بەهرۆز جەعفەر : سێکس و کۆمەڵگە .
مەرکەزی عەرەبى بۆ دیراسات و کۆڵینەوەى سیاسیی،ساڵى (2012) زنجیرە باسيكی زۆرى بڵاوکردەوە تا وەڵامى پرسیارى ” أین یقف العالم العربی من مجتمع المعرفە ؟” بداتەوە . ئینجا هەروەک “هاشم ساڵەح” لەتێگەیشتنەکانى بۆ دونیاى عەرەبى نیشانى ئەدا کە : تا (15) ساڵى تەمەنم لەفەڕەنسا نەبردە سەر.نەمزانى ئەوەى لە عالەمى عەرەبى دەگوزەرێت چ باخچەیەکى گەورەی ئاژەڵانه . نەشى زانیوە مێژووى ئوممەى عەرەبى چییه و چۆن نوسراوەتەوه .!. هەر بۆیە ئێستا کاتى سۆراخى پرسیارێکى لەوە گەورەتره ،لەئایندەیەکدا دەبێتە تاقەکارى سۆسیۆلۆژیاو سۆسیۆ- سیاسییەکان.ئەوەیە: کۆمەڵگە چۆن لەناو ئەچێت ؟. بەچى ؟.
یەکەم : بەلەناوچونى زمان و سڕینەوەى مێژوو،بۆنمونە: لە ساڵی 2009 یونێسکۆ دانی بە هەبوونی 136 زمانی جیای ناو رووسیای فێدرال هێنا، کە مەترسیی لەناچوونیان هەیە.
دووەم: بەکەمبونەوەى ژمارەى دانیشتوان ، قورسی ژیان کاردەکاتە کەمبونەوەى هاوسەرگیریی .دەریش کەوتوە لە سەدساڵى داهاتوودا دانشتوانى جیهان (30%) کەم ئەکەن . بۆنمونە: میسر لە (2013) دا ،(5%) کەمى کردووە .
سێهەم: بە نەمانى ئایدۆلۆجیا، لەناوئەچێت .ئایدۆلۆژیا چى یە؟ بۆچى باشە؟. بێگومان ڕێبازو میتۆدى ڕەفتارە کۆمەڵایەتى و سیاسیی و ئابورییەکانى کۆمەڵگەیەک،دەوڵەتێک ، تەنها ئایدۆلۆجیا دیارى دەکات و جڵەوى هەیە بەسەریدا .عەرەبە کۆنزێرڤاتەکان لایانوایە: دەست نەگرتن بەئاینەوەو سەرەتاکانى دەرکەوتنى نەمانى ئیسلام شا هۆکارى ئیختراقکردن و بێسەروبەریی ئوممەى عەرەبین،هیچترین یەکێتى و جامیعە،یەکێتى و جامیعەى عەرەبی دەرچوو،خوارتریش لەیەکێتى ئەفریقا،باشترین یەکێتیش کە بەرگەى تەحەداکانى گرتبێت،یەکێتى ئەوروپا (.Eu.union). ئەمە ئایدۆلۆژیایە وایکردووە ؟. بێگومان بەڵێ … ئەگەر وانییە ، بۆچى ڕۆمانیاو بولغاریا لە (2007) و کرواتیاش لە (2013) دەبنە ئەندام لەیەکێتى ئەوروپا،بەڵام تورکیا نابێت ؟.
پەیوەست بەکڕۆکى لەناوچونى کۆمەڵگە (بەتایبەتى ئەوانەى لەدەرەوەى بەرهەمهێنانى تەکنەلۆژیان) . له دەرەوەى ئەو (3) خاڵەى بۆخوێنەرانم پۆلێن کردووە . بەئەندازەیەکى باش بەغەریزەو بارى سایکۆلۆجى (دەرونى) تاکى شەرقى فاکتەرە بۆ لەهۆشچۆنى خانە بەخانەى ناو کۆمەڵەکان . وەلێ گرنگى بێ شومارى ئەو خاڵانەى سەرەوە کەم ناکەینەوە، کە بێئەندازە ڕۆڵى هەیە لە ترس خستنە سەر ئاسایشى نیشتمانی هەر کیانێک .. بەڵام ئەوانەى هەمیشە بیر لەئایدۆلۆژیایەکى دیاریکراو ئەکەنەوە ،بەدەستێکیش لەحاڵەتى بەرگرییەکى کلتوریدان، دواجار ئیدارەى جەنگێکى دۆڕاو ئەدەن .
نزیکەى (5) سەدە بەرلەئێستا ،مورادى چوارەم، لەناو سەڵتەنەتى خەلافەتى عوسمانیدا بوو. لەکاتێکدا تاعون ڕۆژانە (500) کەسی دەکوشت، خەڵک توشی قاتوقڕى هاتن، خەلیفە شەوانەیەکى پڕکەیف و سەفاى لەگەڵ ئافرەتە ئەوروپییەکان بەڕێدەخست، نە ئایدۆلۆژیاو نەکلتورو ئاین نەیانتوانى بەر بە حەزە سێکسییەکانى خەلیفە بگرن، لە فەڕەنسا (پایتەختى شیعرو ئەدەب و جوانى) ناپلیۆنى سێهەم کڵەپ بەکڵەپ ئەگەڕا، تاحەزەسێکسییەکانى دابمرکێنێتەوە . بەدەیان هەزار گەنجى کورد بۆ سێکس کردنێک ڕوو لەوڵاتانى دراوسێ و جیهان ئەکەن ،ئەزانى زۆرجار ئەم حەزە لە دەرونناسیشدا پێ وتراوە ” حەزی دوژمنکارانە “. کاتێک گەنجێک پەلامارى ئافرەتێکى نیمچە ڕووت ئەدات ، جنیۆ بەهونەرمەندێکى کچ ئەدات ، لەئەکاونتەکەى ستایلى خۆگۆڕینى ” مریەم فارس” ى پێ سەیرو تاوانە، لەبەرئەوەنییە ڕقى لێیەتى .یا بودجەیەکى بۆ سەرفکراوه ،یاخود پێی تاوانە، نا .. ئەم تاکە لەوە بێئومێد بووە کە بگاتە شان و شەوکەتى ئەوێکى بەرامبەر، تەواو کێرڤى ئینسانى بونى خۆى لەئاستى جوانیەکى دەست پێ نەگەیشتودا،دابەزاندووە . لەبەرئەوەى زادەى کۆمەڵێکى داخراون کە بیرکردنەوەى بجوک بەرهەم دێنێت . کە ئاشنایی نییە بەوەى جى لەم جیهانەدا دەکوزەرێت .!. قسەکە لێرە سێکس کردن نییە لەگەل هەر کەس وخولقاندنى بارودۆخێکى نائەخلاقى و دوور لەنەریتى کۆمەلگە … بەلکو روونتر خوێندنەوەى مامەلەو رەفتارى هەرکەسە .
هەمیشە ئەوانەى بیریان لەگۆڕینى کۆمەڵگە کردۆتەوە ، ئەو خەڵکانەبون ، کە گرفتى غەریزەیان نەبووە،لەشۆرشی غەربیدا ژن پێگەى هەیە،بەڵام لەشۆرشی شەرقیدا،ژن بەبى دەکوژرێت،وەکو لەهەڵبژاردنەکانى کوردستان بینیمان،وەکو لەبەهارى عەرەبى بەرچاوکەوت . دەبێت شۆڕشى غەریزە پێش شۆڕشی هزر بکەوێت .. چونکە مرۆڤێکى دى لەناوەوەى هەر مرۆڤێکى شەرقیدا خۆى مەڵاسداوە، دژیەک دەوەستێت لەگەڵ هەموو پرسێک کە،پەیوەندیی بە بیرکردنەوە وە هەیە .ئەوانەى گرێ و گرفتى دەرونى و غەریزەیان نییە ، دەتوانن بیر لەشتى دى بکەنەوە .
ئەم سەرسامیەى تاکى کورد بەرامبەر بەم وێنانە هەیەتى و گەشکە گرتونى و پێی نامۆن . لەچییەوە هاتووە ؟. ڕۆژنامەنووسێک نوسیویەتى نابێت لەم کاتەدا : هیچ هەڵپەرکێیەک لەکوردستان ئەنجامبدرێت . چەند سەیرە ئەم کاکى رۆژنامەنووسە (وەک باقى نەخوێنەوارەکانى دی ) ). لەبرى هەموو کۆمەڵ بڕیار بدات و قسە بکات . بۆخۆى گرفتى غەریزە هەڵی پێچاوە . باسی هەرشت بکەیت ، خۆیان لەناو ئەم مەسەلانەدا دەگرنەوە . هەرکیژێکى دەرەکى دەتوانێت هەر شتێک لەبیرى هەر ئینسانێکى کورد دەربکات .هەر كاريكيشى بى بكات .!.