دکتۆر سەردار عەزیز : کوشتنی ژن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه بە باوه‌ڕی ئێمه ، به ئه‌خلاقی ئێمەوە . .
لەسەر بەشی فەیسبووکەکەی ڕوووناکبیرو توێژەر دکتۆر سەردار عەزیز ” لە کورتە نوسینێکیدا ، خوزیارە تاکی کورد بڕیاری لەناکاو نەداد لەکات تەنگەشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا . ئەو دەنوسێت و دەڵێت : کوشتنی ژن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه بە باوه‌ڕی ئێمه ، به ئه‌خلاقی ئێمه ، به نه‌رێتی ئێمه ، به شێوازی ژیاری ئێمه ، به تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ خۆمان وه‌ك مرۆڤێک . بۆ نموونه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌یدسادق روویدا ڕه‌گی هه‌یه له هه‌ڵوێستی ئێمه به‌رامبه‌ر هه‌ژاران ، به‌رامبه‌ر که‌سانی خاوه‌ن کێشه‌ی ده‌روونی ، به‌رامبه‌ر ئه‌خلاق ، به‌رامبه‌ر پاک و پیسی ئاینی و ئایده‌لۆژی .
ئەمەی خوارەوە تەواوی کورتە نوسینەکەیە ..
خۆزگا لەکاتی روودانی تراژیدیایه‌كی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، خه‌ڵكی کورد خۆیان به دوور ئه‌گرت له قسه‌ی زل ، خۆپاککردنه‌وه ، هه‌ست به گوناهکردن ، هه‌ست به که‌می ، تفکردن ، نه‌فره‌تکردن ، جنیودان ، شیعرنوسین ، دروشم وتنه‌وه ، رۆبوتی ئایده‌لۆژی ، هه‌ڵچون ، گریان ، گشتگیری ، گێنگڵی ده‌روونی ، هه‌ڵوێست نواندن . چونکه هه‌موو ئه‌مانه هێنده‌ی درێژایی رێکلامێک کاریگه‌ریان هه‌یه و پاشان که‌سه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دۆخه‌که‌ی جارانی خۆی ، به‌ڵام به وێژدانێکی حه‌ساوه‌وه .
کوشتنی ژن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه بە باوه‌ڕی ئێمه ، به ئه‌خلاقی ئێمه ، به نه‌رێتی ئێمه ، به شێوازی ژیاری ئێمه ، به تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ خۆمان وه‌ك مرۆڤێک . بۆ نموونه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌یدسادق روویدا ڕه‌گی هه‌یه له هه‌ڵوێستی ئێمه به‌رامبه‌ر هه‌ژاران ، به‌رامبه‌ر که‌سانی خاوه‌ن کێشه‌ی ده‌روونی ، به‌رامبه‌ر ئه‌خلاق ، به‌رامبه‌ر پاک و پیسی ئاینی و ئایده‌لۆژی .
من دڵنیام له هه‌موو شارێکی کوردستان خه‌ڵکی هاوشێوه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سه‌یدسادق بوونی هه‌یه . خه‌ڵکانێک که به ده‌ست هه‌ژاریه‌وه ده‌ناڵێنن ، خه‌ڵکانێک که به ده‌ست کێشه‌ی ده‌روونیه‌وه ده‌ناڵێنن ، خه‌ڵکانێک که بێلانه‌ن . به‌ڵام ئێمه هیچ چالاکیه‌ك نابینین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه .
له رۆژئاوا دوو جۆر حکومه‌ت هه‌یه : حکومه‌تی ئه‌وروپی و ئه‌مریکی . ئه‌وروپی زۆربه‌ی کاره‌كانی کۆمه‌ڵگا به‌رێوه‌ده‌بات به‌ڵام خه‌ڵك له به‌رامبه‌ردا باجێکی زۆر ده‌ده‌ن ، باجی ئابوری . له ئه‌مریکا باج که‌مه به‌ڵام حکومه‌ت زۆربه‌ی کاره‌كان لێده‌گه‌ڕێ بۆ کۆمه‌ڵگا . له سیسته‌می کوردستان ئێمه هیچ کامیانمان نیه و ناتوانین هیچ کامیانمان هه‌بێت . بۆ خۆشمان هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌نده عه‌قڵمان نیه هه‌تا مۆدێلی گونجاو بۆ خۆمان پێک بهێنین . به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌یه جۆرێکه پریدۆتۆری . خه‌ڵك تاوانباری یه‌كه‌من .