە شیعاری هێزە ئیسلامیەکانیش لە راستیدا ئەو ممارەسەی کە پێشتر لە لە سەدەکانی ناوەڕاستا لە ڕۆژ ئاوادا ڕویدا ئەوا ئەمڕۆ بە شێوەیەکی زەلیل لە غەربا دەبینرێت و کاری پێ دەکرێت کە چی ناویان لێناوە جیهانبینی وکرانەوە بە ڕووی دیمۆکراسیدا ، کاتێک کە مەنتقی دیمۆکراسی پەیڕەو دەکرێ ئەو بنەمایانەی کە سیستەمەکانی سەرمایەداری و تاک حیزبی وپاشاگەردانی وحوکمی بە زۆر سەپاندنی ئاینەکانی لە سەر بنیاد نراوە ئەگەر بە شێوەیەکی گشتیش لە ناو نەچێت ئەوا تا رادەیەکی زۆر کاڵدەبێتەوە ، وەک ئەوەی کە لە ڕێنسانسدا ڕوویدا کە هەیمەنەو شەرعیەتی کڵێسای کاسۆلیکی لە ناو برد بۆیە تەواوی ئەو کۆمەڵگایانەی کە بەشێوەیەکی درووست دیمۆکراسیەتیان تێدا پەیڕەو دەکرێ قەرزباری ڕێنسانسن جونکە دیمۆکراسیەتی ئەمڕۆ زادەی ڕۆژگارەکانی ڕێنسانسە  .

تا ئێرە ئەمە تەنها دڵۆپێکە لەر دەریا گەورەی کە دیمۆکراسیەت تێیدا دەژی ،بەڵام ئایا ئەو حکومەتانەی کە ئەم شیعارەیان هەڵگرتووە تاچەند ڕاستگۆ بونەو بەشێوەیەکی پراکتیکی لە نیو ئەو پڕۆسەدا دەژین ؟؟ئەمە باسێکەو ڕونکردنەوەیەکی زۆری دەویت ، بەڵام ئەوەی ئامانجی منە دەستکەوتنی وەڵامی ئەو پرسیارەیە کە ئایا دەکرێ بڵێین لە زۆربەی حکومەتەکانی دنیاکەشیعاری دیمۆکراسیان هەڵگرتووە تەنهاتیۆرەو بە هیچ کلوجێک پەیڕەو ناکرێت ؟؟ .

من لێرەدا سامپڵێک لەو حکومەتە وەردەگرم کە دیمۆکراسیەت تێیدا نەخۆشەو زەلیل کەوتووە ئەویش حکومەتی هەرێمی کوردستانە لێرەدا من ڕونکردنەوە یەک لە چوارچێوەی پرسیارێکدا دەدەم و وەڵامەکەی بۆ ئێوە جێدێڵم ،، دەپرسم حکومەتێک کە لە سەر سێکوچکەی تەنها خێزانێک دانیشتبێت وسیستەمی پەڕلەمانی تێداپەیڕەو نەکرێت بەمە دەڵێن چی؟؟کاتێ کە مردوو دەنگ دەدات وهەر لە چوارچێوەی ئەو پڕۆسەشدا بە سەدان هەزار دەنگ تەزویر بکرێت چ بۆچونێکتان هەیە ؟؟کاتێ کە سیاسیەکان باڵەخانەی بەرزوو کۆمپانیەی زەخم وخەزنکردنی پارە لەبانکەکان وبەفیرعەونکردنی خۆیان وبە کۆیلەکردنی کۆمەڵگاپیشەیانبێ لێرەداچ لۆژیکێکی دیمۆکراسی هەیە؟؟ .

ئەو دەمەی حیزب هێزی چەکدارووحەشارگەی نهێنی وباندی ڕفاندن وبەدیل کردنی هاونشتمانیان مودمین بێ دیمۆکراسی چ تاوانێکی هەیە کە لێرەدا بوونی نەبێت ؟؟ غاندی دەڵێ : من وا لە دیمۆکراسی دەگەم کە هەموو تاکەکانی کۆمەڵ ئیمکاناتی ماددی وەك یەکیان هەبێ دەڵێ هەرچەندە ئەم مەنتقە لای خۆشم دروست نیە چونکە ئیختلاف هەیە لە تواناو ئەقڵ وبونیادی بەشەری مرۆڤەکان ,  بەڵام خۆدەکرێ دەوڵەمەندەکان لە سەر حیسابی زیانگەیاندن بە هەژارەکان دەوڵەمەند نەبووبن  . ئایا ئەوەی کەغاندی باسی دەکات لەم هەرێمەدابوونی هەیە ، ئەوە بۆئێوە جێی دەهێڵم وخۆتان دادوەر بن .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت