دکتۆر کەمال میراودەلی : رێزمانی بنچینەیی کوردیی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەتایەک بۆ زمانناسیی ،

دەنگناسیی ، دەنگسازیی ، وشەسازیی  ،

وشەناسیی ، رستەسازیی

 

بەرگی یەکەم

سەرەتایەک بۆ زمانناسیی و

زمانی کوردیی

 

رێزمانی بنچینەیی کوردیی

ئەمە کتێبێکە لە پێنج بەرگدا دەربارەی زمان و رێزمانی کوردیی . بەشەکان یەک لە دوای یەک بە شێوەی [ پی . دی . ئێف ] تەنیا لە وتاریکوردا بڵاو دەکەینەوە . بۆ هەموو سایتەکان و کەسێک هەیە وەریانگرێ و سوودیان لێ وەربگرێت ، بەر مەرجەی ئاماژە بە وتاریکورد وەک سەرچاوەی یەکەمی باسەکان بکات . وتاریکورد .

سەرەتای دووەم : میتۆدو دەروازە

بۆچی ‘’  رێزمانی بنچینەیی کوردیی ’’ ؟

ئەم ڕێزمانەم ناو ناوە ‘ رێزمانی بنچینەیی کوردیی ‘.

لەم رێزمانەدا میتۆدی بنەسازیی بەکاردێنم . واتە : زمان لە ( بنە ) پێك دێن . پێوەندی بنەکان بەیەکەوە بنەسازیی زمان ، یان رێزمان دروست دەکەن. ( بن) وشەیەکی گرنگە لە زمانی کوردییدا.

بن : ژێری ژێرەوە دگرێتەوە بەم مانایە دەڵێن بێبن ، بنی نایە ، بنی دەریا ، ئاگری بن کایە .. وشەی بنەشمان لە پێریزەی  – فرەیزی- ( گا بنە) دا هەیە ، ئەو گایەی لە گێرەدا لە شوێنی خۆی دەچەقێ و ئەوانی دی بە دەوریدا دەسووڕێنەوە ، ئەمەش دەوری نێوەندیی چەمکی ( بنە) دەردەخا ، وەک لە وشەکانی بنچینە ، بناغە ، بنەما ، بناوان ،  بنج و بناوان ، بنکار ، بنکە ، بنکڕ ، بنگە ، بنبەست – دا روون دەبێتەوە . هەموویان ئاماژە بە بوونی بنێك دەکەن کە لە ژێرەوە بێ ، شتی تر لەسەری یان دەوری بنیاتنرابێ ، واتە مەبەستی بنەسازیی دەردەبڕن . 

هەموو شتێ بنەسازیی هەیە :

خانوو دروست کردن بە بنڕێژیی/ بناغە دەستپێدەکا : بناغە بنەکانن کە بریتین لە چینەکانی بەرد و خشت و بنکاریی و نێوکاریی چەو و چیمەنتۆ و لم .

بەپێی ئەم میتۆدی بنەسازیییە ، زمان لە کۆمەڵە بنەیەك پێك دێ لە هەرە بچووکەوە بۆ هەرە گەورە. پێوەندی پیکەوە بەستنی ئەو بنانە بنەسازیی زمان یان ڕێزمان پێك دێنن .

بەرزترین بنەی زمان رستەیە .

بچووك ترین بنەی زمان دەنگە .

وشەی ( زمان)  خۆی لەبنە دەنگەکانی :

ز- م- ا- ن پێك دێ .

هەریەك لەمانە دەنگێکی جیایان لە ئەوی تر و ئەوانی تر هەیە ، ئەم جیایی ‌یە جیاوازیی پێك دێنێ و دەنگەکان لەیەکتر جیادەکاتەوە . ئەم بنە دەنگییە جیاوازانە دەنگسازن واتە دەنگ بەو شیوە ساز دەکەن و سازو ئاوازیان دەدەنێ کە لە یەکتر جیایان  دەکاتەوە . بەمە دەوترێ فۆن . یان قسەدەنگ ، برەدەنگ . segment, speech-sound, phone .

کاتێ هەر دەنگێ لەمانە بەرامبەر کۆمەلە دەنگێکی تر لە یەک دەنگدا جیاوازیی دروست دەکات، وشە دروست دەکات . ئەم دەنگە جیاکارە فۆنیمی پێ دەوترێ .

کەواتە فۆنیم ئەو دەنگەیە بە جیاوازبوونی لە دەنگێکی تر دەشێ وشەی جیاواز دروست بکا .

لە ( نان) و ( پان) دا ( ن) و ( پ) فۆنیمن . ئەوان ئەو جیاوازییە دروست دەکەن کە وشەکان وەك دوو وشەی مانا جیاواز دروست دەکەن .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بەشی دووەمی پەرتوکەکە کلیک بکەرە سەر ـــ رێزمانی بنچینەیی کوردیی-بەشی دووەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت