دکتۆر محمد گەناوی : ئاش بەتاڵی ئابووری .
واتەی ئاش بەتاڵ چ مانا کوردیەکەی کە هەموان ئەی زانین یان مانا سیاسیەکەی ئەمە ئەگەیەنێ کە ( یاری تەواو بوو) و کاری تەواو بوو هەرکەس بچێ بە شوێن کاری تری خۆیدا یان ماڵەوە چ لەسەر ئاستی تاک یان کۆمەڵ و گەلان ئەشێ لە ژیانا لە بوارێکی کارا تووشی ئاش بەتاڵ ببێ ، واتە تووشی شکست ببێ کەئیتر دەستەوەستان بمێنێ لە چارەسەری گرفتەکان وە یان گەیشتن بە ئامانج ، بەڵام ئەوەی گرنگە قۆناغی دوای ئاش بەتاڵە کە ئایا ئەتوانێ هێڵێکی تازەی ژیان و کار پەیدا بکاو ئامانجی تازە دیاری بکات ؟
ئەگەر توانرا ، ئەوا ئەشێ بەرەو ئامانج بڕوات وە ئەگەر نا شکست دوبارە ئەبێتەوەو ئەگەر زۆرە کە ئەو تاکە یان کۆمەڵ و گەل بەرەو هەڵوەشانەوە بەرێ .
هەر کاتێ ئاش بەتاڵ یان شکست لە کارو گەیشتن بە ئامانج لە جارێ زیاتر دوبارە بێتەوە ئەوا ئەبێ بە جدی بە شوێن ئەو خەلەلانەدا بگەڕێین کە لە عقڵ و فکرەوە سەرچاوە ئەگرن ، واتە خلل زیاتر لە جۆری عقڵیەت و بیرکردنەوەیە .
ئەمجار شێواز وکات و شوێنی کار و قۆناغەکانی کارکردن . لەسەر ئاستی گەلان و دەوڵەتان سێ شت هەڕەشەی جددین بۆ سەر قەوارەیان و هەڵوەشانەوەیان و ئاش بەتاڵ پێ کردنیان .
1- وێران بوونی ئابوری وڵات و کۆمەڵگا، لە هەر شوێنێ رووبدات ئەو شوێنە وە ئەو کۆمەڵگایە بەرەو هەڵوەشانەوە ئەبات نموونەش سوماڵ و ئەفغانستان و عێراق ی پێش ڕوخانی سەدام ، ئەگەر سەدام تا ئێستا بمایە عێراق و کۆمەڵگای عێراق تەواو هەڵئەوەشا ، وە چەندەها نموونەی وڵاتی تر لە ئاسیاو ئەفریقیاو ئەمریکای لاتین .
2- داگیرکردنی وڵات لەلایەن وڵاتانی تر ، کە بە سروشت داگیرکردن خۆی کۆمەڵ و وڵاتی داگیرکراو هەڵئەوەشێ بە تایبەت کە وڵاتێ داگیرکراو بەرگری ( مقاوەمەی) فەرهەنگی و شارستانی نەبێ ، بەڵام ئەگەر گەلێ یان وڵاتانێ مقاومەی فەرهەنگی هەبێ کاریگەری کەمتر ئەبێ . بۆ نموونە کە ڕۆمەکان یونانیان داگیرکرد لەبری ئەوەی وەک داگیرکەر رۆمەکان کاریگەری فەرهەنگیان لەسەر یۆنان هەبێ ، یۆنانیەکان بەهۆی دەوڵەمەندیان لە فکرو فەرهەنگدا ، ڕۆمەکان کەوتنە ژێر کاریگەری یونانیەکان ، زۆر شت لە یونان فێربوون . کە شەڕی ناوخۆ، کە بە خۆی مانای یەکتر سڕینەوەو کوشتن بە هەموو ڕەهەندەکانی ئەگرێتەوە لە هەر شوێنێ روبدات دەوڵەت و کۆمەڵ و تاک لە ناخا هەڵئەوەشێ .
لە کوردستانی باشوری ئەمڕۆماندا لە سەدەی 21 و هەزارەی سێهەمدا لە پڕێکا سەرهەڵدانی نەبوونی مووچەو حاجزبوونی حکومەتی هەرێم لە چارەسەرکردنی و چاوەڕوانی کردنی بەزەیی و بریاری بغدادی پڕ لە کێشەو ناجێگیری ، وە لەرزاندانی ژیانی تاک و کۆمەڵ و حکومەت و هەموو کایەکانی ئابوری و دەستە وەستان مان بێ ئەوەی پلانێ یان فکرێ هەبێ بۆ خۆ دەربازبوون جگە لە ڕووکردن لە بغداد ، بەڵگەی ئەمەیە کە ئێمە لە ئاش بەتاڵی ئابورداین ، وە ئەگەر بەردەوام بێ ئەوا هەموو قەوارەمان بەرەو هەڵوەشانەوە ئەچێ ، بۆیە وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێ دا ئەبێ بەشوێن ئەو خەلەلانە بگەڕێین کە لە عەقڵ و فکرمانابە ، ئەمجار ئەتوانین شێوازی عقڵ و فکرمان بگۆڕین و بە ڕێگەیەکی تر کار بکەین ، وە ئەگەر ئەمە نەکرێ ئەم قەیرانی دارایی و مووچەیە جگە لەوەی قەیرانی سیاسیشی بە شوێن خۆیا دێنێ ، ئەشێ لە هەمان کات ئاش بەتاڵی سیاسیشی لێ بکەوێتەوە کە بێ گومان ئەمە ترس هەموومانە ئەبێ بە جددی بیری لێ بکرێتەوە پێش ئەوەی مبار دەرەی کار بەیەکجاری لە دەست خۆکان دەربچێت .