پەشێو حەمەدئەمین : کێ دەتوانێ ئەدای یەکێتی وپارتی لە یەکتر جیابکاتەوە ؟ .
کاتێک کە پرسی لێک چواندن دەهاتە باسە وە غاندی دراوی بە نموونە دەهێنایەوە ، بۆیە دەکرێ بە قەولی غاندی یە کێتی وپارتی ناو بنێین دوو ڕووی دراوێک چونکە ئەوەندە باگراوندی سیاسیان بە سەر یەکدا زاڵە کاتێک کە ئەندامێکی یەکێتی وکادرێکی پارتی لە بەرنامەیەکدا سەنگەردەگرن لە کەسێک کە پێچەوانەی بۆ چوونی ئەوان بێت ئەوا بینەران وشڕۆڤەکاران زۆر بە زەحمەت دەتوانن لێکیان جیا بکەنەوە دەبینین هەردوکیان خاوەنی یەک ئەتەکیەتن وداکۆکی لەم خاڵانەی خوارەوە دەکەن ….
١- نەوت پرسێکی شەفافە …کە شەفاف نیە
٢- گەندەڵی هەیە بەڵام تاڕادەیەکی زۆر بنبڕمان کردووە …. کە جی زیاتر بووە
٣- ئە منیەتی ووڵاتمان پاراستووە ……. ئەمە ئەرکە نەک مزایەدە
٤- کوشتنی ڕۆژنامەنوسان ئێمە لێی بەرپرس نین وئەوانە دەچنە بابی دۆسیەی شەخسیەوە … دەڵێم بەداخەوە بۆدادگاکان
٥- دادگاکان سەربەخۆن ویاسا سەروەرە …ئاشکرایە کێ تەحەکوم بەدادگاوە دەکات
ئەمانە کۆمەڵێک لەو پرسانەن کە یەکێتی وپارتی یەک بەلاغی ئیعلامیان هە یە وبەردەوام بەکۆڕس دەیڵێنەوە
کاتێکیش کە دێتە سەر باسی شۆڕش وشەرعیەتی شۆڕش گێڕی پارتی پێی وایە کە تەنها بنەماڵەوئاوی ئاراس وخواکڕک و…..تد.. یەکێتیش پێی وایە هەر ئەو خاوەنی شەهیدەو شۆڕش گێڕەکان تەنها لە ڕیزی ئەودان ولە دەرەوەی ڕێکخستنەکانی ئەو کەسانی تر ئەو شەرعیەتە وەرناگرن بۆیە دەرەنجەماکانی هەڵبژاردن قبوڵ ناکات وباسی مێژوو خەباتی سیاسی دێنێتە ناو دانوسانەکانەوە کە چی چارەی خۆنوسین وبنەماکانی دیموکراسیەتیان لە پەیڕەوداچەسپاندووە و کردوویانە بەشوناسی خۆیان ..
کێ هەیە بتوانێ نکوڵی لەمانە بکات لە کاتێکدا
١- هاوپەیمانن پێکەوە وڕێکەوننامەی ستراتیجیان هەیە
٢- پارتی ئەو دەکات بە سەرۆک کۆمارو یەکیتیش ئەو بە سەرۆکی هەرێم دادەنێت
٣- پێکەوە پەردەپۆشی هەموو ئەو مەسەلانە دەکەن کە پەیوەستن بەبەرژەوەندی ماددی وسیاسی هەردوولاوە
٤- وەک یەک بودجە لە حکومەت وەردەگرن ئەگەر چی بە نفوزو ڕێژە پارتی زیاترە
٥- بانگەشە بۆیەک دەکەن لە پێناو سەرخستنی یەکتر
٦- یەکێتی وادەی سەرۆکایەتی پارتی درێژ دەکاتەوە لە بەرامبەردا پارتی مڕاعاتی پشکی یەکێتی دەکات لە حکومەتدا
٧- کێشەی یەکتر چارەسەر دەکەن و بۆدواین جار بینیمان کە یەکیتی هانای بۆپارتی برد بۆ ئەو قەیرانەی کە تێی کەوتووە
٨- لە کەرکوک وهەولێر پەرلەمانتار دەگٶڕنەوە (فواد مەعسوم و عارف تەیفور)
٩- پارتی خانو پێشکەشی قیادەیەکی یەکێتی دەکات و یەکێتیس مەکتەبی سیاسیەکەی پێشووی لە سەر ئەوتاپۆ دەکات
١٠- پارتی پشتگیری لە سیاسەتی تورکیا دەکات ویەکێتیش چەپکەگوڵ لە سەر گۆڕی ئەتاتورک دادەنێت
١١- پارتی لە ٣١ی ئابدا خیانەتی نیشتمانی کردولە گەڵ بەعسداکەین وبەینی هەبوو ئەوا یەکیتیش بە بەر چاوی هەموو خەڵکی کوردستانەوە فڕۆکەوانەکەی هەڵەبجەی کیمیا باران کرد … ئازاد کرد .
١٢- لە کاتی ڕوودانی هەر تەنگەژە وفشارێک کە هەست بکەن مەترسیە لە سەر ئاسایشی بەرژەوە ندیەکانیان پێکەوە بەیاننامە بڵاو دەکەنەوە .
هەمووئەو خاڵانەی ئیشارەتم پێ دان ئەوانەن کە بە ئاشکراو بێ بوونی پەردە ڕویانداوە ئیتر نازانم لەو دیو پەردە کانەوە چی دەگوزەرێت چونکە سیاسەت هیچ کاتێ ڕووی ڕاستە قینەی خۆی نیشان نادات وهەمیشە کۆمەڵێک پرس بە پەنهانی دەمینێنەوە .
ببورن لەوانەیە ئەندامە دڵسۆزەکانی یەکێتی تۆزێک بەم بابەتە حەساس بن بەڵام ئەمە واقیعێکەو دەبێ خۆتان ئەوشاهیدەم بۆ بدەن کە من دروستم نەکردووە بۆیە گەرسەرنج بدەین نوخبەیەک لە نێو یەکێتیدا لە ئاستی باڵاو لە ئاستی جەماوەردا شەڕی ئەو واقیعە دەکەن ولە دەرەوەی ئەو خاڵانەدا وابەستەی چەند پرسێکی نیشتمانین کە ئە مانە ئاماژەی باشن وجێگای دەستخۆشین وەکو پشتیوانی کردن لە سیاسەتی پەکەکەو پشتگیری کردن لە کانتۆنەکانی خۆرئاواوپرسی گەڕانەوەی دەستورو سەربەخۆیی دادگاکان و چەند پرسێکی تر….وە هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ دەرپەڕاندنی یەکێتی لەو واقیعەی کە تێی کەوتووە بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکامن ، چونکە قوتبەکانی ناو یەکێتی کە دواجار ئەوان بڕیاری ڕەها دەدەن پشتگیری لەو واقیعە دەکەن وهەوڵ بۆزیاتر هاوتاکردنی یەکێتی دەدەن لە گەڵ پارتیدا ….