Mryem-Farss-Hellebce

دانا عەسکەر : هەلەبحە یا مریام فارس ..!!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، نوسەرو مێدیاکار ( دانا عەسکەر ) کورتە وتارێکی دڵسۆزانەی بۆ ساڵیادی هەڵەبجە نوسیووە  . یادێک پڕە لە میحنەتییەکانی گەلەکەمان ، وەک شوناسێکی گەلێکی چەوساوەو ڕوویەک لەئازارو هاواریی کورد بۆ سەندنی ماف و ڕزگاربوون لە چەوسانەوە . ئێستا ئازارەکانی ئەو ڕۆژە بەنێو بیرو هۆش و جەستەمادا دێت و دەچێت . لەکاتێکدا بەدەست قەیرانی سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و کەڵەگایی یاسایی و کەمی موچەو بێ سیستەمی لە بەرنامەو پیلانی کارکردندا . سەرانی کورد ، بەتایبەتی پارتی هەر ڕۆژەی بەپاریەکی زۆر ژنە ڕوووت و قوتەکانی لوبنان ڕاپێچی هەولێر دەکات .. بەناوی تێکەڵاویی هونەریی و موزیک .. ئەمەی خوارەوە تەواوی نوسراوەکەیە ..

نازانم ئەم برادەرانەى ئیمە خۆیان گیل و نەفامن یا حیساب بۆ ئیحساسی میللەت ناکەن ؟!. زۆر سەیرە کار بگاتە سەر ئەوەی نزیک لە یادی کیمیابارانکردنی هەلەبجە خەلک بە هینانی گۆرانبیژە نیمچە روتەکانی لوبنانەوە سەرقال بکەن ،ئەمە ئیتر ئەوپەڕی بی ئەخلاقی و پی ئیحساسی ئەو کەسانەیە کە بەم کارە هەلساون ، من دژی گۆڕینەوەی رۆشنبیریی هونەری نیم بەلام دژی بینرخکردنی یادی گەورەترین کارەساتی قەڕکردنی ئینسانی کوردم .

 لە راستیدا هینانی ئەم دانمە گۆرانیبیژە لوبنانیە بۆ کوردستان جگە لە سووکایەتی بە یادەوەرییە تالەکانی کورد هیچی تر نیە ، لەبری ئینسانی کورد لەسەر ئەوە رابینن کە چۆن یادی هەلەبجە لە زاکیرە و یادەوەریماندا زیندووبکەینەوە ئەمان دین بە پیچەوانەوە گەنجی ئیمە بەم جۆرە تلیاکەوە سەرقال دەکەن کە میژووی خۆیان و نەتەوەکەیان بکەنە قوربانیی چەند ساتیکی هەوەسبازی ، ئەم گەمە ناسیاسیە جگە لە شکاندنی شکۆی یادەوەرییەکانمان بۆخۆی شکانی شکۆی هەموو کوردە ، هەر لیرەوە داوا لە خەلکی بەشەرەفی شارە قارەمانەکەی هەولیر دەکەم لە پیناو بەرزڕاگرتنی یادی کیمیابارانکردنی هەلەبجەی شەهید بایکۆتی ئاهنەگی مریام فارس بکەن  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت