دەرباز سەرابی : نامەیەک بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نازانم ئاخۆ دەنگی من دەتوانێ دارو دیواری گردەکەی تۆ ببڕێت و بگاتە تۆ یان نا ؟! ئاخر تۆ هێندە لەشەقام دورکەوتویتیەوە باوەڕ ناکەم منێک کە هێشتا تازیەباری مەرگی سەردەشت و سۆرانم ، هێشتا پرسەی کاوەکەی گەرمیانم نەشکاندووە ، هێشتا دەمەوێ لە ١٧ ی شوبات بچمەوە بەردەم لقی چوار و پێیان بڵێم ئەرێ بۆچی ئێوە ئەوەندە دادگاو دادوەر ماتڵ دەکەن ، پێیان بڵێم وەڵامی بەرد گوللە نیە ، ئاخر ئەگەر نەچم لەسەرا کراسی ئارامی خۆم نەسوتێنم لەوێ دونیا چلۆن سڵاوێک لە شێرزاد ، سورکێو ، هەردی … بڕیارەکەی سەید سادقم بکەم ؟!

پیرمام پیرۆز ، کورسی تەقدیس ، وەزیرەکانت مەرحەبا… شەقام خەساو،١٧ لە شوبات نامێنێ و ئەمساڵ شوبات بە ٢٧ ڕۆژەوە لە شەقامەکانی پیرمام دا پیاسە دەکات …

کاک نەوشیروان من دڵنیام گەرمیانی پەپولە لەچەمچەماڵ لەگۆڕەکەی یەک بە بەرائەتی منداڵی خۆی ڕوەو سلێمانی هاوار دەکا … تخوا دایکم لەبیر مەکەن … ئای لەگەرمیان وادەزانێ هێشتا سەرا جاڕی ئازادی لێدەدا ، ئێ ئەو چی بکەم ، ئەو منداڵەو سەر لە نهێنی ئەفسوناوی کۆشکەنای پیرمام دەرناکا . سەردەشت عوسمان زیندوو دەبێتەوەو لە موسڵەوە بەرەو هەولێر ئۆغر دەکا ، لەبەردەم کۆلیژی ئاداب بە هاوڕێکانی دەڵێ : هاوڕێیان لەهەر کوێ ڕستەکان تەواو بوون ، نەکەن هیچ خاڵێک دابنێن،عاقڵ عاقڵ گشت ڕستەکان بسڕنەوە .

کاوە بە جانتای سەفەرەکەیەوە پڕ بە گەرمیان هاوار دەکات ، نەخێر گەرمیان هیچ گەندەڵ کارێکی لێ نیە ، گەرمیان دەڤەری فریشەتەکانە .

سۆران لەنێو گڕی بابەگوڕگوڕەوە دێت و پارەی هەموو ئەو فیشەکانە دەدات کە نراون بەجستەی کەرکوکی بەشودراوەوە .

کاک نەوشیروان قسەم زۆرە ، بەڵام زروفی تۆش لەبەرچاو دەگرم و لەوە زیاتر درێژ دادڕیت بۆ ناکەم،نەکا منی سەرابی هیچ نەزان کەیف و سەفای حکومەت و وەزیرە تازەکانت تێک بدەم .

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت