دکتۆر ئه‌حمه‌د میراوده‌لی: کورته باسێکی زه‌رده‌شتاێتی. بەشی یەکەم
تێبینی ؛ ئەم زنجیرە نوسینەم پێش چەند ساڵێک بڵاوکردەوە ، وەلێ ئەوڕۆ دەبینم باسی ئاینەکە لەسەر فێیس بوک گەرمە. لەبەر ئەوە بڕیارمدا جارێکی دی بڵاویان بکەمەوە ، هیوادارم سوودبەخش بێت . هەرچەندە بەشەکان دوور‌و درێژن بەڵام ئەوەی مەبەستی بێت لێی بێزار نابێت . جێگەی خۆشیەتی ئەوە بڵێم کە ئەم بابەتە بە شێوەیەکی ئەکادیمیانەی دوور لە سۆزەوە نووسراوە .
پاڵنه‌ری نووسینی ئه‌م کورتە باسە
ئه‌ز ، شاره‌زا و سکۆلاری فیلۆسۆفی و تیۆلۆجی نیم ، وه‌لێ سێ هۆی سه‌ره‌کی پاڵی پێوه‌نام بۆ نووسینی ئه‌م زنجیرە نووسینە .
يه‌كه‌م : به‌ڕای من ، ئاین سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌ره گرنگی مێژوو ، کو‌لتوور ، نه‌ریت وکه‌له‌پووری نه‌ته‌وه و گه‌لانه ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونه‌شم ئه‌وه‌نده به‌سه بپرسی ، ئه‌گه‌ر ئاینی ئیسلام و جووله‌کایێتی نه‌بوایه ئێستا مێژووی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه چه‌ندی ئاشکرا ده‌بوو ؟ یان زمانه‌کانیان چه‌ند به پاکی دهمایەوە؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌م نووسینەدا چه‌ندی سه‌رچاوه‌کان یاریده بده‌ن بایه‌خ به رووداوه مێژووییه‌کان ده‌ده‌م . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوێریی ئه‌وه ده‌که‌م بڵێم ، زهردهشتایێتی نه‌ک هه‌ر ئاینی دێرینی نه‌ته‌وه‌ی کورده . به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی زمان و سه‌ره‌تای مێژووهکهشیێتی .
دووهه‌م : له سه‌ردانه‌کانمدا بۆ کوردستان ، دوای نزیکه‌ی پازده ساڵان نیمچه سه‌ربه‌خۆیی ، له‌و بڕوایه‌دا بووم که له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رنه‌بێ فه‌رهه‌نگێکی بچکۆلانه له‌سه‌ر ده‌ستی شاره‌زایانی ئاین و مێژووناسانی کورد له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی دێرینانمان له کتێبخانه‌کاندا وه‌ده‌ست بکه‌وێ . پاش گه‌ڕان به‌ناو زۆربه‌ی کتێبخانه‌کانی شاری هه‌ولێر و سلێمانیشدا ، زۆر نا‌ئومێد بووم ، جگه له سێ په‌رتووکی بچووکی وه‌رگێڕدراو له زمانی بیانییه‌وه له‌سه‌ر ئاینه‌که هیچی دیکه‌م وه‌به‌رچاو نه‌که‌وت . له‌وه‌ش دڵته‌زێنتر ئه‌وه‌بوو که بۆم ده‌رکه‌وت ، هه‌تا ئێستاش ، زۆر له خوێنده‌وارانی کورد له‌و بڕوایه‌دان که ( نیچی ) له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌یدا ، ( وه‌های گوت زه‌رده‌شت ) له‌سه‌ر ئاین و فیلۆسۆفیا‌ی زه‌رده‌شت دواوه !!.
سێهه‌م : له‌و روانگه‌یه‌وه که هه‌تا ئێستا هیچ به‌رهه‌مێکی تایبه‌تیی له هه‌وڵ و کۆششی شاره‌زایانی ئاینیی و مێژوونووسانی کورده‌وه له‌سه‌ر ئاینه‌که له ئارادا نییه ” هه‌ر نه‌بێ به‌ر چاوی من نه‌که‌وتووه” به باشم زانی ئەم زنجیرە نووسینە بڵاو بکەمەوە و لە ئایندەدا کتێبخانه‌ی کوردیی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌م .
هه‌ر له‌هه‌نده‌ران ئهوکتێبهی نیچی ” وه‌های گوت زه‌رده‌شت” وه‌رگێڕدراوی سه‌ر زمانی کوردی له‌لایه‌ن به‌ڕێز” عه‌لی نانه‌وازاده” م که‌وته به‌رده‌ست. ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راکێشام ، نه‌بوونی پێشه‌کی وه‌رگێڕ بوو ، له‌به‌ر نه‌بوونیی زانیاری له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خۆێنه‌رانی کورده‌وه ، وه‌رگێڕ ده‌بوو وه‌ک باوه ، پێشه‌کییه‌کی بۆ وه‌رگێڕانه‌که‌ی نووسیبا و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردبایه که ئه‌وه فیلۆسۆفیایهکی سه‌ربه‌خۆیه و ، ئه‌گه‌ر به چه‌ند رسته‌یه‌کیش بوایه پێوه‌ندیه‌که‌ی ، له‌گه‌ڵ دینه‌که‌ی زه‌رده‌شتدا روونکردایهتهوه .
شایانی باسه ئه‌وه‌ش بڵێم ، ئه‌و په‌رتووکانه‌ی له کوردستان له‌به‌ر ده‌ستدا بوون ، هه‌موویان له زمانی بیانییه‌وه وه‌رگێردراون . یه‌ک له‌و کتێبانه‌ی به‌ر ده‌ستم که‌وت شتێکی بێ سه‌روبه‌ره و له‌و بڕوایه‌شدام نووسه‌ره‌که‌ی بۆخۆیشی نازانێ چی نووسیوه . ئه‌وانی دیکه‌ش بۆ که‌سێکی نابه‌ڵه‌دی ئاینه‌که هیچ سوودێکیان نییه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کی ئاڵۆز له‌سه‌ر لایه‌نێکی تایبه‌تی ئاینه‌که ده‌دوێ و بۆ که‌سانێک نوسراون زانیارییه‌کی باشیان له‌سه‌ر ئاینه‌که هه‌بێ . له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌م هه‌وڵه‌دا به‌پێی توانا زۆر به ساده‌یی ، که‌م یان زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌م لایه‌نه گرینگه‌کانی ئاینه پیرۆزه‌که به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه . به ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موو خوێنه‌رێک بێ گیروگرفت لێی تێبگات . گومانیشم له‌وه‌دا نییه که ئه‌م به‌رهه‌مه بێ که‌موکووڕی نییه و هۆکاریش زۆرن ؛ یه‌ک له‌وانه ئه‌وه‌یه که بابه‌تێکی زۆر ئاڵۆزه و وه‌ک به‌گژداچوونی کێوی قوله‌ی قافه . دووهه‌میشیان له‌به‌ر که‌می سه‌رچاوه‌ی بڕواپێکراو به‌تایبه‌تیش سه‌رچاوه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان له هه‌نده‌ران و هه‌روه‌ها زاراوه‌ی تایبه‌تی که زۆر دژواره ئه‌مڕۆ لهزمانهکهماندا به‌رامبه‌ریان بدۆزینه‌وه . ئێستاش ، به پشتیوانی” ئه‌هورا مه‌زدا ” ئه‌م نووسینه ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ری بەڕێز ، به هیوای پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنێکی بچووک له ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره‌دا .
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌نیازی نووسینی په‌رتووکێک ده‌ستم دایه کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر ئاینه‌که ، وه‌لێ به‌داخه‌وه نه‌بوونی کات و سه‌رچاوه‌ی پێویست ، نووسینی په‌رتووکه‌که‌ی دواخست و ئەم زنجیره نووسینەم له‌سه‌ر ئاینه‌که بڵاو کرده‌وه .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — ئاینی بەهدینی -بەشی یەکەم