Barzani-Ocelan

پەشێو محەمەد ئەمین : ئۆجەلان چۆن نامە بۆ بارزانی دەنێرێت ؟؟ ..

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وه ك ئاشکرايه فەلسەفەو ئایدیاو ستراتیجی پارتی کرێکاران ، تەواو پێچەوانەی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە . بە تایبەت لە کوردستانی ڕۆژئاواو باکورو باشور . هەمیشە پارتی وا خۆی وێناکردوە  ،کە ئەو خاڵانەی پەیوەستن بە سەربەخۆیی نیشتمان و ، دۆزی کوردەوە ئەو خاوەنداریی دەکات و هەر خۆیشی ڕێبەری یەکەمە .

بەڵام ئایا ئەمە واقیعە ؟؟ . من نامەوێ بچمە ئەو تەفاسیلەوە  ، چونکە تاک بەتاکی ئەم کۆمەڵگایە  ، لەوە تێگەیشتوون  ، کە ستراتیجی پارتی تا چەند نیشتیمانیە ؟؟ . دەمەوێ لێرەدا بوەستم و بۆچوونی خۆم لەو بارەیەوە ڕوونبکەمەوە ..

هەر لەسەرەتای دروستبونی ناسیۆنالیزمی کوردیەوە لەکۆتاییەکانی سەدەی بیستەم ،  چەند کەسایەتیەک بە ماسکی شۆڕشگێریە وە هاتنە مەیدانەوە وەک و (ئۆجەلان و تاڵەبانی و بارزانی) . ئەوەی جێگای سەرنجە دەبینین یەکێک لەو کەسایەتیانە دەنوسێت (مرۆڤی کورد پیویستە بە بیروو مشتومڕوو هەڵسەنگاندن نیشتمانی خۆی بناسێ و بە گیان تێیدابژی)کە ئەمە وتەی بەڕێز ئۆجەلانە  ، کەچی ئەگەر تائیستا نیشتمان هەردیلی وڵاتانی ئیستعمار بیت  ،! بەڵام بۆ خۆیشی لەپاڵ نیشتمانداو لەپیناو ئەودا دیل بوون بەشەڕەف دەزانێت . نەک وەک ئەوانی تر میژووی شەڕی ناوخۆ بە خەڵک بفرۆشنەوە ، کە بەڕای من پیسترین و بۆگەنترین مێژووە لە سەرەتای دروستبوونی کەونەوە دەرحەق بەکورد ئەنجام درابیت .  بۆیە شیعاری( یاکوردستان یا نەمان) قسەی دەم با بوو لەگەڵ هەورا ڕٶیشت . چونکە نەکوردستان سەربەخۆ بوو نە ئەوانیش بۆی فیدا بوون . بۆیە دەڵێم شەرعیەتی شۆڕشگێڕی ئەوکەسە وەری دەگرێ  ، کە وەک ئۆجەلان بە گیان لە نێو نیشتماندا بژێت  ، ئەمە مانای وایە کە ئەوان هەمیشە سیاسەتیان بۆخوود پەرستی و مانەوەی خۆیان کردووە ، وەکو بەرپاکردنی شەڕی ناوخۆو بنیادنانی دووئیداری ودرستکردنی زیندانی نهێنی ولیدان لە پارتی کریکاران و ،  حیزبی دیموکراتی ئێران و ، دەم کوتکردن و سزادانی سیاسی وبە هەدەردانی سامانی ووڵات و … هتد .

 ووتەیەک هەیە دەڵێت(پینەدۆز پێڵاو دروستدەکات ،  بەڵام تەنها ئەوکەسەی پێڵاوەکە لە پێدەکات دەزانێت لە کوێدا پێی دەگوشێ) . بۆیە ئەو کەسانەی سیاسەت دەکەن تەنها گەل دەزانێت کە تاچەند ڕێبازەکەیان تاڵ و نادروستەو یا ڕێبازێکی نیشتمانیە …

بابێینەوە سەر باسی ئەوەی کەبۆچی ئۆجەلان نامە بۆبارزانی دەنیرێت ؟؟ من پێم وایە ئەمە هۆشداریەکە لە لایەن ئۆجەلانەوە بۆ بارزانی ، بەڵام بەزمانێکی سیاسی چونکە بەڕای من ئۆجەلان پێی وایە دەست تێنەوەردانی بارزانی لە سیاسەتی پەیەدە ،  لەڕۆژئاوا خۆی لە خۆیدا پشتیوانیە . چونکە ئەوتێگەیشتووە لەوەی کە ئەوانەی سەرۆکایەتی حکومەتی خۆجیی و کانتۆنەکان دەکەن دنیابینی و مەنتقی سیاسی وئینتماو بەنیشتمانی بونیان زۆر لە بارزانی بەهێزترە !، چونکە وەک خۆی دەڵێت :  بارزانی زیاتر لەئەفسەرێکی پلە باڵای تورک دەچێت ،  نەوەک سیاسەتمەدارێکی کورد . کە لەپێناو بەرژەوەندی کورددا سیاسەت بکات  ،، وەک ئاشکرایە ئەم پیاوە هەمووکات کوردستانی فرۆشتوە لە پێناو مانەوەی خۆی …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت