دوکتۆر موحه‌ڕه‌م ئاقازاده : په‌یوه‌ندی نێوان شوناس و زمانی زگماکی .
له هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری به‌شی فێرکردن و بارهێنانی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان
له فارسییه‌وه : ڕێناس جاف
دوکتۆر موحه‌ڕه‌م ئاقازاده : ” خوێندن به زمانی زگماکی ” ڕاڤه و شرۆڤه‌کردنی ناوێ
” بریا توانیبا‌م جارێکی تر له‌دایک ببمه‌وه و ” حافز ” م به زمانی فارسی خوێندبایه‌وه .”
ئه‌مه وته‌ی ” گۆتێ” ی شاعیری ئه‌ڵمانییه. په‌یوه‌ندی نێوان زمانی زگماکی و زمانی دووهه‌م و سێیه‌م چلۆن په‌یوه‌ندییه‌که ؟ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه چنه که له زمانی زگماکییدا خۆ ده‌رده‌خه‌ن که‌چی زمانه‌کانی دی بێبه‌شن له‌و فاکته‌رانه؟ باشه ئه‌ی مرۆ ناتوانێ به زمانی دووه‌م بژی،خۆشه‌ویستی بکات،بخوێنێته‌وه و شێعر بهۆنێته‌وه؟ گه‌ر ئه‌م هه‌مووه‌ی بۆ بچێته سه‌ر ، ئیدی چ پێویست به فێربوون و خوێندن به زمانی زگماکی وه‌ک سه‌ره‌تایییترین ماف ده‌کات؟ په‌یوه‌ندی نێوان شوناس و زمانی زگماکی ته‌وه‌ری هه‌ڤپه‌یڤینی ڕۆژنامه‌ی” شه‌رق” له‌گه‌ڵ دوکتۆر “موحه‌ڕه‌م ئاقازاده” مامۆستای ده‌روونناسیی و ڕاوێژکاری به‌شی فێرکردن و بارهێنانی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانه. ئه‌م مامۆستایه‌ی زانستی ده‌روونناسیی و ڕاوێژکاری به‌شی فێرکاریی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان وێڕای ئیشاره‌تدان به بوونی 11 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له ئێران‌دا ده‌ڵێ: ” توێژینه‌وه‌کان ده‌سه‌لمێنێ یه‌ک له سه‌ره‌کییترین هۆکاره‌کانی ڕێژه‌ی باڵای نه‌خوێنده‌واری و لاوازیی قوتابییان له وانه‌کاندا، نه‌بوونی خوێندن به زمانی زگماکی له خوێندنگه‌کاندایه .”
***
ڕۆژنامه‌ی شه‌رق : به‌لای زۆر که‌سه‌وه زمانی زگماکی ، شوناسی مرۆ دروست ده‌کات. ژماره‌یه‌کیتریش ده‌ڵێن ، شوناس چ په‌یوه‌ندی به زمانه‌وه نییه . به‌ڕاستی ، چ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان زمانی زگماکی و شوناس دا هه‌یه؟ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان زمانی زگماکی و شوناس کامه‌یه و چلۆن پێناسه ده‌کرێ ؟ له‌و به‌ینه‌دا ، فێربوون به زمانی زگماکی، چه‌نده ده‌توانێ له‌سه‌ر دروستبوونی شوناسی مرۆ کاریگه‌ر بێت ؟
ئاقازاده: له ڕوانگه‌ی ده‌روونناسانه‌وه، زمان، شوناسی مرۆیه . با پرسه‌که له ڕێی سه‌لماندنی پێچه‌وانه وه جوانتر ڕوون بکه‌ینه‌وه. گه‌ر زمان له ژیان لا بده‌ین، چ ڕوو ده‌دات؟ جگه له زمان ئێمه چیمان هه‌یه؟ ئێمه به بێ زمان خاوه‌نی هیچ نین .
ڕۆژنامه‌ی شه‌رق: ده‌جا،بیر و مێشکێکی تواوه و له‌خۆنامۆ ده‌ڵێ من ده‌چم به‌دوای فێربوونی زمانێکی تردا. خۆ هیچیش ڕوو نادات .
ئاقازاده: دیاره گه‌ر مرۆ توانیبایه جارێکی تر له دایک ببێته‌وه ئه‌و مافه‌ی هه‌بوو فێره زمانێکی تر ببێت و شوناسێکی تر ده‌س بخات. گه‌ر ئێمه ته‌نیا بۆ جارێک له دایک و باوکێک ده‌بین، دیاره شوناسه‌که‌شمان هه‌ر له هه‌مان دایک و باوکه‌وه ده‌ست ده‌خه‌ین. گه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکرێ که ئێمه ئه‌م زمانه‌مان ناوێ، ده‌مانه‌وێ زمانێکی‌تر فێر ببین ده‌بێ به‌دوای دایک و باوکێکی تردا بگه‌ڕێین و جارێکی تر له‌دایک بینه‌وه هه‌تا ئه‌و شوناسه نوێیه ده‌ست بخه‌ین. مرۆ به‌ده‌ست خۆیه‌تی بچێ به‌دوای فێربوون یان فێرنه‌بوونی زمانی دووه‌م و سێیه‌م و ئێنۆمدا به‌ڵام ئه‌وانه به زمانی زگماکی دانانرێن،مافی هه‌ڵبژاردن و ده‌ست نیشانکردنی زمانی زگماکی به‌ده‌ست ئێمه نییه، ئێمه به‌و زمانه له‌دایک ده‌بین ،پێی ده‌ژین. شوناسی مرۆڤیش هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه دروست ده‌بێت. به‌شێکی شوناسی ئێمه،شوناسی بۆماوه‌ییه. کاتێک له یۆنسکۆدا باسی زمانی زگماکی دێته گۆڕێ، ئه‌و ده‌مه تێده‌گه‌ین که زمان واته شوناس:” زمان به‌هێزترین ئامرازی پاراستن و په‌ره‌پێدانی میراتی ئاشکرا و نه‌پندی ئێمه‌یه، لاکردنه‌وه له پرسی فره کو‌لتووریی ده‌سته‌به‌ری پاراستنی یه‌کبوون و یه‌کگرتوویی و ته‌بایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات “.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — دوکتۆر ئاقازاده و زمانی زگماکی