دێهات عوسمان : مردنە تەم و مژاویەکەی شیلان شۆرش لە میدیای کوردی و نەرویجی بەبێ دەنگی تێپەری .
لە هیچ وڵاتێك ژن سەد لە سەد ئازاد نیە .
شیلان شۆرش یەکێك بوو لە ژنە چالاکوانە بەتواناکانی کورد لە وڵاتی نەرویج !!!
بەداخەوە ژنە چالاکوانی کورد لە وڵاتی نەرویج و لە شاری بێرگن لە رۆژی ( ١٨_٥_٢٠١٣ ) بەرووداوێکی تەم و مژاوی لە ماڵەکەی خۆی بە مردوویەتی دۆزرایەوە
لە دوای رووداوەکە بەدواوە پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردۆتەوە میدیاکانی نەرویج و میدیاکانی کوردستان رۆڵیکیان گێرا بە خۆ دزینەوە لە گرنگی دان بەو رووداوە گەورەیە بوونە هۆی پەردە پۆشکردن و کپ کردن و شاردنەوەی رووداوەکە .. ئەوەی گوومانەکان لە نەمانی شیلان بە رووداوێکی تەم و مژاوی زیاتر دەکات ئەوەیە بەپێی سەرچاوەکان هیچ کەس لە ئەندامانی خێزان و بنەماڵەکەیان تەرمی شیلانیان نەبینیوە جگە لە پۆلیس . شاردنەوەی تەرمی کچە چالاکوانی کورد شیلان جێگای گومانی زۆربوو ..
سیتەمی ناشتنی مردوو لە وڵاتی نەرویج هەر کەسێك بمرێت دەبێت لە کاتی ناشتنی تەرمەکەی لە نێو سنوقێك دا لە سینگی مردوەکە بەسەرەوە بەشوشە داپۆشراوە بۆ ئەوەی ئەندامانی خێزان و بنەماڵەکەی و دۆست و هاورێکانی بۆ دواجار دەمووچاوی ببینن .. بەڵام ئەم دیاریدەیە لە کاتی ناشتنی تەرمی شیلان نەبیندرا بۆچی نازانم ؟؟؟!!
ئەوەی شایانی باسە نزیکەی ٩ مانگ بەر لە ئیستا ، ژنە چالاکوانی کورد شیلان شۆرش ” بە رووداوێکی تەم ومژاوی بە مردووی لە ماڵەکەی خۆی دا دۆزرایەوە .