Jiar-Muwhemed

پاڕێزەرە خۆبەخشەکەی دۆسییەی کاوە گەرمیانی دەستی لە کارکێشایەوە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ژیار محه‌مه‌ده‌وه‌ بۆ رای گشتی‌ (لەبارەی دەسلەكاركێشانەوەم لەكەیسی كاوە گەرمیانی ) .

بەندە وه‌كو پارێزه‌ری دۆسیه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسی تیرۆركراو كاوه‌ گه‌رمیانی‌، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆم راگه‌یاند، به‌هۆی‌ قۆستنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ سیاسی به‌ناوی‌ داكۆكیكردنه‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ كه‌س‌وكاری كاوه‌ گه‌رمیانی‌ سه‌ردانی‌ مه‌سعود بارزانیان كردو به‌ پێی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بارزانی‌ پێی راگه‌یاندوون كه‌ تیرۆركردنی كاوه‌ گه‌رمیانی‌ “تاوانێكی مەزن و دڕندانەیە .”

هه‌ربۆیه‌ له‌مڕۆ به‌داوه‌وه‌ چیتر ئاماده‌ نیم له‌ دۆسیه‌یه‌كدا كاربكه‌م، كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ ببێته‌ داكۆكیكاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ و موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی. حزبه‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ تیرۆكردنی‌ سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌و كاوه‌ گه‌رمیانی‌ یه‌كێك بووه‌ تا له‌ ژیاندا ماوه‌ داوای ئاشكراكردنی‌ بكوژانیانی‌ كردوه‌. هیچ گومانم له‌وه‌نیه‌ ئه‌گه‌ر كاوه‌ گه‌رمیانی‌ بمایه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ قبوڵ نه‌ده‌كرد، چونكه‌ كاوه‌ گه‌رمیانیش وه‌ك سه‌رده‌شت و سۆران قوربانی‌ یه‌ك ڕێگان بكوژه‌كانیان هه‌مان بكوژ و ده‌سه‌لاَته .‌

ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی‌ باس له‌یاساو مامه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ و ده‌سگیركردنی‌ بكوژان ده‌كات ئه‌وا با له‌پێشه‌وه‌ بكوژانی‌ شه‌هیدانی‌(17)ی‌ شوبات و سه‌رده‌شت و سۆران بداته‌ دادگا .

كه‌یسی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ كه‌یسێكی‌ یاساییه‌ نه‌ك سیاسی‌، تا مه‌سعود بارزانی‌ و پارته‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ی‌ به‌ كوشتنی‌ سه‌رده‌شت و سۆران بێت مامه‌ڵه‌ به‌كه‌یسی‌ كاوه‌ گه‌رمیانیه‌وه‌ بكات و بۆ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن و دژ به‌ نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانی‌. پێشتر چه‌ندین كه‌سوكاری‌ كاوه‌ گه‌رمیانیم ئاگاداركردۆته‌وه‌ نه‌كه‌ونه‌ داوای ئه‌و هه‌وڵانه‌وه‌ كه‌ ده‌درێن بۆ مه‌رامی سیاسی‌و خۆپاككردنه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌ن له‌ تاوانه‌كانیان .

فه‌رزه‌ له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی‌ و هه‌موو به‌رپرسێكی‌ ئه‌م ولاَته‌ بچنه‌ گه‌رمیان و بچنه‌ خزمه‌ت دایكی‌ شه‌هید كاوه‌ گه‌رمیانی‌ و ئامه‌د و شیرین، نه‌ك دایكی‌ جه‌رگ سوتاوی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ و شیرینی‌ بێوه‌ژن كراو و ئامه‌دی‌ بێ‌ باوك كراو بچنه‌ لای‌ مه‌سعود بارزانی ‌.

كاتێك وێنه‌كانی‌ دایكی‌ كاوه‌ گه‌رمیانیم بینی‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ته‌واو شه‌رمم له‌مرۆڤبونی‌ خۆم ده‌كرد، كه‌ بارزانی‌ ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ گه‌رمیان‌و دایكێكی‌ جه‌رگ سوتێنراوی‌ خاوه‌ن ئه‌نفال ببینێت… له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ته‌نها له‌ناو كۆشكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌سه‌رۆكی‌ خه‌ڵك ده‌زانێت .

بونم به‌پارێزه‌ری‌ خۆبه‌خش له‌كه‌یسی‌ تیرۆركردنی‌ شه‌هید كاوه‌ گه‌رمیانی‌ له‌ڕوانگه‌ی‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵكه‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ مافه‌ بۆ خاوه‌ن ماف، ئه‌گه‌رچی‌ چه‌ندین هه‌وڵی‌ نه‌زۆك دراوه‌، به‌هه‌مووو شێوازه‌كان ڕووبه‌ڕووی‌ مه‌ترسی‌ و هه‌ڕه‌شه‌و بومه‌ته‌وه‌ كه‌ تا ئه‌م ساته‌ش باسم نه‌كردوه‌، چونكه‌ هه‌مووكات ئاماده‌بووم ڕۆحی‌ خۆم و ژیانی‌ خۆم دانێم له‌ خزمه‌تی‌ خه‌ڵك و له‌كه‌یسێك كه‌ خزمه‌ت به‌خه‌ڵك ده‌كات، به‌لاَم هه‌رگیز ئاماده‌نیم له‌كه‌یسێك بمێنمه‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌شت كوژو سۆران كوژه‌كان بێنه‌ پاڵمان و داوای‌ یاساو ده‌سگیركردنی‌ تۆمه‌تبار بكه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ خۆیان پێویسته‌ له‌سه‌ر تیرۆركردنی‌ سه‌رده‌شت و سۆران ده‌بوو ئێستا له‌زینداندا بونایه‌ .

بەتەحەداوە دەیڵێم ئەو كاتەی بومە پارێزەری كەیسەكەی شەهید كاوە،جگە لە یەك پارێزەری تر هیچ پارێزەرێكی تر ئامادەنەبوون ببنە پارێزەر لەوكەیسە ..

پارێزه‌ر-/ژیار محه‌مه‌د/ سليَمانى-17-3-2014

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت