دکتۆر ئەحمەد میراودەلی : نەورۆزتان پیرۆز ، بەڵام بەم شێوەیە نا ! .
سه‌ردانێکم بۆ کوردستان له‌گه‌ڵ کچێکمدا ، سه‌ره‌تای مانگی مارت و سەروبەندی نەورۆزی ساڵی ٢٠١١ بوو ،، زۆر جار ، باسی جه‌ژنی نه‌ورۆزم بۆ منداڵه‌کانم کردووه ، بۆم باسکردوون چۆن له‌ژێر ده‌ستی دڕنده‌ترین رێژیم‌دا ، جه‌ژنی نه‌ورۆزمان ده‌کرد و ئاگرمان ده‌کرده‌وه ، چۆن شه‌وی پێش نه‌ورۆز ده‌بووه ته‌قه ، چۆن لاوی چاونه‌ترس له شاخه‌کانی پشت شاره‌وه به ئاگر دەیاننووسی” نەورۆزتان پیرۆزبێت ” و ده‌درانه به‌ر گولله‌ی تۆپ و تانک .
هیچ باسی ئه‌وه‌م بۆ نه‌کردبوون که له سه‌یرانگه‌کاندا ، بێ په‌روا و بێ هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریێتی پاراستنی ژینگه ، چ زبڵ و خاشاکێک به‌جێده‌هێڵرێت ، ئاخر ئه‌وه‌یان گوناحی من نه‌بوو ، چونکه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی من کوردستانم به‌جێهێشت ، نه‌مانده‌توانی وه‌ک ئێستا به ئاشکرا و بەکۆمەڵ بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز رووبکه‌ینه سه‌یرانگه‌کان . لەکاتی سەیرانیشدا ، زبڵ و خاشاکمان لەدوای خۆمان بەجێ نەهێشتووە .
نازانم ئەو کولتوورە چی بەسەرهات ؟ بۆ منیش ئه‌م جۆره جه‌ژنه‌ی ئێستا شتێکی تازه‌بوو . نامه‌وێت سه‌ری خوێنه‌ری به‌ڕێز به باسی لابه‌لاوه بهێنمه ئێش . ئه‌وه ده‌گێڕمه‌وه که دیم و پیشنیازی چاره‌سه‌رێکیش ده‌که‌م .
هه‌رچه‌نده بۆخۆم حه‌زم ده‌کرد بۆ نه‌ورۆز ، هه‌موو خزمان بچینه‌وه گونده وێرانەکهی خۆمان و کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌رین ، وه‌لێ له‌به‌ر خاتری کچه‌که‌م که ده‌یویست به کولتووری نه‌ته‌وه‌که‌ی ئاشناببێت ، بڕیارماندا بچیبن بۆ سه‌یرانگه‌ی دووکان . شه‌وی پێش رۆژی نه‌ورۆز ، هێندێک کوڕوکاڵی لاومان نارد جێگه بگرن ، وه‌لێ دیاربوو کوڕوکاڵیش به مه‌ستی لێی خه‌وتبوون و کاتێک خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه جێگه‌یان لێژکراوه . به‌هه‌رحال که گه‌یشتین جێگه‌یه‌کمان له بناری گردێکی دوور له جاده‌وه دۆزییه‌وه .
پاش نیو کاژێڕێک که له‌ماڵ ده‌رچووین ، خۆزگه‌م ده‌خواست ئه‌و بڕیاره‌مان نه‌دایه ، به هه‌زاران تڕومبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی و دووکان بوون ، رێگه‌ی دوکان ئێستا دوو سایده وه‌لێ سه‌یر له‌وه‌دابوو له‌سایدی ئهوبهریشهوه که سایدی هاتن بوو بۆ سلێمانی ،، خه‌ڵک خۆیان پێداده‌کرد و به‌ره‌و دووکان ده‌ڕۆیشتن ، پۆلیسی هاتۆچۆش زه‌ق زه‌ق سه‌یریان ده‌کرد و هیچیان نه‌ده‌کرد . هه‌رچه‌نده رێگه‌که هه‌مووی له کاژێڕێک که‌متره ، وه‌لێ وابزانم به سێ کاژێڕ گه‌یشتین ، ئه‌ویش ئێمه به‌خته‌وه‌ر بووین چوونکه زوو که‌وتینه رێ . کاتێک گه‌یشتین ، دیم خه‌ڵک له‌گوێی جاده‌که مێز و مەزەی خواردنه‌وه‌ی رازاندۆته‌وه ” بێ گومان هه‌ر بۆ پیاوه‌کان ” خێزانه‌کانیشیان خه‌ریکی چێشتلێنان بوون ، ده‌نگی موزیک و دەهۆڵ و زوڕنای کوردی به ” ته‌سجیل و سی دی ” تێکه‌ڵ به ده‌هۆڵ و زوڕنای کاولی عاره‌ب ده‌هاته به‌ر گوێ ، سه‌یر له‌وه‌دابوو ، کاولییه عاره‌به‌کان ، نه‌یانده‌زانی موزیکی کوردی بژه‌نن که‌چی کورده‌که له‌خۆیه‌وه له‌سه‌ری ههلدهپهڕی و شاباشیان ده‌کردن .
ئای چه‌ند دڵته‌نگ بووم که ئه‌وه‌م بینی ، خۆزگه نه‌مدیبا . ئاخر ئه‌مه کاولکردنی کولتووری خۆمانه به ده‌ستی خۆمان . له‌وه‌ش دڵته‌زێنتر ، دیمانه‌ی شوێنی ده‌ست به ئاوگه‌یاندن بوو . چوومه ناو توالێتێک که ” له هه‌مووشتێک ده‌چوو ، توالێت نه‌بێت ” نه‌ک که نهمتاونی هیچ بکه‌م ، بێزم نه‌هات وینهشی بگرم . به‌ناچاری روومکرده گرده‌که‌ی پشتمانه‌وه، دوور له خه‌ڵکی . له‌سه‌ر گرده‌که‌وه دیم ، که‌سانێک له‌سه‌ر جۆگه‌له ئاوی ئه‌ودیو گرده‌که‌وه به ناچاری ده‌ست به ئاو ده‌گه‌یه‌نن و نوێژ ده‌که‌ن ، ئێ باشه لۆمه‌یان ده‌کرێت ؟ خۆ ره‌نگه زوومی کامێراشیان له‌سه‌ر بووبێت و رۆژێک بکرێنه مه‌خسه‌ره ، منیش زۆر له‌وه ده‌ترسام زوومی کامێرام بخرێته سه‌ر و بڵێن ” سه‌یرکه‌ن ؛ ئه‌م ئه‌فه‌ندییه به‌لای ناخێری له هه‌نده‌رانه‌وه هاتۆته‌وه که‌چی ئه‌مه حاڵیه‌تی” ئه‌ی نه‌ک من هه‌رکه‌سێکی دیکه له که‌شێکی وه‌هادا جگه له په‌نابه‌ردن بۆ بن دره‌خت و تاشه‌به‌رد ، کوێ شک ده‌بات ؟
ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ری هه‌یه
ئەمڕۆ لە باشووری کوردستان بەهەر لایەکدا بڕۆی وادەزانی درەختی ئەو وڵاتە پلاستیک دەگرن. بە پەلوپۆی درەختی ئەمبەر و ئەوبەری رێگەکانەوە پلاستیک بە شنەی با دەشەکێتەوە. دیارە ئەو دیاردەیە ئەنجامی بێ پەروایی و بێ ئاگاییە لە ئەنجامەکانی پیسکردنی ژینگە. پیسکردنی ژینگە لە کوردستان، کێشە نییە، دیاردەیە و دیاردەیەکی کوشندەشە ، دەبێ چارەسەر بکرێت. چاره‌سه‌ریشی هه‌یه ، وه‌لێ چاره‌سه‌ر ئه‌وه نییه تووره‌که‌یه‌کی پلاستیک بده‌یته ده‌ست سه‌یرانکه‌ر، با گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش بکه‌ین سه‌یرانکه‌ر خاشاکی خۆیشی کرده ناو توورهکهکهوه، ئه‌ی دوای ئه‌وه؟ هه‌رچه‌نده نازانم سه‌یرانگه‌کانی کوردستان، کێ سه‌رپه‌رشتییان ده‌کات، وه‌لێ له‌م وڵاته‌ی لێی ده‌ژیم” که‌نه‌دا” سه‌یرانگه‌کان، میراتی گشت هاو وڵاتیانن، ده‌وڵه‌ت لێیان به‌رپرسیاره و ساڵانه به‌کرێیه‌کی که‌م ده‌یانداته ده‌ست کۆمپانیای تایبه‌ت به گه‌شتوگوزار، کۆمپانیاکانیش، پاره‌یه‌کی تایبه‌تی له سه‌یرانکه‌ران وه‌رده‌گرن به‌رامبه‌ر به راگرتنی سه‌یرانگه‌که به پاک‌وخاوێنی که، له کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵوز و بوتڵی پلاستیک و هه‌موو جۆره خاشاکێکهوه ده‌گرێته‌وه هه‌تا ده‌گاته پاککردنه‌وه‌ی ئاوده‌ست و دابینکردنی ئاوی پاک، چاودێری دارودره‌خت و سه‌وزایی و کورسی و مێزی سه‌یرانگه‌که. هه‌موو جۆره خواردنه‌وه‌ی ئالکۆلیش یاساخه. به‌رمیلی تایبه‌تیش دانراوه بۆ فڕێدانی، خۆڵ و خه‌ڵووزی کوژێندراوه و پاشماوه‌ی خۆراک. خوا هه‌لناگرێت میلله‌ته‌که‌ش خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت و زۆرینه‌ی خه‌ڵک راگرتنی پاک‌وخاوێنی سه‌یرانگه‌که ره‌چاو ده‌که‌ن. ئه‌ی ئێمه بۆ ناتوانین شتێکی له‌و بابه‌ته ره‌چاو بکه‌ین ؟
دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌یرانگه‌یه‌ک، بۆ نموونه، سه‌یرانگه‌ی دووکان ، بدرێته ده‌ست لایهنێکیی تایبه‌تی” شاره‌وانی دووکان یان که‌رتی گه‌شتوگوزار و ئه‌ویش سه‌یرانگه‌که دابه‌ش بکات به چه‌ند که‌رتێک و هه‌ر که‌رتێک به تێنده‌ر” به‌ڵام نه‌ک به گه‌نده‌ڵی” بداته ده‌ست کۆمپانیایه‌کی خۆجێیی و به‌رپرسیاریێتی پاک‌وخاوێنی شوێنه‌که‌ی بخاته ئه‌ستۆ، له‌و بڕوایه‌دام بۆ په‌یداکردنی گه‌وره‌ترین سوود، کێبڕکێی خزمه‌تگوزاری ده‌که‌وێته نێوان کۆمپانیاکانه‌وه. خۆ مه‌رج نییه هه‌ر له وه‌رزی به‌هار و هاویندا خه‌ڵک رووبکه‌نه سه‌یرانگه‌کان، ده‌شێ کارێکی وه‌ها بکرێت له زستانیشدا خه‌ڵکی بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له دووکه‌ڵ و قه‌ڵه‌باڵغی ناو شار روو له‌و سهیرانگهیانه بکه‌ن و ببنه شوێنێکی بووژاندنه‌وه‌ی ده‌ستی کار و که‌مکردنه‌وه‌ی بێ‌کاری.
ده‌بێ پاراستنی ژینگه‌ش ره‌چاو بکرێت
ئه‌مڕۆ له کوردستان به‌کارهێنانی که‌لوپه‌لی پلاستیکی بووه‌ته مۆده، که‌س بیر له ده‌رئه‌نجامی به‌کارهێنانی ناکاته‌وه. به هه‌ر کۆلان و شهقامیکدا تیدهپهڕی، به ده‌یان و سه‌تان بوتلی پلاستیکی، ته‌نه‌که، شوشه له‌سه‌ر رێت ده‌بینی. وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان ماوه‌یه‌که ده‌رئه‌نجامی کاره‌ساتی به‌کارهێنانی ئامرازی پلاستیکییان بۆ ده‌رکه‌وتووه و رێگه‌یه‌کی باشیشیان گرتۆته به‌ر بۆ له‌ناوبردنی. یه‌که‌م هه‌نگاویان، کۆکردنه‌وه‌ی پلاستیکه به‌نیازی سه‌رله‌نوێ به‌کارهێنانه‌وه‌ی” ریسایکلینگ” دووهه‌م هه‌نگاو، که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئامرازی پلاستیکییه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌کارهێنانی بوتڵی شووشه له جیاتی بوتڵی پلاستیک، له‌زۆر شوێنیش ئه‌گه‌ر داوای زه‌رفێکی پلاستیک بکه‌یت، پاره‌ت لێده‌ستێنن. ئه‌م هه‌نگاوانه له ئه‌نجامی تێگهیشتنیانهوهیه که پلاستیک. هۆکارێکی گه‌وره‌ی پیسکردنی ژینگه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی شووسه‌وه، پلاستیک.کاتێکی زۆر زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه تێکه‌ڵی سروشت ببێته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌سه‌ر پلاستیک ده‌ریخستووه که پلاستیک مادده‌ی ، بیسفێنۆڵ ئه‌ی” BPA – Bisphenol A ” تێدایه که هۆکاری شێواندنی زۆر کیمیاوی ناو له‌شه و ده‌بێته هۆی تووشبوونی زۆر نه‌خۆشی سه‌خت ، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ، نه‌خۆشی دڵ .
ئێستا که حکوومه‌تی کوردستان توانایه‌کی ئابووری زۆری هه‌یه ، پێویسته له‌سه‌ری بایه‌خێکی گه‌وره بدات به پاککردنه‌وه و پاکڕاگرتنی ژینگه . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ک ده‌ستپێک ، ده‌بێت ده‌ستبداته رێکلامێکی گه‌وره ده‌رباره‌ی گرنگی پاراستنی ژینگه ، ئه‌وجا له هه‌موو شارێکدا کارگه‌یه‌کی” ریسایکڵینگ ” ی شووشه و پلاستیک بکاته‌وه و له هه‌ر شار و نیمچهشار” قه‌زا ” و شاگوند” ناحیه ” یه‌کدا به‌پێی پێویست و بۆ هاندانی خه‌ڵک” که ره‌نگه ده‌ستکه‌وتی له سواڵکردن زیاتر بێت” ویستگه‌ی کڕینی بوتڵی شووشه و پلاستیک بکاته‌وه و له‌وێوه ره‌وانه‌ی گارگه‌ی” ریسایکلینگ” بکریت. دلنیام که له‌سه‌ره‌تاوه هێندێک پاره‌ی تێده‌چێت ، وه‌لێ نه‌ک نه‌وه‌کانمان، بۆخۆشمان به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌چنینه‌وه ..