ژیل دولوز و فیلیکس گواتاری : میکرۆسیاسەت .
چەمک و ڕەخنە .
لە فەرەنسییەوە : ئەبوبەکرجاف
.
شیکردنەوەی شەپۆڵ و هەڵچون و بەرزبونەوە و وەبەرهەمهێنانەکانی ئارەزووە ، وە تیۆری ئەو ڕۆَلە گەورە گێردراوەیە لە لایەن کەمینەکان و سەرجەمی ئەوانەی پەیوەندیان بە کەمینەوە هەیە لە ناو گروپ و تاکەکاندا ” پرۆسیسوە گەردیلەییەکان ، هێڵەکانی هەڵهاتن . میکرۆ سیاسەت ماکینەیەکی جەنگی ئەسەپێنێت و فەرزی دەکات ، ئەمەش چ دەستەجەمعی بێت یا تاکاکی ، بەرهەڵستکاری و بەرەنگاری و ڕوبەڕوبونەوەیان لە گەڵ دەزگا گەورەکانی زۆرێنە ، ئەو دەزگایانەی کە جێگیر و نەگۆڕو داکوتراون ، لە نمونەی دەوڵەت .
هێڵی یەکەم بە بەهێزی و پتەوی بەو شێوەیەک ڕەسم و هێڵکاری دەکرێت ، ئەمەش سەروکاری بە سیاسەتی دولوزییەوە هەیە ، ئەم تێرمی میکرۆ سیاسەتە بە تەنیا لەکارە کۆتاییەکانی وەک ” دیالۆگەکاندا 1977 “دەرناکەوێ ، بەڵکو حاڵەتێکی تیۆری سیاسیانەیە . لە ڕاستیدا پێش بزوتنەوەی مەی 68 ” کە بە پلەی ئیمتیاز وەک ڕوداوێک دەمێنێتەوە ” ، وە لە کتێبی ” ئەنتی- ئۆدیپدا “کە ، تێدا کاری کۆنسێپتوالیزاسیۆنی ” چەمکاندن ” تیۆری لە سەر کراوە، سیاسەت و چەمکەکەی نەبون بە ئۆبژێ و بابەتی هیچ شیکاریی و شیکردنەوەیەک ، وەک چۆن زۆر قورس و ئەستەمە بتوانین لە ناو کتێبەکانی لۆژیکی ماناو جیاوازی و دوبارەوبونەوەدا ، دوو جار یا زیاتر ئاماژە بۆ تێرمی سیاسەت کراوە .” شێواز و جۆرێک لە لە سیاسەتدا ، کە من بۆ خۆم کردبێتم لە گەڵ ” مەی ” ئایاری 68 دا بوو”، دولوز ئەمەی درەنگ درکاند.واتە هەژمون و ئالودەبون بە 68 لە بارەی زانیاری و کردەی سیاسیانەی دولوزەوە .
“میکرۆسیاسەت ” لە ئەنتی-ئۆدیبدا ” نادۆزرێتەوە ، بەڵکو ناوی تر بەکار دێنێت ، بەتایبەت و دیاریکراوی ” شیزۆ (اسکیزۆ – شیکاری”:”ئەوەی ئێمە بە ناوی جیاوازەوە پێی دەڵێین شیزۆ – شیکاری ، میکرۆ-سیاسەت ، پراگماتیک ، هێڵکاریگەرایی ، ڕیزۆماتیکی ، هونەری نەخشەسازی – هیچ بابەت و ئۆبژێیەکی تری نییە …. وە هەروەها “. بەشی چوارەمی ئەنتی – ئۆدیب” بەناونیشانی ” پێشەکی بۆ شیزۆ-شیکاری”، تایبەتە بە کارو ڕۆڵ و پرسەکانی تایبەت بە سیاسەتی دولوزیانەی ئارەزو ، کە تێیدا ئۆبژێ وبابەتەکە شۆڕشە .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — میکرۆسیاسەت