دکتۆر کەمال میراودەلی: رێزمانی بنچینەیی کوردیی. به‌شی یه‌کەم.
سەرەتایەک بۆ زمانناسیی ، دەنگناسیی ، دەنگسازیی ، وشەسازیی ، وشەناسیی ، رستەسازیی
بەرگی یەکەم
سەرەتایەک بۆ زمانناسیی و زمانی کوردیی
ئەکادیمیای خانی / لەندەن 2014
به‌شی یه‌کەم
پێناسەی زمانناسیی
لەم بەشەدا بە پێناسەی زمانناسیی و بۆچوونە جیاوازەکانی دیراسەی زمان و لکەکانی زمانناسیی ئاشنا دەبیت . ئەم بەشە دەشێ وەک تاکە مۆدیولێک ( یەکەیەک ) بۆ دیراسەی زمان بەکار بێت کە بریتییە لە مژاری پێناسەی زمانەوانی و میتۆد‌و بەشەکانی .
Module : مۆدیول
بە مانای یەکەیەک دێت کە خۆی لە خۆیدا پێکهاتەیەکی تەواو بێت و لەگەڵ یەکەی تردا تێکەڵ بێت بۆ پێکهێنانی پێکهاتەی گەورەتر . لە خوێندنی ئەکادیمیدا بە مانای کۆرسێکی بچووک یان بەشێک لە کۆمەڵە کۆرسێک دێت کە یەکتر تەواو دەکەن و خوێندن و تەواوکردنی هەموویان مەرجی وەرگرتنی پلەیەکی یان شەهادەیەکی زانستیی یە ، بەڵام من لە جیاتی مۆدیول هەر وشەی کوردی مژار بەکار دێنم . مەبەست لە مژار هەم مۆدیولە وەک یەکەیەکی فێرکردن و هەم جەختکردنە لە سەر ئەوەی ئەو یەکەیە تایبەتە بە روونکردنەوەی یەک مژار واتە یەک بابەت .
لە کۆتایی بەشەکەدا کۆمەڵێ پرسیار هەن کە پێویستە ئەوەندە لە بابەتەکە گەیشتبیت بتوانی وەڵامیان بدەیتەوە ، دیارە پەنابردن بۆ سەرچاوەی تر لە دەرەوەی ئەم کتێبەش کارێکی چاک و پێویستە ..
مژاری یەکەم : پێناسەی زمانناسیی و میتۆدەکانی
1 – زاراوه‌ی زمانەوانی و زمانناسیی
وشه‌ی زمانەوانی ( لینگویستیکس linguistics ) به شێوه‌یه‌کی فراوان
وه‌ک زاراوه‌یه‌کی مۆدێرن بۆ زانستی زمان یان تۆژینەوەی زانستی بابەتەکانی زمان به‌کار دێ .
زمانەوانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی زمانه وه‌ک بابه‌تێکی گشتی، یان هی زمانێکی تایبه‌تی یان کۆمه‌ڵه زمانێک به یه‌که‌وه .. لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاخاوتنی مرۆڤ یان شێوه‌ی نووسراوی قسه‌کردنی مرۆڤه .
له پێناسه فراوانه‌که‌یدا زمانەوانی یه‌کسانه به زمانناسیی (فیلۆلۆجی) که بریتییه له مێژووی شارستانیی مرۆڤایه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ی له زماندا ره‌نگ ده‌داته‌وه .
زاراوه‌ی ئینگلیزی (لینگویستیکس) یه‌که‌م جار له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده به‌کار هات بۆ جه‌ختکردن له‌سه‌ر بۆچوونێکی نوێ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان که له ئه‌ده‌بیاتناسی (فیلۆلۆجی) جیای بکاته‌وه . تا ئه‌وسا، فیلۆلۆجیست (زمانیار) بایه‌خی به په‌ڕه‌سه‌ندنی مێژوویی زمان ده‌دا وه‌ک له تێکسته نووسراوه‌کاندا و له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بیات و بابه‌تی که‌لتوورییدا خۆی ده‌رده‌خست .
به‌لام زمانەوانی گه‌رچی بایه‌خ به ده‌قی نووسراو و په‌ره‌سه‌ندنی زمان ده‌دا، گرنگی له‌پێشترو زیاتر به زمانی قسه‌کردن و به کێشه‌کانی شیکارکردنیان و به‌کارهێنان و کارکردنیان له ساتێکی مێژوویی دیاریکراودا ، ده‌دا. زمانەوانی دەشێت لە گەل زمانناسیی لە جێی یەکتر بەکار بێن ، بەلام زمانەوانی توێژینەوەی زمانە وەک خۆی، وەک دەنگسازیی و وشەسازیی رستەسازیی و گەر دەقی نووسراویش بەکار بێنێت بۆ روونکردنەوەی بابەتەکانی زمان بەکاریان دینێت. زمانناسیی ( فێلۆلۆجی ) لەوە تێدەپەڕێنێت . وەک بەرهەمێکی شارستانیش کە بەڵگەی میژوویی بوون و پەڕەسەندنی کۆمەڵگاو کولتوورەکانێتی ، لە زمان دەکۆڵێتەوە . بۆیە کەلتوورناسیی و ئەدەبیاتناسییش وەک بەشێک لە زمانناسیی سەیر کراون …
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ رێزمانی بنچینەیی کوردیی