دێهات عوسمان : دوێنێ خۆم و رادێۆکەم هاورێ بووین ئیمرۆش خۆم و کۆمپیتەرەکەم !!!
ئەو کاتەی گەنج بووم خۆم و رادێۆکەم هاورێ بووین
ئیستاش خۆم کۆمپیتەرەکەم هاورێین چەند خاڵێكی جیاواز دەبینم !!!
یادی بەخێر بیرم دێت شوان بووم لە چیاکانی کوردستانی خۆشەویست باشترین هاورێم و نزیك ترین کەس و گەورەترین کۆمەڵگا و زرۆترین گفتوو گۆم ئەم رادێۆیە بوو …….
چەند ساڵێك بەر لە ئیستا لەگەڵ هاوشێوەیەکی ئەم رادێۆ قیسارەیە هاورێ بووم بەدرێژای رۆژ گوێگری هەواڵاکانی رادێۆی دەنگی گەلی کوردستان و رادێۆی مەڵبەندی ٣ هەولیر و رادێۆی دەنگی کوردستانی عیراق و رادێۆی ئازادی و رادێۆی دەنگی کوردی ئەمریکا و رادێۆی دەنگی کوردی بەغدا و چەند رادێۆیەکی تر من گوێگرێکی باشی درۆکانی ئەم رادێۆیانە بووم ،، بەشەوانیش گوێگری بەرنامەی دەنگی بێ دارانی شەو بووم بە تایبەتی و بەگشتییش گوێگری رادێۆی نەوا بووم ئیستاش پیر بووم تەنها کۆمپیتەرەکەم جێگای ئەم رادێۆیەی بۆم گرتەوە ،،،،،،، بەڵام لە ئیستادا چەند خاڵیکی جیاواز دەبینم لە نێوان هاورێیەتیم لەگەڵ کۆمپیتەر و هاورێیەتیم لەگەڵ رادێۆکەم و لە رابردووی ژیانم
١_ ئەو کات من تەنها دەم بیست و گوێگر بووم نەدەم توانی قسەبکەم و نەدەم توانی بخوینەمەوە و نە بەچاوەکانم رووداوەکانم دەبینی ،،، بۆ یە بە باشی باوەرم بە درۆی درۆزنە سیاسیەکانی کورد دەکرد
٢_ ئەوکات من هەستم بە راستی و درۆی درۆزنان نەدەکرد بۆیە هەڵخەڵەتانم ئاسان بوو هەر لەبەر ئەم کۆمەڵە کادرێکی باشی درۆزان دەوریان دابووم و هەوڵی هەڵخەڵەتانی منیان دەدا
٣_ ئەوکات من وشەی سیاسەت و سیاسیم نە بیستبوو هەرچیم گوێ لێ بووایە دەم گوت وایە .
٤_ئەوکات من مانای دزین و گەندەڵی و بەرتیل خواردنی بەرپرسان و زوڵم و رۆژنامە نوس کوشتنوو ژن کوشتن و دەست بردن بۆ ناموس و کەرامەتی هاوڵاتیانم نەبیستبوو .
٥_ ئەوکات من لە دڵەوە حیزبە کوردیەکان بەگشتی و بە تایبەت یەکێتی و پارتیم زۆر خۆش دەویست .
٦_ ئەوکات من مێژووی قەترانی رەشی حیزبە کوردی و دەسەڵاتدارانی کورد و سەرکردە کوردەکانم نە خوێندبووە وە .
٧_ ئەوکات من لە کۆمەڵگایەکی داخراو دا بیرم دەکردەوە و خاوەنی لاوازترین کەسیەتی بووم .
٨_ سوپاس بۆ خودا لە ئیستا دا هەموو ئەم خاڵانە پێچەوانە بوونەتەوە ،،،،، ئەمنیش بەو پەری شانازیەوە بۆ لای خواد گەراومەتەوە و بۆئەوەی سوپاسی بکەم کە نەبووم بە ئەندامی ئەو حیزبانە تاماوم نابم بە حیزبی و نام ئەوێت ببم بە کۆیلەی حیزبەکان کورد بوونم گەورەترین سەروەت و سامانە شانازیە بوونمە ژیانمە ئامنج مە .