گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور : بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی بۆ وایان كرد ؟ .
دوای تێپه‌ڕ بوونی سه‌د ڕۆژ بەسەر شه‌هیدكردنی ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی ، ته‌نها كه‌سێك ده‌ستگیركراوه وه‌ك بكوژی سه‌ره‌كی . به‌درێژایی هه‌موو ئه‌و ماوه زۆره‌ش ، نه دادگا توانیویه‌تی مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست ( به وته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه ) له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران بكات و نه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیش توانیویه‌تی به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت ، وه‌ك پێویست .
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه دادگا فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركردن پۆلیس نه‌یوێرا نزیكیشیان بكه‌وێت تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان له‌چه‌ند نمایشێكدا چوونه دادگا‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ئازاد كران .
ئه‌و شێره كوڕانه‌ش كه زه‌مه‌نێك شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان داگیركردبوو و هاواریان ده‌كرد ، ” ئێمه هه‌موومان كاوه گه‌رمیانین ” بنه‌ماڵه‌ی كاوه‌و ئه‌و چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسه‌شیان ته‌نیا جێهێشت و پشووی ئه‌ویان نه‌بوو له‌گه‌لیان به‌رده‌وام بن ، به‌ڵام كاتێك كار ده‌گاته سه‌ر بابه‌تێكی وه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی بۆ لای بارزانی ، زۆر كه‌س ده‌م ڕاست ده‌كه‌نه‌وه .
ئێستا ئه‌وانه‌ی كه خه‌مخۆری دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانین و به‌رده‌وام له نزیكه‌وه چاودێریی دۆسیه‌كه ده‌كه‌ن زۆر كه‌من ، هه‌موو ئه‌وانی تر ته‌نها تاوێك گه‌مه‌كه‌یان پێ خۆش بوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌هیدكردنی كاوه گه‌رمیانییه‌وه ، سه‌دان كه‌س خۆی كردبووە ده‌م ڕاست و ڕاوێژكاری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ، ته‌نها گروپێك هاوڕێی دڵسۆزی كاوه گه‌رمیانین كه تا ئێستاش بێ وچان له چاودێری كردنی دۆسیه‌كه‌دان و له هه‌موو پێشهاته‌كاندا هه‌ڵوێستیان هه‌یه .
من بیانوو بۆ بنه‌ماڵه‌ی كاوه ناهێنمه‌وه ، ناتوانم ڕه‌وایی بده‌م به‌وه‌ی كه ئه‌وان بۆ وه‌رگرتنی پشتیوانی دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانی په‌نایان بۆ كه‌سێك بردووه كه حزبه‌كه‌ی بكوژی سه‌رده‌شت عوسمانه ، وه‌ك براده‌رێكی یه‌كێتی وتی، بارزانی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌ی خۆیه‌تی و له دێگه‌ڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسێكی نییه ! به‌ڵام له‌م دۆخی بێكه‌س كردن و جێهێشتنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانیدا، ناشكرێت یه‌كجار به‌و شێوه بێ ڕه‌حمانه هێرشیان بكرێته سه‌ر .
ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردیان كارێكی هه‌ڵه‌بوو ، هه‌ڵه‌یه‌ك كه ساده‌یی ئه‌وان ناتوانێت په‌ی پێ ببات . بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌ی ئه‌ویست ، ئه‌یوست به ناوی داكۆكیكردن له دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانی خۆی له خوێنی سه‌رده‌شت دابشوات ، و درێژه به‌و شه‌ڕه سارده‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بدات كه به درێژایی مێژووی هه‌ردوولا به‌رده‌وامیی هه‌بووه ، به‌ڵام دایكێكی جه‌رگ بڕاو له‌كوێ ئه‌م گه‌مه پیسانه ده‌زانێ ؟
ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی ئه‌وه‌یان بزانیایه كه له‌و وڵاته‌ی كاوه‌ی تێدا شه‌هید كرا ته‌نها مافیا حوكم ده‌كات ، بۆ لای هیچ كه‌س نه‌ده‌چوون ، چونكه ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بووایه ئه‌وه ئه‌وان كێشه‌یه‌كی یاساییان هه‌یه‌و ده‌بوو یاسا هه‌موو شتێكیان بۆ بكات ، به‌ڵام كه ده‌سه‌ڵاتی یاسایش به‌ده‌ستی مافیاوه بوو ئیتر په‌نا بردن بۆ هه‌ر لایه‌ك بێسووده .
سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی كاوه گه‌رمیانی بۆلای سه‌رۆكی پارتێكی ده‌ست سوور به خوێنی ڕۆژنامه‌وونس كارێكی باش نه‌بوو ، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ڕه‌وا نییه كه له نیوه‌ی ڕێگادا بنه‌ماڵه‌ی كاوه‌یان به ته‌نها جێهێشت به ڕاست و چه‌پدا قسه بكه‌ن .