هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ئەدهەم بارزانی .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی هەواڵێک لە سەرچاوەیەکی نزیک لەپارتییەوە ، بەدەست وتاریکورد گەیشتووە ، کێشەکانی ناو ماڵباتی بارزانی تەشەنەی کردووەو ، تا کار گەیشتۆتە ئەوەی ئەدهەم بارزانی کەسی نزیک لە سەرۆکی هەرێم دەست لەکاریی سیاسی لەناو پارتیدا بکێشێتەوەو بڕواتە ماڵەوە . ئەو سەرچاوە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گێراوەتەوە ، ئەدهەم بارزانی پشتیوانی لە ڕێچکەی مەسروور دەکات و دژایەتی ئەو بۆچوونە دەکات ، کە نێچیر بارزانی ( نەوزاد هادی ) پارێزگاری هەولێر لەپۆستەکەی دەهێڵێتەوە و ، هەرچی مەسرور بارزانیشە دەخوازێت ( پشتیوان سادق ) بکرێتە پارێزگاری هەولێر …
هەروەها هەمان سەرچاو دەڵێت : بەدەر لەم کێشانە یەکێتی و گۆڕانیش هۆکارێکی تریی قوڵ بوونەوەی کێشەکانن .. باڵی نێچیر دەخوازێت لەگەڵ گۆڕان ڕێکبکەون و یەکێتی لەحکومەتی داهاتوو بێبەش بکەن و باڵی مەسروریش پشتیوانی لە مانەوەی هاوپەیمانی ستراتیجی لەگەڵ یەکێتی دەکەن ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە