ڕێناس جاف : ئیبراهیم ئەحمەدی نەمر ڕاستی وتووە .
کۆڕه‌یاده‌که‌ی به‌ناو ” وه‌رگێڕه کورده ئێرانییه‌کان ” و چه‌ند په‌یڤێکی دره‌نگ وه‌خت .
ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش واته ڕۆژانی 6، 7 و8 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1392ی هه‌تاوی( 25 ، 26 و 27 ی فێبریوه‌ری 2104 ) شاری “سنه” ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هۆڵی سینه‌ما ” به‌همه‌ن” ی ئه‌م شاره وه‌رگری میوانانی کۆبوونه‌وه و جڤینێک بوو له‌ژێر سه‌ردێڕی : ” کۆبوونه‌وه‌ی وهرگێڕهکورده ئێرانییه‌کان ” به ته‌وه‌ری ” محه‌ممه‌دی قازی” و ” برایمی یۆنسی”. ئه‌م جڤینه که خۆیان گوته‌نی ( به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران) نزیکه‌ی 5 مانگ پێشتر به مه‌به‌ستی به‌ڕێکردنی وتار و بابه‌ت له چه‌ندین بوار و به‌شدا بۆ تاووتوێی به‌رهه‌مه‌کانی دوو وه‌رگێڕی ناوداری کوردی فارسینووس محه‌ممه‌دی قازی و برایمی یۆنسی و هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی کوردی به دوو زمانی کوردیی و فارسی ، بانگه‌وازی بۆ کرابوو ، به هه‌موو خاڵه ئه‌رێنیی و نهرێنییهکانییهوه کۆتایی پێهات . به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی جڤینه‌که نزیکه 270 وتاریان گه‌یشتبووه ده‌ست . به‌شداربوونی ده‌یان سیمای ناسیاوی بواری فه‌رهه‌نگ و وێژه‌ی کوردیی و فارسی یه‌ک له خاڵه ئه‌رێنییه‌کانی ئه‌م جڤینه بوو . دوکتۆر ” میر جه‌لاله‌دینی که‌زازی”، نووسه‌ر ، وه‌رگێڕ و توێژه‌ری کوردی فارسینووس، ” هووشه‌نگی مورادیی کرمانی” ، نووسه‌ری ” کرمان” یی بواری زارۆکان ، دوکتۆر ” قوتبه‌دینی سادقی”، که‌سایه‌تی ناسراوی کوردی بواری تیاتر و شانۆ ،” جه‌لالی مه‌له‌کشا” ، شاعیری هاوچه‌رخ ،” هادی زیائه‌دینی”، په‌یکه‌رتاشی هه‌ره ناوئاشنای کورد،” ئه‌حمه‌دی قازی” ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ،” فه‌تاحی ئه‌میری”، تۆره‌وان و چیرۆک‌نووسی کورد “، عه‌تا نه‌هایی” ڕۆماننووسی کورد و سه‌عیدی نه‌ججاڕی”، وێژه‌وان و شاعیر، ، ته‌نیا ناوی چه‌ند که‌سایه‌تیی ناسراوی کورد و فارس دێنه ئه‌ژمار که بۆ جڤینه‌که ئاماده بوون . هه‌روه‌ها ئاماده و به‌شداربوونی چه‌ندین سیمای ناوئاشنای هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ک ” ڕه‌ئووف بێگه‌رد “، ” ئازاد به‌رزنجی “، ” به‌ڕۆژ ئاکره‌یی “،” مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی” و … خاڵێکی ئه‌رێنیی دی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بوو .
گردبوونه‌وه‌ی ده‌یان که‌سایه‌تیی کورد له ده‌وری یه‌ک و له ناو هۆڵ و شوێنێکی دیاریکراودا و باس و خواس له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر یه‌کێکی تر له ده‌سکه‌وته باشه‌کانی ئه‌م جڤینه بوو .
ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی فراوان بۆ کۆبوونه‌وه‌که یه‌کێکی دی له خاڵه ئه‌رێنییه‌کانی ئه‌م کۆڕه‌یاده بوو که ئه‌مه نیشانه‌ی هۆگریی و ئه‌وینی فره و فره‌وانی کوردان به فه‌رهه‌نگ و کولتووره‌که‌یانه ؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا به‌شێوه‌ی زه‌ق به‌رچاو ده‌که‌وت یاریکردنی به چه‌ند پێشگر و پاشگرێکی میناک دوکتۆر و … بوو .
نان بهیهکترقهرزدان و به‌تاڵکردنی کورسیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ یه‌کدی به بێ ئه‌وه‌ی زۆر له‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر کورسییه‌که داده‌نیشتن ، به دێڕێکیش خزمه‌تی بواری وه‌رگێڕانی کوردی‌یان کردبێت یان له‌سه‌ر جێی خۆ بن ، جێی داخ و که‌سه‌رێکی گران بوو .
ساڵانێکه به‌داخه‌وه تۆپ تۆپێنی به‌ناو که‌سایه‌تییه زانستییه‌کان بۆته دیارده‌یه‌کی ناحه‌ز به باڵای کۆڕ و کۆبوونه‌وه کوردییه‌کانه‌وه و ژماره‌یه‌ک که‌سی دیار به‌گرتنه ئه‌ستۆی جڵه‌وی مه‌یدانه‌که ، ته‌نیا خۆیان و گرووپه‌که‌یان ده‌که‌ونه ته‌راتێن له‌و مه‌یدانه‌دا و ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت به که‌سانی لێزان و ژێهاتی دی نادرێ قسه‌ی ناخیان بێننه سه‌ر زار .
ژماره‌یه‌ک له‌م که‌سایه‌تیی به‌ناو زانستییانه له ڕێی گاڵته‌کردن به زمانی کوردییه‌وه که ئه‌وان گوته‌نی هێشتاکه زۆری ماوه کورد ببێته خاوه‌نی زمانێکی زانستی، بۆ خۆ ئه‌سپه‌که‌یان ده‌ده‌نه غارغارێن و ئه‌وه‌نده‌ی دی زمانی بێ خودان و به‌سته‌زمانی کوردی به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه .
ساڵانێکی زۆره که ده‌وری ئه‌و چه‌شنه گه‌مه و یارییه کۆتایی پێ هاتووه که‌چی تازه خه‌ریکه له‌ناو کوردی ڕۆژهه‌ڵاتدا لێره و له‌وێ ده‌بێته باو. به‌شی فره‌ی ئه‌و سیما خۆیان گوته‌نی زانستییانه ته‌نانه‌ت له ساڵدا بۆ ده‌رمان ڕه‌نگه لاپه‌ڕه‌ی چه‌ند کتێبێکی کوردیش هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه که‌چی له‌و چه‌شنه جڤینانه‌دا به بێ سڵکردن به به‌رچاو ئه‌غیاره‌وه زمانه‌که‌یان به نازانستیی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و له‌ڕێی ده‌کارهێنانی چه‌ندین زاراو و ده‌سته‌واژه‌ی به‌ناو ڕۆشنبیرییه‌وه به زمانی ناکوردی به‌سه‌ر زمانه‌که‌ی خۆیانه‌وه فیز لێ ده‌ده‌ن.
زمانی کوردی تا خه‌مخۆر و خاوه‌نی ئه‌وتۆی بێت کوا پێویستیی به تێکده‌ر و ڕووخێنه‌ره ! هێشتاکه ئه‌مجۆره به‌ڕێزانه به‌و بیانووه که زمانی کوردی جارێ زۆر ماوه ببێته زمانی فه‌لسه‌فه و … به‌کرده‌وه مه‌یدانه‌که چۆڵ ده‌که‌ن بۆ ده‌یان ناحه‌زی کورد و به‌ده‌ستی خۆ هه‌مان ته‌پڵه‌که‌ی ده‌یانی وه‌ک ” ڕه‌شید یاسمی” به‌ناو کورد بۆ زمانی کوردی لێ ده‌ده‌نه‌وه و هه‌مان کاره‌سات دووپات ده‌که‌نه‌وه .
ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌ناو زانستییانه گه‌ر تۆزقاڵێک گه‌وهه‌ری کوردی‌یان له‌ناخدا بێت هه‌ر یه‌که و له به‌شه زانستییه‌که‌ی خۆیه‌وه قۆڵی چالاکیی و هیممه‌تی بۆ هه‌ڵده‌ماڵێ و هه‌موو هه‌وڵی خۆ ئه‌وان گوته‌نی بۆ به زانستییکردنی زمانی کوردی ده‌خه‌نه گه‌ڕ. به‌ڵام به‌خته‌وه‌رانه زمانی کوردی له سای خزمه‌ت و ڕاژه‌ی سه‌دان سه‌ربازی ونه‌وه هه‌تا دێت هه‌نگاوی به‌رزتر ده‌هاوێ و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زێتریش ده‌بێته خاوه‌نی خه‌رمانه‌یه‌کی زه‌نگینتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر له فه‌رهه‌نگ و قامووسی ڕه‌نگاڵه‌یی و به‌رپه‌رچی قسه‌ی ناحه‌زانیش ده‌داته‌وه .
بۆیه ئه‌م به‌ڕێزانه با چیدی یاری به‌سه‌ر زمانی کوردییه‌وه نه‌که‌ن و گیرۆده‌ی ناو دونیاکه‌ی خۆیان بن و نه‌خوێنده‌واری خۆ به زمانی کوردی نه‌گوێزنه‌وه بۆ سه‌رپاک کۆمه‌ڵگه . به به‌ختیارییه‌وه زمانی کوردی ئه‌مڕۆکه شان به‌شانی زمانه زیندووه‌کانی جیهان به‌ره‌و پێشه‌وه مل ده‌نێ و ئه‌مه‌ش قه‌رزباری خه‌مخۆریی و دڵسۆزیی سه‌دان سه‌ربازی ونی خۆیه‌تی. سه‌رده‌می تۆمه‌تبارکردنی زمانی کوردی به نازانستیی بوون له‌مێژه تێپه‌ڕیوه و ئه‌م به‌ڕێزانه پێویسته به‌خۆدا بچنه‌وه و خۆیان به زمانێکی پوخت و پاراو ته‌یار بکه‌ن ئه‌گینا هه‌ر وه‌ک مێژوو زۆر له‌و ناوه قه‌به و زلانه‌ی به بۆته‌ی فه‌رامۆشی سپارد ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش ڕۆژێک به هه‌مان ده‌رده‌وه ده‌چن. ئینتیزار و چاوه‌ڕوانی بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی ناکورد بێت و به‌خێر قسه‌یه‌ک بۆ زمانی کوردی بکات چاوه‌ڕوانییه‌کی گۆتره و له‌خۆڕایه و کورد ده‌بێ بۆ خۆی باسکی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بۆ هه‌ڵماڵێ و به‌ده‌ست ڕۆڵه‌کانی خۆی ئاسۆی نهخشینتر بۆ زمانه‌که‌ی بنه‌خشێنێ . وه‌رگێڕان ، یه‌کێکه له‌و پرۆسه هه‌ره گرینگانه‌ی که ده‌توانێ خزمه‌تێکی شایانی زمان و کولتووری کوردی بکات و زمانه‌که‌شمان له ئاستی جیهاندا زێتر بخاته سه‌ر زاران .
ئه‌مڕۆکه گه‌ر ڕوو بکه‌یته هه‌ر شار و شارۆچکه و ته‌نانه‌ت گوندێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شوکر سه‌دان که‌سایه‌تیی زانستییت پێ شک دێت که هه‌ر یه‌که و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵا له لقێکی زانستیی دایه .
کردنه‌وه‌ی ده‌روو و ده‌لاقه له ڕووی ئه‌م کاروانی زانسته بێ سێ و دوو ده‌روازه‌ی نوێ له ڕووی زهنگینترکردنی زمان ده‌کاته‌وه و زۆر زوویش ده‌مانکاته خاوه‌نی ده‌یان قامووسی زانستیی بۆ هه‌ر لق و به‌شێکی زانستی. متمانه‌به‌خشین به ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له و ڕێنمونیکردنیان ، به‌دڵنیاییه‌وه زۆر ده‌سکه‌وتی باشی بۆ دواڕۆژ ده‌بێت .
یه‌کێکی دی له خاڵه لاوازه‌کانی کۆڕه‌یاده‌که‌ی قازی و یۆنسی له سنه ، به لاواز سه‌یرکردنی ئاستی زانستیی وتاره کوردییه‌کان و نه‌به‌خشینی ته‌نانه‌ت خه‌ڵاتێکی ئه‌م یاده به به‌شه کوردییه‌که بوو. ڕاسته که‌س حاشا له‌و خاڵه ناکات ئێمه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات هێشتا به شێوه‌ی خوێندنگه‌یی ئه‌و هه‌له‌مان بۆ نه‌ڕه‌خساوه به زمانێکی زانستی فێری زمانه‌که‌ی خۆمان بین به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانا نییه که مه‌یدانه‌که هه‌ر که‌سی تێدا نه‌بێت. گه‌ر ئاوڕێک له مێژوو بده‌ینه‌وه هه‌ر له یه‌که‌مین ساته‌کانی ده‌رچوونی یه‌که‌مین ڕۆژنامه و گۆڤار و په‌ڕتووکی کوردییه‌وه کوردانی ڕۆژهه‌ڵات پێشه‌نگ بوونه و ئه‌مه باشترین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی هه‌مان ڕاستییه. ” عه‌لائه‌دینی سه‌ججادی “، ” حه‌سه‌نی قزڵجی “، برایانی ” حوزنی موکریانی” و ” عه‌بدوڕه‌حمانی زه‌بیحی” ته‌نیا ناوی چه‌ند ڕێبوارێکی شه‌یدای ئه‌و بواره‌یه که پێشه‌نگه‌کانی نووسین به زمانی زگماکی بوونه .
به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتدا سه‌دان قه‌ڵه‌می ههرهبهپێزی کوردیت پێ شک دێت که ساڵانه له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌یان به‌رهه‌م و کتێبی زه‌نگین و ڕه‌نگین و گرانبایی ده‌به‌خشنه خه‌رمانه و کتێبخانه‌ی کوردی . بۆیه نابێ به‌ده‌ستی خۆ لق و پۆکانی ئه‌م داره به به‌ره ببڕینه‌وه و له‌مجۆره به‌ناو کۆبوونه‌وه و جڤینه زانستییانه‌دا زمانی کوردی پشت گوێ بخه‌ین . گه‌ر هێڵێک به‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه پووچه‌ڵه‌دا نه‌هێنین ، ئه‌م ڕه‌وته هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت و زیانمه‌ندی سه‌ره‌کییش زمانی کوردی ده‌بێت .
کورد هه‌تا بۆ خۆی مێژوو ، ئه‌ده‌ب و وێژه و … نه‌نووسێته‌وه قه‌د که‌سانی دی نایه‌ن وه‌ک خۆی ڕاستییه‌کان بنووسنه‌وه . ڕاسته مرۆی به‌ویژدان و ئازادیخواز له هه‌ر سووچ و گۆشه‌یه‌کی سه‌رزه‌وییه‌وه بێت هه‌مان گه‌وهه‌ری مرۆیی خۆی ده‌رده‌خات به‌ڵام کوا تورک،فارس،عه‌ره‌ب و … وه‌ک خودی کورده‌که ده‌توانن به ویژدان و ئینسافه‌وه له‌سه‌ر کورد بێنه ده‌نگ . ساڵه‌های ساڵه ئێمه‌ی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستانه‌وه هه‌تا کۆڕ و جڤینێک ده‌به‌ستین و یه‌ک و دوو میوانێکی ناکورد به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌مان ده‌بن، به نیشانه‌ی ڕێز ، واز له زمانه‌که‌مان دێنین و به زمانی وان دێینه گۆ که‌چی درێخ له جارێک ئاخاوتنی ناکوردێک به زمانی کوردی .
وا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کداین و گه‌لێکین به نزیکه‌ی 50 ملیۆن نفووس و حه‌شیمه‌ته‌وه ، ئه‌ی کوان ئه‌و ده‌نگه ئازادیخواز و دلێر و بوێرانه قسه‌یه‌ک بۆ مرۆڤایه‌تی بکه‌ن و چیدی ئه‌م گه‌له بێ کیان نه‌مێنێته‌وه ! ئێمه هێشتاکه له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستانی بنده‌ستدا به‌ده‌ست سه‌دان کێشه‌وه ناڵانین . ته‌نانه‌ت وا تووشی له‌خۆ نامۆبوون هاتووین که زۆر کوردت به‌رچاو ده‌که‌وێ که ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی ئێرانچیتی ، تورکچێتی ، عهرهبچێتییه که سه‌تی یه‌کی ئه‌وه‌نده په‌رۆشی میلله‌ت و نه‌ته‌وه و گه‌له‌که‌ی خۆی نییه . مێشکی زۆر کوردی داماو وا له وره و هه‌وێن و ڕۆحی کوردی بۆش و به‌تاڵ بۆته‌وه ، هه‌تا ده‌ته‌وێ به یه‌ک و دوو په‌یڤی کوردی بیدوێنێ، خێرا له ده‌ستت هه‌ڵدیت و هه‌ر گاڵته‌ی به ناسنامه و بوونی خۆی دێت.
ئه‌زموون و به‌شداربوونی ده‌یان ساڵه‌ی ناو کۆڕ و بۆنه کوردییه‌کان و قسه و باس و دواندنی سه‌دان لاو و گه‌نجی کورد ئه‌مه‌ی لا سه‌لماندووم . دیاره ئه‌مانه هه‌روا گۆتره به‌م ده‌رده‌وه نه‌چوون . سه‌دان ساڵه له لایه‌ن وڵاتانی سه‌رده‌ست و ناحه‌زانی کورده‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنی ناسنامه و شوناسی کوردی ده‌درێت به‌ڵام به‌کوێرایی چاوی ناحه‌زانی گه‌ل ، کورد هه‌تا دێت زێتر له‌و خه‌وی غه‌فڵه‌ت و نه‌زانییه بێ‌دار ده‌بێته‌وه . به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه به‌تاڵکردنی جڵه‌وی مه‌یدان و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان بۆ که‌سانی ناشاره‌زا و بگره دژ به هه‌موو پرسێکی کورد دیارده و ڕه‌وتێکی هه‌ره باوی ناو جڤینه کوردییه‌کانه .
هه‌ڵبه‌ت له‌بیر نه‌که‌ین له‌م به‌شه‌ی کوردستانی بنده‌ست دا هه‌ر چه‌شنه بۆنه و یادێک بێ سێ و دوو ده‌بێت لایه‌نێکی سه‌ره‌کیی به‌شداری ناو یاده‌کان ، له سه‌ران و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی ڕژێم بێت ئه‌گینا هه‌ر ده‌رفه‌تی کرانه‌وه نادرێت. هه‌ر له کۆڕه یاده‌که‌ی سنه‌دا کاتێک نوێنه‌ری به‌ناو وه‌لی فه‌قێ له ستانی کوردستان ده‌ستی به ئاخاوتنی خۆ کرد شوکر ئه‌وه‌نده نه‌زان و بێ‌ئاگا به ناوئاخنی کۆڕه‌که و خودی که‌سایه‌تییه‌کانی وه‌ک قازی و یۆنسی بوو، که له جیاتی ئه‌وه‌ی ناوی محه‌ممه‌دی قازی به زماندا بێنێ ، ئیشاره‌تی به ” قازی محه‌ممه‌د” پێشه‌وای مه‌زنی کوردان دا که هه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ژانێکی خسته ناو کۆڕه‌که و ئاماده‌بووان ده‌ستیان کرد به شادیی و چه‌پڵه‌ڕێزان . خاڵێکی دی جێی داخ و که‌سه‌ری ناو جڤین و کۆڕه کوردییه‌کان به تایبه‌ت له کوردستانی بنده‌ستی ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌وه‌یه که به درێژایی مێژوو تاقمێکی ڕه‌وشت نزم و به‌دوور له ڕۆحی نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌ره‌تای گردبوونه‌وه‌کان به‌م ڕسته‌یه ده‌ست پێده‌که‌ن که : گوایه ” کورد له هه‌ر کوێ بێت،ئێرانییه ”، که‌چی وا بۆ سه‌دان ساڵ ده‌چێ ئه‌م ئێرانیچێتییه هیچ دادێکی به‌حاڵی کورد نه‌داوه و هیچ ئێرانییهکت پێ شک نایه به‌ویژدانه‌وه دان به مافه‌کانی گه‌لێکی سته‌ملێکراوی میناک کورددا بنێت . هه‌تا کورد ڕاپه‌ڕیوه و داوای مافی خۆی کردووه ، به جودایی‌خواز و تێکده‌ر و ئاژاوه‌گێڕ له قه‌ڵه‌م دراوه و به توندترین شێوازیش سزا دراوه . چونکه ئه‌وان گوته‌نی ” هه‌ڕه‌شه‌ی له یه‌کپارچه‌یی خاک و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” کردووه.
ئه‌م چیرۆکه له کۆڕه یاده‌که‌ی سنه‌شدا له ده‌یان زاره‌وه به‌رگوێ که‌وته‌وه . ئێران و ئێرانییه‌ک که قه‌ت نه بڕوای به گه‌لێک و زمانێک به ناوی کورد و کوردی بووه و نه‌ش ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی سنووره سهپێندراوهکهیدا بچووکترین حه‌ق و مافێک به کورد ڕه‌وا ببینێ . کورد سه‌لماندوویه‌تی گه‌لێکی ئاشتیخوازه و سه‌دان ساڵه دراوسێی ده‌یان گه‌ل و نه‌ته‌وه و زمانه که‌چی قه‌ت نه‌بووه جارێکیش به ناحه‌ق په‌لاماری که‌س و لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بدات .
کورد پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ده‌وێ به‌ڵام نه فارسه ، نه تورکه و نه‌ش عه‌ره‌ب . ئیتر با به‌س بێت خۆ به‌که‌م بینین و خۆ هه‌ڵواسین به باڵای فارس و تورک و عه‌ره‌به‌وه. کوردی دۆڕاو و نانیشتمانی سه‌دان جار هه‌مان ڕسته ( کورد له هه‌ر کوێ بێت ، ئێرانییه ) له زمان ” برایم ئه‌حمه‌د” ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که‌چی وه‌ره‌و هه‌ندێ له‌م هه‌ڵبه‌ست و شێعره‌ی خودی برایم ئه‌حمه‌د ڕامێنه هه‌تا هه‌موو شتێکت لا ڕوون بێته‌وه .
هه‌ر کورد ئه‌بین *
داگیرکه‌ری دڵ پڕ له قین
دڕنده‌ی بێ ویژدان و دین
گه‌ر قه‌ندیل و ئاگریی و شیرین
یه‌کسان که‌ی له‌گه‌ڵ ڕووی زه‌مین
ناتوانی وا که‌ی کورد نه‌بین
هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین
له‌پێش ئاگرپهرستییدا
له پێش موسڵمانێتی دا
له دیلی و له سه‌ربه‌ستییدا
هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئه‌بین
نه عه‌ره‌بم ،نه ئێرانی
نه تورکێکی شاخستانیم
نه‌ک هه‌ر من خۆم ، مێژووش ئه‌ڵێ
که کوردم و کوردستانیم
نه نه‌نگییه و نه پیاوه‌تی
جیاوازیی نه‌ته‌وایه‌تی
بڕیاره و مێژوو داویه‌تی
که کورد بین و هه‌ر کورد ئه‌بین
گه‌لان هه‌موو برای منن
هه‌ر زۆردارانم دوژمنن
خه‌بات و چالاکیی ئه‌وان
بۆ من هیوایه و پشتیوان
وره و په‌ندیان لێ وه‌رئه‌گرم
هاوخهباتیانم تا ئه‌مرم
داوای وڵاتی که‌س ناکه‌م
په‌نجه بۆ مافی که‌س نابه‌م
بۆ مافی گه‌ل و خاکه‌که‌م
هه‌تا ماوم خه‌بات ئه‌که‌م
نیازی خه‌باتمان شه‌ڕ نییه
ده‌ستخستنه‌وه‌ی ئازادییه
به‌ڵام که نرخی ئازادی
مردن بێ ،ئه‌مرین به شادی
* ( نسهرچاوهن : کۆی به‌رهه‌مه شێعرییه‌کانی برایم ئه‌حمه‌دن ، چاپی یه‌که‌م 2007 سلێمانی ، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نیی و ڕاگه‌یاندنی خاک )
زستانی 2713