ئــارســەر ئاری : ئەنگۆ ڕاست دەكەن هەموو خەتای منە !
هەمووی خەتای من بوو كوشتنی( هەمزە) و گەوزاندنی لەخوێن ، وه عاشق بوونی “دوعا ” به كوڕێكی موسڵمان و كوشتن و به‌رد باران كردن و هه‌نج هه‌نجكردنی مێشكی له‌لایه‌ن یه‌زدیه‌كانه، وه بێ هیوا بوونی گه‌نج له كوردستان ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه،وه ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه كه هه‌ڵه‌بجه له‌ژێرده‌ستی سه‌ددام حسێن به‌سه‌رپه‌رشتی كورد خۆی كرا، به‌ڵێ ئه‌نفال كردنی (5000)هه‌زار بارزانییه‌كه‌ش هه‌ر خه‌تای منه، تووش بوونی پیاوی كورد له كاتی سێكس كردن له‌گه‌ڵ ژنێكی بیانی به‌نه‌خۆشی “ئایدز” ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه،وه ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی “عێراق” له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌بیناوی ئازادكردنی ئه‌وه‌ش خه‌تای منه،دزینی نه‌فت و ئاواكردنی له‌سنووران ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه، وه دزینی پاره و نه‌دانی موچه ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه، ته‌هدید كردنی مالكی و بێده‌نگ بوون و سه‌رشۆڕكردنی كورد له پێناو پاره ئه‌وه‌ش خه‌تای منه، وه خۆر گیرانه‌كه‌ی ساڵی پار و پێراریش هه‌ر خه‌تای من بوو، (پێشده‌رگه)ببوورن “پێشمه‌رگه” هه‌یه له سایه‌ی سه‌ری ئه‌و حكموته‌ی له‌و كوردستانه‌ی كرێچی ” سوری ” و عه‌ره‌بی قون ڕه‌شی به‌غداێیه ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه ، هه‌تا ئێستا موچه نه‌درایه ئه‌ویش خه‌تای منه، به‌س لۆ په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌یه ئه‌ویش هه‌ر خه‌تای منه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ” ئاسایشی هه‌ولێر” یش خه‌تای من بوو، ئێستا شێعر ده‌نووسرێ و مه‌عنای نادا ئه‌ویش خه‌تای منه، وه هاوڕێ هه‌یه ژه‌هری مار ده‌داته هاوڕێیه‌كی تری ئه‌ویش خه‌تای منه، واوه بێته‌وه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌میش خه‌تای من بوو، كورد له ژیانی سادق و ئه‌مین نه‌بووه ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه، ئاگر به‌ردان له مه‌یخانه‌كانی هه‌ولێر و مه‌ساجه سینیه‌كانی سلێمانیش خه‌تای منی تێدابوو، مه‌سه‌له‌ی “ئیخوان موسلمین” له مصر ئه‌ویش خه‌تای منه، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌نێوان “گروپی چه‌كدارانی داعش و هێزی نیشتمانی عێراق” ئه‌ویش هه‌ر خه‌تای منه، وه بێجه‌وی شه‌وانه‌ی ” توانا حه‌مه نوری” هاوڕێشم هه‌ر خه‌تای منه، وه ژه‌هرخوارمردنی “مه‌می ئالان”یش خه‌تای من بوو، شێت بوونی فه‌رهادیش له داخی شیرن خه‌تای من بوو، كوشتنی ئه‌و مه‌عشوقانه له‌لان ” كێخوا ئیسماعیلی تاڵان” و هه‌ڵواسینیان له سه‌دی دووكان ئه‌وه‌ش خه‌تای من بوو، ئیش كردنی ژنه بارزانیه‌كان له كاتی خۆی له‌هه‌ولێر و ئیهانه‌كردنیان له كێڵگه‌كه‌ی ئه‌حمد ئیسماعیلیش خه‌تای من بوو، كوشتنی ژنه سك پڕه‌كانی ساڵه‌كانی هه‌شتاكان به‌ده‌ستی ” نه‌وشێروان مه‌سته‌فا ” ی ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای من بوو ، دروست بوونی شه‌ڕی براكوژی و له‌ناو چوونی سه‌دان ڕۆڵه‌ی هه‌ژار ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای من بوو هه‌ڵه‌ی (30)ی ساڵه‌ی مێژوو نه‌بوو، زۆری جگه‌ره كێشانی گه‌نجانی كوردستان كه سه‌دا 99یان ده‌كێشن و بێزار بوونیان و كۆچ كردنیان له‌ده‌ست ئه‌و بێ پاره‌یی و بێ ئیش و ئه‌و گه‌وادخانه‌یه ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه، عاشق بوونی كوڕ و كچێك به‌یه‌كتریان و بۆیه‌ك نه‌بوونیان و پاشان كوشتن‌یان به‌بیانووی داب و نه‌ریت و ئایین و كه‌لتووره‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه ، دروست بوونی ئه‌م هه‌موو سه‌نته‌ره نا ڕۆشنبیر و بێ ئیشه له‌كوردستان ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه، دانه‌مه‌زرانی خوێندكاران دوای ته‌واو كردنی كۆلێژه‌كانیان ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه، شەری نێوان (سەفەوی و عوسمانیەكان) , وە داگیر كردنی( عێراق) لە ژێر سەرپەرشتی (بەریتانی)یەكان ـ ئەوەش هەر خەتای من بوو كە (یەكێتی) بێ هێزبوو نەیتانی دەنگ بە قەبارە و پڕبە پێستی خۆی بینی , وە دواكەوتنی كۆنگرەی نەتەویش هەر خەتای منە, نەبارینی باران لە هەولێر و سەرمایەكی زۆر لە رووسیا و بومەلەرزەی بێ وچان و لەسەر یەك لە توركیا و روخان و تەقاندنەوەی بینایەكەی ئەمەریكای 11ی سێپتێمبەر و , وە هەموو هێرشە تیرۆرستیەكانی قاعیدە و ئەوەش هەر خەتای منە كە (كەركووك) لە رۆژێك سێ جار تەقینەوەی تێدا دەكرێ بگرە زیاترێكیش ..ئەوەش خەتای من بوو كە (عوسمانی)یەكان لە ترسی (مەغۆل)ەكان روویان لە باكوری رۆژئاوای (ئەنادۆڵ)كرد‌و دەستیان بەسەر پارچەیەك لە خاك ی بەناو كوردستان گرت ..
ئەدی بابینەوە كوردستان و هەندەك شتی تریش هەیە لێرە كە خەتای منی تێدایە ـ
دروست بوونی ( گۆڕان)یش هەر خەتای من بوو , وە كوشتنی لاوی هەمیشە لەیاد و ئازیز ( سەردەشت عوسمان)یش خەتای من بوو ,وە كوشتنی (سۆرانی مامە حەمە)ش هەر خەتای من بوو , وه‌هه‌روه‌ها كوژرانی “كاوه‌گه‌رمیانی” ئازیزیش به‌بیانووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای من بوو،
پێتان نارێم (پارتی) بوو سۆرانی كوشت وبەملی تیرۆرستانی داهێنا خۆی كڕكرد لەئاست ئەو رووداوە, پێشتان نارێم (پارتی)_ بوو سەردەشتی بەرۆژی رووناك و لە بەردەم دەركەی كولیە برد و لە شوێنێك هەنجر هەنجریان كرد .وه پێشتان نارێم: “یه‌كێتی بوو كاوه‌ی كوشت. ئەوانەتان هیچ پێنارێم حەقە خۆتان بزانن .. پێك نەهێنانی حكومەت تاوەكو ئێستا ئەوەش هەر خەتای منە .
وە ئەمن بووم هۆی دروست بوونی (خۆپیشاندانەكانی سەرای ئازادی 17 شوبات گەرەكمە) .دیسان ئەمن بووم یەكەم بەردم (گرتە لقی چار) نەوەك (رێژوان) ئەوانە وەك شەیتان هەر بۆ رەجم باشن ـ ئەوانە هەمووی ئەمن بووم ..ئەنگۆ زۆر راست دەكەن هێنانەوەی (بەعس لە 31 ئاب) ئەوە هەر خەتای من , وە (66 كەی مام جەلال و یەكێتی) ئەوەش هەر خەتای من بوو . ئێ خۆ راست دەكەن ئاشبەتاڵەكەی ساری (74 )یش هەر خەتای من بوو‌و .
وە هەموو ئەوشەرانەی تریش هەر خەتای من بوو ـ پشیلەیەك قاچی دەشكێ و دەكەوێتە ژێر سەیارەوە ئەوەش هەر خەتای منە ـ بەربوونەوەی مناڵێكی هار و هاج و عەجول لە سەربان ئەوەش هەر خەتای منە . شكانی شووشە لە دەستی كچێكی عەیار لە كاتی بینینی گەوادەی و مەستی دا ئەوەش هەر خەتای منە هەموو هەر خەتای من بوو هەتا بگرە شەری كافر و ئیسلامیش خەتای من بوو، وه زۆر نه‌خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵك و زۆر له فه‌یسبووك بوون و وه زۆر لایكی گه‌مژانه‌ی خه‌ڵكیش ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای منه،
وه لووت بڕینی ژنه كوردی خۆشه‌ویست “كه‌ژاڵ خدر”یش هه‌ر خه‌تای من بوو،
ئەدی چ خەتای ئێوە بوو …!
له‌پاش هه‌موو چشته‌كی بێتاوانیم تاوانبارترین خه‌تایه! ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌تای خۆمه .
سەرنجەك :
دەزانم زیاترێك قسە بكەم و زیاترێك لە بارەی ئەو شتانەوە بپەیڤم وەلێ ئەوەندەم پێ بەس بوو مایە هێشتان قسەی تێدا بكەم . چاوەنواڕبن .. نارێم وەكی ئەڵقە دادەبەزێنم بەس هەر كاتەك مەجالم هەبوو چشت گەلێكی ئەوها دەكەم ـ ئەوە ئەمنم لەوانەیە ئەوەش هەر خەتای خۆم بی كە حەز دەكەم هەر جارە و هەندەكی دابنێم .. ئیتر ئاوا .