Hellbjardn1

پەشێو حەمەد ئەمین : هەڵبژاردن یا بێ بەهاکردنی شکۆی مرۆڤ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەشێو حەمەد ئەمین : هەڵبژاردن یا بێ بەهاکردنی شکۆی مرۆڤ؟ .

لە کۆی پڕۆسە یەک بە دوا یەکەکانی هەڵبژاردن لە کوردستاندا هەر لە کابینەی یەکەمەوە تاکو ئەوکابینەی بۆدواینجار ڕووی ڕاستە قینەی دەسەڵاتی کوردی پێ نیشانداین  ، دەبینین هەڵبژاردن بۆتە ئامرازێک بۆسوکایەتی پێکردن وبێ بەهاکردنی ئیرادەی تاك ولە گٶڕنانی بنەماکانی دیمۆکراسیەت .

هەڵبژاردن (هیوایە ، ئامانجە ، شۆڕشە ، ویژدانە ، دادگایە )

بۆیە من دەپرسم ئەم چەمکانەی سەرەوە لای تاکی کوردی لە کوێی بەرجەستە بووندایە ؟

ئایا تاکی کوردی دەتوانێ لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە ئامانجەکانی بپێکێ؟

ئایا هەڵبژاردن ئەو وەسیلەیە کە دەنگدەر لە ڕێگەیەوە بتوانێ شەرعیەت لە کەسی ستەمکار وەربگرێتەوە ؟

ئایا لە کوردستان هەڵبژاردن تەنها پڕۆسەیەکی ئیعلامی نیە ، بۆشەرعیەتدان بە بونی دیموکراسیەت لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەوە ؟

ئایا لەڕێگەی ئەو پڕۆسەیەوە پێشێلکاری وساختەکاری نەبۆتە ئامانجی دەسەڵاتی کوردی بۆزیاتر تۆخ کردن وبە سیستەمکردنی حوکمی تاکڕەوی وپاشاگەردانی ؟

ئەم خاڵانەی سەرەوە کۆمەڵێک ئاماژەی ڕوونن لە مەڕئەو هەموو تاوانانەی کە دەرحەق بە پڕەنسیپەکانی دیمۆکراسیەت وتاکی دەنگدەرەوە دەکرێت ، پرسیار گەلێکن خۆی لە خۆیدا مماتەڵە کردن وتەشکیل نەکردنی کابینەی نوێ وەڵامە بۆی . سەرەڕای هەموو ئەو ئاماژە ترسناکانە و ساختەکاری وگۆڕینی ئەنجامەکان وناشەفافی لە پڕۆسەکەدا ، کە چی هێشتا هەڵبژاردن بۆتە هیوایەک بۆ لە ناو بردنی ئەو سیستەمە ناڕۆشنەی ووڵات بەرێوە دەبات . ئەمەش بەرەنجامی ماندوو بون وتەزحیە دانی تاکی کوردە لە پای ئەو هەموو شۆڕشە یەک بەدوای یەکانەی کە مشارەکەی فعلیان تێدا هەبوە ، بۆیە لە ئیستادا میللەت لە ساتی ماندوو بوندایەو توانای بەژداری کردنی نیە لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر شۆڕشێک کە چەک بکاتە ئامانج وهەموو هیواکانیان لە و پڕۆسە بێ مانایەدا کۆکردۆتەوە …

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت