تاوانە ، تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لەبیربکەین ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لەدوای نووسینی ئەم پەیامە، زانیمان کە بە بریاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەڵبجە کرا بە پارێزگا ، ئێمە لێرەوە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی هەڵبجە دەکەین ، پەیامەکەی ئێمە جگە لەم پیارۆزباییکردنە ، دوای ئەو هەواڵە ، هیچ گۆرانێکی بە خۆیەوە نەبیینی ، بە پێچەوانەوە ئێسا زیاتر سورینو جەختدەکەینەوە لەم پەیامەی خۆمان ، کە حەتمەن نەمانتوانیوە هەموو قسەی خۆمانی تیا بکەین.
ئەمڕۆ لە یادکردنەوەی ڕۆژێکی تاڵ‌و ناخۆشی گەلەکەمان که‌به‌سه‌ر دانیشتوانی شاری هەڵەبجەی خۆشەویستدا هات، یادکردنەوەی ئەم تاوانە گەورەیە ، کە پێنج هەزار شه‌هیدو دوو هێندەو زیاتریش برینداری لێکەوتەوە ، ئەمە کەمترینو بچووکترین ئەرکە کە ناوه‌نده‌که‌مان به‌جێی بگەیەنێت، بە پشتیوانی‌و هاوبەشی ئێوەی ئازیز‌و خۆشەویست.
هه‌روه‌ها ئەوەی کە ئێمه به‌گرنگی دەزانین ئەوەیە کە له‌سایه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک و سێبه‌ری هه‌ر یاسا‌و ڕێسایهکو له‌هه‌ر قۆناغێکی زه‌مه‌نیدا بیین، نابێت ئەم تاوانە گەورەیە لەبیر بکه‌ین . ئێمە لەناوەندی چاک، بەردەوام لەهەوڵی ئەوەداین کە جینۆسایدی گەلەکەمان، چ کیمیاباران یا ئەنفالکردن یاخود ڕاگوێزانو دەربەدەرکردنی کوردە فەیلیەکانو بێسەروشوێنکردنی بارزانیەکانو هه‌تا دوایی بە دنیا بناسێنینو دەرنجامی ئەم ناسینەش بکەین بە دەرەنجامێکی مرۆییانە چ بۆ خۆمان‌و چ بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی‌و بەرجەستەی بکەین .
به پێویستی ده‌زانین دان بەو ڕاستییەدا بنێیین کە تاوانەکانی هەڵەبجەو ئەنفال ، چەندین جار زیاتر لەوەی کە گەلی کوردی بە جیهان ناساند ، مانا‌و پێگه‌و چه‌مکی ئاسوده‌یی‌و ژیاندۆستی‌و خۆشەویستی‌و ئاشتیی‌و پێکەوهەڵکردنی کرد بە پێویستییەکی ئەخلاقی‌و مرۆیی‌و پەروەردەیی‌و سیاسی‌و حکومی بەسەرمانەوە وەک گەلی کورد ، بەڵام بە داخەوە، پێکهاتەی کورد ، چ وەک گەلو چ وەک حوکمەتو حیزبە سیاسیەکانیش لەم ڕووەوە نەک هەر کەمتەرخەم بووین ، بگرە لە ئاستی ئەو پیویستییەدا کەمترین کارمان کردوە.
کاری ئێمەش وەک ناوەندی چاک‌و هەر کەسو ڕێکخراوێکیتریش کە کاردەکات لەسەر ئەم کەیسە هەردەبێت ناساندن‌و بەرجەستەکردنی دەرنجامەکانی ئەو تاوانە گەورانە، بەو مەبەستە ئەخلاقیی‌و مرۆییانەبێت کە ئاماژەمان پێدا ، نەک بە مەبەستی تۆڵسەندنەوە ، یان بە مەبەستی بەزیپیاهاتنەوە . گیانی تۆڵەسەندنەوەو داواکردنی بەزیپیاهاتنەوەش ، هەردووکیان زیاتر گەلەکەمان تووشی شکستدەکات.
ئا لێره‌وه ، لەپێناو ڕێزگرتنی هەموو ئەو بریندارانه‌ی تا ئەم چرکەساتەش زۆرێک لەخەڵکی هەڵەبجەو ناوچه‌کانی تر بەدەستیهوه دەناڵێنن ، هه‌روه‌ها لەپێناوی شکۆمەندی بۆ کەسوکاری شه‌هیدان ، پێویستیمان به‌وه هه‌یه که په‌یامی هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌م قوربانیانه به بهخشندهییو لێبوردهییو ژیانی ئاسوده‌و خۆشه‌ویستی زیاتر بۆ مرۆڤایه‌تی ته‌واو بکهینو هه‌موو ئامانجێکمان له‌م پێناوه‌دا کۆ بکه‌ینه‌وه که جارێکی تر، له‌هه‌ر زه‌مه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا بێت جینۆساید ڕوونه‌داته‌وه.
هەروا به پێویست‌و ئه‌رکی سه‌ر شانمانی بزانین ژیانی مرۆڤایه‌تیمان ئه‌وه‌نده پڕ له ڕێز‌و خۆسهویستیو پێکەوژیان بێت ، بگاته ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر سهرفرازیو پێشخستنی شۆڕشی میلله‌تان به‌م ئه‌ندازه‌یه داڕمانی شارستانی‌و سڕینه‌وه‌ی ژینگه‌و له‌ناوبردنی ژیان‌و پاکتاوکردنی فهرههنگو ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی بوێت که‌به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتووه ، نه‌بوونی باشتر بێت .! هەربۆیە پێویستە لەسەر دەسکەوتە گەورەکەی جینۆسایدی گەلەکەمان ، کە ناساندنیی بوو لەجیهاندا ، بڵێین سەدان جار خۆزگە تاوانی وا ڕوینەدایەو ئێمەش ئەو دەسکەوتەمان نەدەویست . بۆ نا ئه‌گه‌ر زیندەبەچاڵکردنو ئەنفالکردنو ژەهربارانکردنو بێسەروشوێنکردنی سەدان هەزار مرۆڤی کورد ، جگە له‌وه‌ی تاوانێکی گەورەیه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ، هه‌روه‌ها برینه بهجێماوهکانیشیان ئه‌وه‌نده قوڵ و سەخته کە زیندوەکانیشی بە جۆرێک توشی شۆک و شکست‌و ماڵوێرانی‌و سەرلێشێواوی کردووه که مه‌حاڵه تا چه‌ندین دەیەی تر خۆمان له‌ده‌رئه‌نجامه نێگه‌تیڤه‌کانی به‌دوور بگرین . جا ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ر تاوانێکی له‌م شێوه دڕنده‌یه ئه‌وه‌نده سه‌خت بێت ئیتر چۆن ده‌بێت خۆسه‌ویستی و پێکه‌وه‌ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌و یه‌کتر قبوڵکردن‌و تۆلێرانس له‌بیرو هزرماندا خه‌فه بکه‌ین .! به‌ڵام به داخه‌وه شکست دوای شکست ، هێندەیتر مرۆڤی کوردی لەکاروانی مرۆڤبوونو شارستانیەت دوورخستەوە.
لەپێشو لەپاشی دنیای دوو جەمسەری ٢٦ ساڵ لەمەوبەرهەموو زلهێزو دەوڵەتە گەورەکان لە ئاستی ئەم تاوانانەدا خۆیان که‌ڕو کوێر کرد ، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەدامیش ، چ ئه‌وان و چ رێکخراوه مرۆییه گەورەکانی جیهانی هەر بە سەرزارەکی باسی ئەم تاوانانەیان کرد‌و ڕۆڵێکی ئەوتۆییان نەبینی ، ته‌نانه‌ت حکومەتو حیزبە سیاسییەکانی کوردستانیش به هه‌مان ئه‌زمووندا تێپهڕینو هەرچییەکیان کردبێت بۆ خەڵکی هەڵەبجە ، یان بۆ ئەو دەرنجامە مرۆییانەی کە ئاماژەمان پێداو پێوستە لەسەرمان بەرجەستەیبکەین ، زۆر لە ئاستی پێویست کەمتربووە . ئیمە پێمان وایە ، دەبوایە حوکومەتو حیزبەکانی تری کوردستان ، ئەوەندە گرنگییان بدایە بە هەڵەبجەو ناوچە ئەنفالکراوەکان ، تا ئەو ڕادەیەیی کە بتوانرایە کەیسی هەڵەبجەو ئەنفال بکرێت بە مەرجێکی گەورەو پاساوێکی بەهێز بۆ بە دەوڵەتکردنی کوردستان . نەک ئەوەی لەسەر بە ” پارێزگا ” بوونی کێشەو ناکۆکی‌و دژایەتی دروستبێت .
ده‌کرا هەڵەبجەو گەرمیان ساڵانە بودجەی تایەبەتی هەبووایە ، زیاد لەبەشی خۆیان لە بودجە گشتیەکەی کوردستاندا ، بۆ ئەوەی بتوانرێت باش ئاوەدانبکرێتەوە . ده‌کرا هەموو کۆنفرانس‌و کۆنگرەو کۆبوونەوە گەورەکانی کوردستان لە هەڵهبجەدا سازبکرایە . ده‌کرا ئێستا هەڵەبجە شارێکی گه‌شتیاری زۆر دیار‌و گەورە بوایە.
ده‌کرا سەنتەری گەورەی لێکۆڵینەوەو لێتوێژنیەوەی تیابکرایەتەوە ، کە لێکۆڵینەوەو توێژینەوەو پاکردنەوەی گیانی بریندارەکان‌و سروشتی هەڵەبجەی لە خۆ بگرتایە . ئەگەر هەڵەبجە بکرایە بە ناوەندێکی گەورەی مرۆڤدۆستی‌و ئاشتی‌و خۆشەویستی‌و متمانەو بڕوا لەنێوان خەڵکدا ، زۆر لەبە( پارێزگا ) کردنی گەورەترو بەسودتر دەبوو بۆ خەڵکی هەڵەبجەو بۆ هەموو خەڵکی کوردستانیش.
ناوەندی چاک/ نەرویج ١٦/٣/٢٠١٤
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە