دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: کورتە باسێکی زەدەشتاێتی. به‌شی سێهه‌م
زه‌رده‌شت : جادووگه‌ر، په‌یامبه‌ر، یان فیلۆسۆف ؟
لهسهرگورشته دێرینه‌کانی یۆنان‌دا ، زه‌رده‌شت به‌خاوه‌نی فیلۆسۆفیایهکی نادیار و ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناسراوه . له زۆر ده‌قی هێلێنیدا وه‌ک گه‌وره‌ترین جادووگه‌ر ناوی هاتووه . وه‌لێ هیچ له‌و ده‌قانه پێوه‌ندی به که‌ساێتی راسته‌قینه ، یان فیلۆسۆفیا‌ی زه‌رده‌شته‌وه نیه . سه‌رگورشته‌ی له‌دایکبوون و ژیانی زه‌رده‌شتیش له ده‌قه په‌هله‌وییه‌کاندا ، شێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی و میریکڵ ” موعجیزه ” یی پێدراوه . یه‌ک له‌و ئه‌فسانانه ده‌ڵێ ( ره‌وانی زه‌رده‌شت له لایه‌ن ئێزدانه‌وه خراوه‌ته ناو رووه‌کی” هاومه ” وه و له رێگه‌ی خواردنه‌وه‌ی هاومهوه ره‌وانی زه‌رده‌شت چۆته ناو جه‌سته‌ی دایکی) .
1 – ئه‌فسانه‌یه‌کی دیکه ده‌ڵێ ؛ زه‌رده‌شت که له دایک بوو ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بگری ، پێده‌که‌نی !!. ئه‌فسانه‌یه‌کی دیش ده‌ڵێ ؛ زه‌رده‌شت چه‌ندین ساڵی ته‌نهایی لهچۆڵهوانیدا به‌سه‌ربردووه هه‌تا ” ڤههومانا / بیری باش .
Vohu Manah” 2بۆ یه‌که‌مجار له شێوه‌ی فریشته‌یه‌کدا خۆی پیشانی زه‌رده‌شت دا‌و دواتر ” ئەمشە سپەندەکان/ ئهمێشاسپێنتاکان/ نه‌مره پیرۆزه‌کان .
Amesha Spenta” 3 له ئاسمان هه‌موو زانیارییه‌کیان ده‌رباره‌ی رابووردوو و سه‌رده‌م و ئاینده، پێدا . ئه‌م سه‌رگورشته ئهفسانەییانه له خودی گاتاکاندا وه‌به‌ر چاوان ناکه‌وه‌ن، به‌ڵکو هه‌مووی له ده‌قه په‌هله‌وییه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه به‌تایبه‌تیش زادسپڕام و بوندههیشن .
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له کرۆکی زهردهشتایێتی ، ئاینی” به‌هدینی / مه‌زدایه‌سنی / مازدانیزم” تێبگه‌ین ، ده‌بێ په‌نا به‌رینه به‌ر سرووده‌کانی خودی زه‌رده‌شت و هه‌موو لێجێند و ئه‌فسانه‌ی هه‌وادارانی ئاینه‌که وه‌لانێین . ده‌بێ پێشه‌کی ئه‌وه بزانین که هیچ میریکڵ ” موعجیزه ” و ئه‌فسانه‌یه‌ک رووی نه‌داوه ، فریشته یاخه‌ی زه‌رده‌شتی نه گرتووه و نامه‌ی ئێزدانی پێ نه‌گه‌یاندووه و گۆپاڵی ئەفسانەکاریی” موعجیز ه” شی له‌ده‌ستدا نه‌بووه و کوڕی خودا‌ش نییه . زه‌رده‌شت بۆخۆی به‌دوای ئێزداندا گه‌ڕاوه ، ئێزدان زه‌ردشتی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ، ئه‌و بۆخۆی هه‌ستی به بوونی ئێزدان کردووه و ئێزدانی دۆزیوه‌ته‌وه . بۆیه زهردهشتایێتی مۆدێلێکی دیکه‌ی ئاینه ” ئه‌بڕاهام” ییه‌کان نییه .
له لای زۆرینه‌ی خه‌ڵک ، ئێزدان ، له‌ودیو سروشته‌وه‌یه ، وه‌لێ ئه‌مه بڕوای ” ئه‌بڕاهام ” ییه که له رێگه‌ی ئاینه پیرۆزه‌کانی ، جووله‌کایێتی و مه‌سیحایێتی و ئیسلامه‌وه پێمان گه‌یشتووه .
ئاینی به‌هدینی ؛ بۆچوونێکی جیاوازی ده‌رباره‌ی ئێزدان هه‌یه ، بۆچوونێکه له روانگه‌یه‌کی جیاوازاوه ئێزدان ده‌بینێ و بۆچوونێکی لۆجیکانه‌یه، بۆچوونێکه له‌گه‌ڵ یاسا فیزیکییه‌کانی گه‌ردووندا گونجاوه ، بۆچوونێکه دژی چه‌قبه‌ستنه و له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریدایه .
بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ناو نووسه‌ران و بیریارانی رۆژئاوادا په‌رده‌یه‌ک به‌سه‌ر ناوی زه‌رده‌شت دا درا . وه‌لێ دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ته‌ی هه‌ژده‌هه‌می سه‌رده‌مدا ، ئاوێستا ، له لایه‌ن ” ئهنکویتیل ” ه‌وه دۆزرایه‌وه ، ناوی زه‌رده‌شت جارێکی دیکه له رۆژئاوادا ده‌نگی دایه‌وه . ئه‌مجاره‌یان نه‌ک وه‌ک جادووگه‌ر، به‌ڵکو وه‌ک که‌سێکی خاوه‌ن فیلۆسۆفیایهکی مۆڕاڵی و مرۆڤ په‌روه‌ر و تاکه ئێزدان ناس . فیلۆسۆفه هۆش روونه‌کانی وه‌ک کانت و دیدرۆت ، وه‌ک مۆدێلێک ناوی زه‌رده‌شتیان هێناوه . ڤۆڵتێر ؛ شانۆیه‌کی به‌ناوه‌وه نووسی و تێیدا ده‌ڵێ ، ئه‌وه‌تا فیلۆسۆفێکی دێر زه‌مان ، بێ یارمه‌تی مه‌سیحایێتی ، خاوه‌نی مۆڕاڵ بووه و تاکه ئێزدانێکیشی ناسیوه . کۆمپۆزه‌ری فهڕهنساییش ” رامیو ” ئۆپێرایه‌کی خۆی ناوناوه ، زه‌رده‌شت ” زۆرواسته‌ر” . مۆزارتی به‌ناوبانگیش له پارچه مۆسیقای ” ماجیک فلووت ” دا ناوی ‘ ‘سهراسترۆ ” ی پێداوه ، سهراسترۆ له‌و پارچه سیمفۆنیایه‌دا قه‌شه‌ی رۆژ و رووناکییه که شاژنی شه‌و ده‌به‌زێنێ . نابێ فیلۆسوفی به‌ناوبانگ ” نیچی/ نیتشه ” شمان له‌بیرچێ که لهزهردهشتهوه ئیلهامی وه‌رگرت و نووسی ” وه‌های گوت زه‌رده‌شت ”!!. ریچارد شتڕاوسی ئه‌ڵمانیش به کاری نیچه سه‌رگه‌رم بوو و له‌ژێر هه‌مان ناودا پارچه‌یه‌ک سیمفۆنی هه‌ڵبه‌ست ، هه‌ر ئه‌و پارچه سیمفۆنیایهش ” وه‌ک رێزێک بۆ نیچی ، ستانلی کۆبریک Stanly Kubrick ” ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فلیمی سینه‌ما له هۆۆڵیوود ، له فیلمی ” داستانی ئاسمانی 2001 ” a space odyssey 2001” دا به‌کاری هێنا .
به‌ڵێ زه‌رده‌شت ناوێکی جوان و نامه‌یه‌کی هه‌میشه تازه‌ی بۆ گشت مرۆڤاێتی به‌جێ هێشتووه .
مێری بۆیس له پێشه‌کی کتێبێکیدا ”’’Zoroastrians Their Religion Beliefs and Practices به‌واتای زه‌رده‌شتییه‌کان و ئاین و بڕوا و نه‌ریتیان ده‌ڵێ ( زهردهشتایێتی نزیکه‌ی 3500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاینی گه‌لانی ئێران بووه ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا جووله‌کایێتی”جودیزم” له پێگهیشتندابوو . مازدانیزم ، له‌سه‌رده‌می کۆیلایێتی جوله‌که‌کانه‌وه له بابل و دواتریش به‌هۆی ئازادکردنیانه‌وه به ده‌ستی ئێرانییه‌کان ، کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جودیزم کرد و له‌وێشه‌وه کاریگه‌رییه‌که‌ی گه‌یشتۆته نێو ئاینه‌کانی مه‌سیحایێتی و ئیسلامیش . ئه‌و ئاینه هه‌موو رۆژهاڵاتی نێوینی گرتبۆوه . له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه هه‌تا باکووری هیندستان گه‌یشتبوو، بۆیه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر” بودیزم ، Buddhism ” یش به زه‌قی دیاره . هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ؛ زهردهشتایێتی کاریگه‌رترین تیۆلۆجیایه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایێتی ، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کی که‌م پێڕه‌وی ئه‌و ئاینه ده‌که‌ن ، لێ فیلۆسۆفیاکهی له‌ناو ئاینه‌کانی ئیسلام و مه‌سیحایێتی و جوودیزمدا ده‌ژی .)
په‌یامی زه‌رده‌شت
له گاتاکاندا زه‌رده‌شت به ” زه‌وتار/ زاوتار zaotar ” که مانای که‌سێکی ته‌واو شاره‌زای ئاین ده‌گه‌یه‌نێ و هه‌روه‌ها به ” مانتران manthran” یش ناوی خۆی هێناوه ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، زه‌وتار به که‌سێک گوتراوه که زانستێکی ته‌واوی له‌سه‌ر ئاینێک هه‌بووبێت و لهخزمهتیدابووبێ ، وه‌ک هێندێک مه‌لا و قه‌شه‌کانی شاره‌زای ئێستای ئاینی ئیسلام و مه‌سیحایێتی ، مانترانیش مانای هۆزانڤان ده‌گه‌یێنێ . له ئاوێستای لاویشدا زه‌رده‌شت ، وه‌ک ” ئاتهورڤان athaurvan” ناوی هاتووه.
4 – بێگومان زه‌رده‌شت لهههڵبهستنی هۆزاندا به‌توانا بووه ، چونکه گاتاکان هه‌موو له‌شێوه‌ی هۆزاندان .
بنه‌ماڵه‌ی زه‌رده‌شت بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاینی بوون . به‌پێی نه‌ریتی هیندۆ- ئێرانییه‌کانیش، خوێندنی ئاین بۆ تێگه‌یشتنی فیلۆسۆفیا و په‌یداکردنی ئه‌زموونی کاری ئاینی ، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵانه‌وه ده‌ستی پێکردووه . هه‌ر په‌پێی نه‌ریتی ئێرانیانیش ته‌مه‌نی پازده ساڵی ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن ” بلوغ” بووه ، له‌وانه‌شه زه‌رده‌شت له‌و ته‌مه‌نه‌دا بووبێته زه‌وتار .
له‌گاتاکاندا ده‌رده‌که‌وێ که دواتر زه‌رده‌شت له‌ژێر ده‌ستی مامۆستای جیاوازدا باڵاترین خوێندنی سه‌رده‌می وه‌رگرتووه و ئه‌وکاته خۆی به ” ڤایدێمنه/ وایدێمنه vaedemna” به‌واتای زانا ، ناوبردووه .
زۆربه‌ی شاره‌زایانی ئاینه‌که له‌و بروایه‌دان له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا زه‌رده‌شت سرووشی بۆ هاتبێت ، به گوتنی خۆشیان ، ئه‌و بۆچوونه‌یان له یاسنه/ یهسنهی 43 و ده‌قی” زادسپرام zadspram” به‌شی بیست و بیستویه‌ک ، هه‌ڵێنجاوه . به‌ش به‌حاڵی خۆم ، له یاسنهی 43 دا که وه‌رگێڕدراوی ئینگلیزی و دوو وه‌رگێردراوی کوردیشم له‌به‌ر ده‌ستدایه باسی ته‌مه‌نی سی ساڵه‌م نایه‌ته به‌رچاو . وه‌لێ له به‌شی 21 ی زادسپڕامدا ، واهاتووه که له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا زه‌رده‌شت سرووشی بۆ هاتووه .
5 – سرووده‌کانی زه‌رده‌شت واده‌گه‌یه‌نن که له‌و سه‌رده‌مه‌دا سته‌مکاریی زۆر به‌ربڵاو بووبێ ، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌و تیره و هۆزانه‌ی ئه‌و ناوی ناون دێوپه‌رست. ئه‌و تیره و هۆزه دێوپهرستانه له ناوچه‌که‌دا هه‌میشه خه‌ریکی تاڵان و کوشتوبڕی تیره‌کانی دیکه‌بوون. دیاره له ئه‌نجامی دیتنی ئه‌و باره ناله‌بار و پڕ سته‌مه‌دا، زه‌رده‌شت ، بۆی سه‌لماوه که هۆشمه‌ندی و داد و باشه ، له بنه‌ڕه‌تدا و له سروشتدا جیاوازن له‌گه‌ڵ خراپه‌خوازی و بێ به‌زیی و بێ مۆڕاڵیدا. به بڕوای وی، به‌رامبه‌ر” سپێنتا مه‌ینیو Spenta Mainyu – به‌واتای ره‌وانی باش” که مه‌به‌ستی ئه‌هورا مه‌زدایه، هێزێکی دیکه‌ی نهخوڵقاوی ده‌ستی مه‌زدا، به‌ڵام شه‌ڕه‌نگێز و ده‌روون ره‌ش که ناوی ناوه ” ئهنگڕا/ ئەنگڕە مه‌ینیو Angra Mainyu – به‌واتای ره‌وانی ره‌ش” هه‌یه. 6 ئه‌و دوو لایه‌نه ”مه‌ینیو/ مینۆکه ره‌ش و سپی” ه هه‌میشه له ململانێدان و ژیان و مردن ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه‌یه. زه‌رده‌شت ده‌فه‌رموێ؛ دوو ”سپیریت/ ویژدان” ی 7 جیاواز ” باش و خراپ” له بیرکردنه‌وه و قسه و کرداردا هه‌ن. له کۆتاییشدا خراپترین ژیان ده‌بێته چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی دوای ناڕه‌وایی و درۆ ده‌که‌ون و باشترین ژیانیش بۆ راستگۆیان و لایه‌نگرانی ئەشە/ ئاشایه. به ئاگا له‌وه‌ی که بۆخۆی بێ ده‌سه‌ڵاته، زه‌رده‌شت، له‌ناخه‌وه بووه به لایه‌نگیری داد، لایه‌نگیری یاسایه‌کی ویژدانیی داڕێژراو، که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵات وه‌ک یه‌ک پێڕه‌وی بکه‌ن و ئاسایشی پێ دابین بکرێت و هه‌مووکه‌س له ریگه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه بتوانێ ژیانێکی ئاسووده به‌رێته‌سه‌ر.
له راستیدا ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه، به‌واتای بیرکردنه‌وه له‌داڕشتنی یاسادا، زه‌رده‌شت ده‌کاته داهێنه‌ری یاساش.
یه‌کێک له توخم ” ئێلیمێنت” ه گرنگه‌کانی سرووشی زه‌رده‌شت ئه‌وه‌یه، که ئه‌و دوو لایه‌نه بوونه‌وه‌ره سه‌رکییه، له نێوان باشه و بهدکارییدا، که هه‌موو مرۆڤێکیش ده‌بێ له‌ژیانیدا لایه‌کیان هه‌ڵبژێرێ، هه‌ر که‌سه به ویست و ئاره‌زووی خۆی پشکی لێگرتووه که ( وه‌ک دیاریشه، هه‌ر یه‌که‌یان، به‌پێی سروشتی خۆی بووه.) پیاده‌کردن، یان به‌کارهێنانی پشک، دژایێتییهکهی نێوان هه‌ردووک” مینۆک/ سپیریت/ ره‌وان” ه‌که‌ی خۆشکردووه. ئه‌وه‌ش له هه‌ڵبژاردنی ئههورە مه‌زدا دا ده‌رده‌که‌وێ که له نێوان ئافڕاندن و دژه ئافڕاندندا، به‌واتای له نێوان به‌خشینی ژیان و سه‌ندنه‌وه‌ی ژیاندا، ئافڕاندنی هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌هورا مه‌زدا: به دانایی خۆی زانیویێتی ئه‌گه‌ر درووستکه‌ر بێت و شێوه‌یه‌کی جوان به‌م دنیایه بدات، ئه‌وا” ئهنگڕە مه‌ینیو/ سپیریتی به‌د”، هێرشی بۆ دێنێ و دنیاش ده‌بێته مه‌یدانی پێکدادانی ئه‌و دوو هێزه دژ به‌یه‌که، زانیویشیێتی له‌کۆتاییدا هه‌ر خۆی جه‌نگه‌که ده‌باته‌وه و به‌دکاری له‌ناوده‌با، ئه‌وکاته‌ش گه‌ردوونێکی هه‌میشه پیرۆز و باش به‌ده‌ست دێت.
به‌گوێره‌ی نه‌ریت، زه‌رده‌شت له ته‌مه‌نی سی ساڵاندا که ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی هۆشمه‌ندییه، سرووشی بۆ هاتووه، له گاتاکاندا، یاسنهی 43، وه‌رگرتنی سرووشی تێدا دیاره. له” زادسپڕام” یشدا که له‌سه‌رده‌می ساسانهکاندا نووسراوه، به شێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی باسی هاتووه و، گوایه ( زه‌رده‌شت بۆ ئاماده‌کردنی داخوازی ئاهه‌نگێک به‌بۆنه‌ی هاتنی به‌هاره‌وه، سه‌رله‌به‌یانییه‌کی زوو، چۆته نێوه‌ندی روبارێک بۆ هه‌ڵێنجانی ئاوی پاک بۆ گرتنه‌وه‌ی هاومه بۆ ئاهه‌نگه‌که، دوای هه‌ڵێنجانی ئاو، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ رووخی روباره‌که، که بێگومان له ئاستێکی ده‌روونی و جه‌سته‌یی پاکدا بووه، خه‌ونێک یان ئه‌ندێشه‌یه‌کی تایبه‌ت بههزریدا هاتووه. له‌و ئه‌ندێشه‌یه‌دا، له که‌ناری روباره‌که‌دا، بوونه‌وه‌رێکی دره‌وشاوه‌ی بینییوه که وه‌ک” ڤۆهو مانا/ وههومانا Vohu manah” به‌واتای مه‌به‌ستی باش، خۆی به زه‌رده‌شت ناساندووه و بردوویێتیه به‌ر شکۆی” ئه‌هورا مه‌زدا” و پێنج بوونه‌وه‌ری دره‌وشاوه‌ی دیکه وله‌به‌ر تیشکی رووناکییاندا، سێبه‌ری خۆیشی نه‌بینیوه. له‌وکاته‌وه، له‌و حهوتهوانهیهوه سرووشی وه‌رگرتووه.
له گاتاکاندا ده‌رده‌که‌وێ که زه‌رده‌شت، ئه‌هورا مه‌زدای وه‌ک تاکه ئێزدان ناوبردووه که به شه‌ش ده‌سه‌ڵاتی نه‌مر” ئه‌مێشه سپێنتا/ ئه‌مشه سپه‌ند Amesha Spenta” ده‌وره‌ی دراوه. سه‌رگورشته ئه‌فسانه‌ییه‌که‌ی زادسپڕام، به بڕوای من له‌گه‌ڵ کڕۆکی گاتاکاندا له خاڵێکدا یه‌کده‌گرێته‌وه، ئه‌و خاڵه‌ش ئه‌وه‌یه که زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی بۆ درووست‌کردنی ده‌سه‌ڵاتێک یان راستتر، شێوه‌یه‌کی حوکمڕانی کردووه، له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا که‌سێک له‌سه‌روو هه‌مووانه‌وه‌یه، وه‌ک پادشا یان سه‌ره‌ک وه‌زیران….. زادسپڕام ده‌ڵێ؛ وههوومانا که بۆخۆی دره‌وشه‌دار بووه، زه‌رده‌شتی بردۆته به‌رده‌می ئههورە مه‌زدا و پێنج بوونه‌وه‌ری درهوشهداری دیکه، به‌واتای زه‌رده‌شت له‌به‌رده‌م حه‌وت بوونه‌وه‌ری درهوشهداردا وه‌ستاوه. ئه‌و پرشنگدارانه بریتی بوون له ئههورە مه‌زدا و شه‌ش ئه‌مێشه سپێنتاکان که له‌گه‌ڵ ئههوورە مه‌زدا دا، حهوتهوانهیهک پێک ده‌هێنن.
زه‌رده‌شت په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی خۆی له سێ ده‌سته‌واژه‌ی کورت‌دا (بیری چاک، وته‌ی چاک، کرداری چاک – هومهته، هوخهته، هوارشته) ده‌ربڕیوه. لێکۆڵه‌ره‌وانانی ئاینه‌که به گشتی کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که زه‌رده‌شت، گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی که ململانێیه‌کی به‌رده‌وام له‌نێوان، چاکه و خراپه، رووناکی و تاریکیدا هه‌یه. به بڕوای زه‌رده‌شت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بناخه” پڕنسپ” ی چاکه و خراپه هه‌بووه، په‌پێی فیلۆسۆفیا‌ی زهردهشتایێتی، نه‌ک هه‌ر مان و نه‌مانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ک به‌ندی ئه‌و ململانێیه‌ن، به‌ڵکو سه‌رجه‌م گه‌ردوون له‌سه‌ر ئه‌و ململانێیه ده‌ڕواته رێوه. هه‌رکاتێکیش ئه‌و ململانێیه، راوه‌ستا، ژیانیش ده‌وه‌ستێ.
با له‌خۆمان بپرسین، چ ده‌قه‌ومێ ئه‌گه‌ر دنیا هه‌ر رۆژبێت و شه‌و به‌دووای رۆژدا نه‌یه؟ چ رووده‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رما و گه‌رما به‌دووی یه‌کدا نه‌یه‌ن؟ چ رووده‌دا ئه‌گه‌ر وه‌رزه‌کان هه‌موویان ته‌ڕبن یان وشک؟ ره‌نگه هێندێکمان بکه‌وینه ئه‌و بڕوایه‌وه و بڵێین، که‌واته بۆ به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤیش خراپه‌کاری و کوشتوبڕیی یه‌کدیش پێویسته. بێ گومان پرسیارێکی وه‌ها، له به هه‌ڵه تێگه‌یشتنی کاری سروشته‌وه دێت. چونکه هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی ئه‌م گه‌ردوونه به‌دار و به‌رد و مرۆڤێشهوه، ململانێی مان و نه‌مانی له‌ناو خودی خۆیدایه. دره‌خت به‌پێی کات له‌ناوخۆیدا گه‌نده‌ڵ ده‌بێ و ده‌مرێ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بمرێ، تۆوی خۆی ده‌خاته‌وه سه‌ر زه‌وی و خۆی پێ نوێ ده‌کاته‌وه، مرۆڤیش هه‌روه‌ها. که‌واته پێویستیمان به خراپه‌کاری یه‌کدی نییه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان نوێ بکه‌ینه‌وه و ژیان به‌رده‌وام بێت. مه‌به‌ستی زه‌رده‌شت له ( بیری چاک، وته‌ی چاک، کرداری چاک)، رێنماییکردنی مرۆڤه بۆ ئافڕاندنی ژیانێکی به‌هه‌شتی ئاسا بۆ خۆی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه.
له رواڵه‌تدا فیلۆسۆفیاکهی زه‌رده‌شتیش فیلۆسۆفیایهکی ئه‌ودیو سروشته، وه‌لێ له بنه‌مادا رێبازێکی لۆجیکی و دیالێکتیکانهیه. زه‌رده‌شت وێڵی رێگایه‌کی نموونه‌یی بووه که مرۆڤ لێیه‌وه بتوانێ خراپه‌خوازی له‌ده‌روونی خۆیدا له‌ناوبه‌رێ، دادپه‌روه‌ری و باشه‌کاری و راستگۆیی و خۆشه‌ویستی بکاته به‌رنامه‌ی ژیانی و به ئازادی بژی. زه‌رده‌شت یه‌که‌م که‌س بووه بیری له دژایێتی( ره‌وایی و ناڕه‌وایی، باشه و خراپه، رووناکی و تاریکی، ئازادی و کۆیله‌یی….. هتد) کردۆته‌وه. ئه‌و ویستووێتی جیاوازی نێوان نێر و مێ، ره‌گه‌ز و ره‌نگ، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵات، نه‌هێڵێ. زه‌رده‌شت به‌ڵێنی به ئههورە مه‌زدا داوه هه‌تا هێز و توانای تێدابێ، هه‌وڵ بدات مرۆڤ بخاته سه‌ر رێگه‌ی راست و پاراستنی یاسا ” ئاشا/ ئهشە” و په‌رستنی ئێزدان که سه‌رداری راستگۆیی و داد و ئاسایشه. یاسنه هاتی 28 بڕگه‌ی 4 (من ده‌مه‌وێت به‌هاوکاری وههومانا/ ڤۆهومانا، ببمه چاو‌دێر و پارێزه‌ری” ره‌وان” ی خه‌ڵکی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باش ده‌زانم ئههورە مه‌زدا پاداشتی چاکه‌کان چۆن ده‌داته‌وه. تا ئه‌و کاته‌ی هێز و توانام هه‌بێت، ده‌بمه رێنوێنی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و ئاینی راستی.)
گاتاکان؛ له کێڵگه‌ی مۆڕاڵدا گه‌وره‌ترین گۆڕانکارییان هێناوه‌ته ناو کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه‌وه، پێشکه‌وتنێکی مۆڕاڵی ئه‌وتۆ بووه که هه‌تا ئه‌مڕۆش مرۆڤ نه‌یتوانیوه مۆڕاڵێکی له‌وه به‌رزتر بێنێته ئاراوه. گاتاکان ئامرازێک بوون بۆ گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ له قۆناخی” مۆڕاڵی کۆ” وه بۆ مۆڕاڵی سه‌ربه‌خۆی تاک، به واتایه‌کی دیکه گۆڕاندنی شێوهکاڵهکهی مۆڕاڵی کۆ ” نه‌ریت” به مۆڕاڵێکی به‌رزی تاکه که‌س” دروێنه‌ی ئهوهدهکهی که ده‌یچێنی”.
زه‌رده‌شت ده‌فه‌رموێ : ئه‌و ژیانه ئاسووده‌یه‌ی باسی ده‌که‌م به‌نوێژ و رۆژو و چوونه خه‌ڵوه‌ته‌وه نایه‌ته‌دی، به‌ڵکو به‌رهه‌می هه‌وڵدان و به‌ربه‌ره‌کانێ و بینینی ناخۆشی و چێشتنی ئێش و ئازاره. تازه‌بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ئه‌نجامی هه‌وڵ و کۆششی هۆشمه‌ندانه‌یه. بۆیه هه‌موو تاکه که‌سێک که ئه‌ندامی خێزانی گه‌وره‌ی مرۆڤایێتییه ده‌بێ به‌کردار به‌شداری مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بکات.
زه‌رده‌شت : بڕوابوون به ئێزدان له‌وه‌دا نابینێ له راستییه‌کانی ژیان راکه‌یت و بچیته خه‌ڵوه‌ته‌وه و خه‌ریکی نوێژ و رۆژوگرتن بیت، به‌پێچه‌وانه‌وه، خاوه‌ن بڕوا هه‌میشه له‌گه‌ڵ کۆسپ و گرفته‌کاندا له ململانێدایه هه‌تا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ. له ئاینی به‌هدینی دا باشترین په‌رستنی ئێزدان ئه‌وه‌یه، خزمه‌تی دروستکراوه‌کانی بکه‌یت، نابێ خۆشت لهبیرچێت و واز له به‌دیهێنانی خۆشی ئه‌م دنیایه بۆخۆت بهێنی .
ژیان بێ هه‌ردوو لایه‌نی خۆشی و ناخۆشی ژیانێکی ته‌واو و پڕمانا نابێت، خۆشی و ناخۆشی ته‌واکه‌ری ژیانن و مانایه‌کی پێده‌به‌خشن. ئه‌و فیلۆسۆفیایه ته‌واو نییه که ژیانی دنیا پشتگوێ بخات و ته‌نها بایه‌خ به ئه‌وه‌دنیا بدات. بایه‌خ نه‌دان به‌م ژیانه و خۆ هه‌ڵگرتن بۆ ئه‌وه‌دنیا، هیچ هیوا و ئومێدێک بۆ ژیان ناهێڵیێ و ده‌بێته هۆی لاوازی و پێشکه‌وتنی ئابووری و كۆمهڵاێتی له‌ده‌ست مرۆڤ ده‌دات. زهردهشتایێتی ده‌یه‌وێ مرۆڤ بکاته پاڵه‌وان، زه‌رده‌شت زۆر ریالیستانه بۆ ژیان چووه و هانی خه‌ڵکی ده‌دات که ژیان به‌خۆشی به‌رنه‌سه‌ر و ده‌ڵێ؛ ژیانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه بایه‌خداره و ژیانی راستیش هه‌مووی هه‌وڵ و کۆششه و ئیشی زۆر و ره‌نجدان یاسای ژیانن. هیچ جۆره ئیشێکی باشیش شه‌رم نییه، زه‌وی چاندن، شوانی و گاوانی، ره‌زبڕین…. هتد. هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی بڕوا و ئیماندایه و دژی به‌دکارییه .
لێکۆڵه‌ره‌وانان پێمانده‌ڵێن زه‌رده‌شت جادووگه‌ر نه‌بووه، وه‌لێ په‌یامبه‌ر بووه یان فیلۆسۆف، ئه‌وه‌یان لێده‌گه‌ڕێم بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک بڕیاری خۆی له‌سه‌ر بدات.
ئه‌هوره مه‌زدا Ahura Mazda
ئههورە مه‌زدا: ئههورە مه‌زدا یان مه‌زدا ئه‌هورا ناوێکه زه‌رده‌شت له گاتاکاندا بۆ ئێزدانی گه‌وره و تاکانه‌ی به‌کار هێناوه. زه‌رده‌شت یه‌که‌مین که‌س بووه له‌مێژووی مرۆڤدا بیری یه‌کتاپه‌رستی بێنێته گۆڕێ. ئه‌م ناوه” ئههورە مه‌زدا” ناوێکی مێژوویی زمانی هیندۆ- ئێرانییه. به‌شی یه‌که‌می ناوه‌که” ئەهورە/ ئه‌هورا” مانای سه‌روه‌ر و دۆست، ده‌گه‌یه‌نێ، له ڤێداکاندا” کتێبه پیرۆزه‌کانی هیندویزم” بووه‌ته ” ئهسوورا”. به‌شی دووهه‌میشی”مه‌زدا” ناوێکی ئێرانییه و مانای ” هۆش، هزر، زانا” ده‌به‌خشێ. که‌واته ده‌توانین بڵێین” ئههورە مه‌زدا” هه‌ردوو مانای، سه‌روه‌ری زانا و دۆستی هۆشمه‌ند، ده‌گه‌یه‌نێ. دواتر له‌سه‌رده‌می جیاوازدا، ناوه‌که گۆڕاوه بۆ ” ئاورهمازده و ئۆڕمازد”. به‌ڵام له زمانی” گاتیک” دا/ زمانی گاتاکان، هه‌میشه دوو وشه‌ی جیاواز بوون، هێندێک جار ناوه‌کان پاش و پێش که‌وتوون و وه‌کو” ئههورە مه‌زدا یان مه‌زدا ئههورە” هاتوون. به‌ڵام هه‌موو کاتێک هه‌ر مه‌به‌ست له ئێزدانی گه‌وره و میهره‌بان بووه. ئههورە مه‌زدا ئێزدانێکه هه‌مووی باشه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه نه ئازار به‌خشه نه سزاده‌ر. ئه‌و نامه‌ی ئازادییه – ئازادی هه‌ڵبژاردن” پشک” ه. مه‌زدا خودای ترس و ئه‌وه بکه و ئه‌وه مه‌که نییه. ئههورە مه‌زدا به‌لایه‌وه گرنگ نییه تۆ چ ده‌خۆی و چ له‌به‌رده‌که‌ی و له‌کوێ ده‌یپه‌رستی، ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی لا گرنگه تۆ چه‌ند سه‌رڕاست و پێشکه‌وتنخوازی .
له‌ئاینی به‌هدینی دا
1- ئێزدان: سزاده‌ر و تۆقێنه‌ر نییه.
2- ئێزدان: هۆشمه‌ندی و خۆشه‌ویستی و لۆجیکه.
3- ئێزدان: هه‌ڵاواردن و جیاوازیی نێوان مرۆڤ به‌هۆی پله و پایه و ره‌گه‌ز و جنسه‌وه ناکات، هه‌موو مرۆڤ لای ئه‌و یه‌کسانه، نزیکبوونه‌وه له‌و به‌هۆی راستگۆیی و رێزگرتنه له ئەشا.
4- ئێزدان: به‌رێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ ده‌کات.
5- ئێزدان: خاوه‌ن کۆیله نییه.
6- ئێزدان: هاوه‌ڵ و هاوبه‌شی ره‌وانی مرۆڤه.
7- ئێزدان: ئێره‌به‌ر ”حه‌سوود” و تۆڵه‌سێنه‌ر نییه.
8- که‌س به‌ربه‌ره‌کاری ئێزدان نییه، دۆزه‌خ و به‌هه‌شتیش، ئاستی تایبه‌تین که هزر و هۆش تێیده‌که‌ون.
9- مرۆڤ بۆیه‌کا ئافرێندراوه که باشه به‌ره‌وپێش به‌رێت و به‌هاوکاریی ئێزدان هه‌ڵه له‌گه‌ردووندا نه‌هێڵێ.
جێگه‌ی ئه‌هورا مه‌زدا وه‌ک له گاتاکاندا باسکراوه، له به‌رزایی گه‌ردووندا، له‌سه‌روو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته نه‌مره‌کانی دیکه‌وه‌یه.
به دیدی زه‌رده‌شتیان، ئههورە مه‌زدا؛ له‌که‌س نه‌بووه‌وه و که‌سیش له‌شێوه‌ی نییه، له‌پشت ئه‌و، دوور له‌و، بێ ئه‌و هیچ شتێک بوونی نییه. له هه‌موو رووناکییه‌ک رووناکتره، له هه‌موو به‌رزاییه‌ک به‌رزتره، به‌ته‌مه‌نترینه له گه‌ردووندا و باشترینیشه، هاوتای نییه، هیچ هێزێک نییه به‌ربه‌ره‌کانێی سهردارییهکهی بکات، هیچ هێزێک نییه به‌ربه‌ره‌کانێی خاوه‌نیێتی گه‌ردوونی له‌گه‌ڵدا بکات. ئه‌و هاورڤهترین” ته‌واوترین/ کامیلترینه” و نه‌گۆڕه، له‌دێر و ئێستا و هه‌تا هه‌تایه هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌بێ. توانای ئه‌و سنووری نه‌بووه و نییه و نابێ. ئه‌و هه‌موو شتێک ده‌جووڵێنێ و به‌هیچ شتێکیش ناجووڵێ، ئه‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته….. ته‌نها ئه‌و شایانی په‌رستنه، هه‌ر ئه‌وه خاوه‌نی ئارامی و خۆشه‌ویستی.
ئههورە مه‌زدا: بڕوایه، زاری زه‌رده‌شتی به‌کارهێناوه بۆ گه‌یاندنی راستی به مرۆڤ، هه‌ر ئه‌وه جووڵانه‌وه‌ی داوه به هه‌موو شتێک، جووڵانه‌وه‌ی رۆژ و ئه‌ستێره‌کانی دابین کردووه، رووناکی، تاریکی، نووستن و به ئاگایی له‌وه‌وه دێن. به بڕیاری ئه‌و، وه‌رزه‌کان یه‌ک به‌دووای یه‌کدا دێن. ئه‌و، باوکی بیری باشه و سهرڕاستییه، خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی کچیه‌تی. دنیای سه‌ر راست و راستگۆیان به باوکی گه‌وره‌ی ده‌زانن، دنیای خراپه‌کارانیش که هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون، سه‌ره‌نجام دێنه سه‌ر رێگه‌ی راست و داوای لێبووردنی لێده‌که‌ن.
زه‌رده‌شت: پرسیاری ئه‌وه‌ی کردووه، ئایا ده‌گونجێ نزیکبێته‌وه له ئێزدان؟ بیری له‌وه کردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و نامه‌به‌ری ئێزدان بێت بۆ مرۆڤ، ئێزدانیش ده‌بێ راسته‌وخۆ نامه‌ی راستی پێراگهیهنێ.
کاتێک زه‌رده‌شت تینووی دیده‌نی ئه‌هورا مه‌زدا بووه، ” وههوو مانا/ بیری باشه” خۆی پیشانی زه‌رده‌شت داوه، ئه‌و کاته‌ش زه‌رده‌شت بۆی ده‌رکه‌وتووه که داواکارییه‌که‌ی هاتۆته‌دی. چونکه تێگه‌یشتبوو که ته‌نها له رێگه‌ی بیری باشه‌وه ده‌توانێ نزیکی سه‌روه‌ری زانا بێته‌وه.
کاتێک زه‌رده‌شت له بڕوای خۆیدا ئههورە مه‌زدای بینیوه، فه‌رموویه‌تی، ئێستا به‌چاویش ده‌یبینم. ئه‌وکاته‌ش ئاماده‌بووه گیانی خۆی به‌خت بکات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی راسپارده‌کانی مه‌زدا ئههورە. کاتێکیش بووه‌ته خاوه‌نی بیری باش، وههوو مانا به‌هاوکاری” سره‌وشه” وشه پیرۆزه‌کانی مه‌زدای بۆ درکاندووه.
ئاینی به‌هدینی، ئاینی کوته‌ک و زۆره‌ملێ نییه، ئاینی پشکه، ئێزدانی ئه‌م ئاینه پشکی داوه‌ته مرۆڤ به‌رهه‌می بیر و گوته و کرداری خۆی بدروێته‌وه. مرۆڤی سه‌رپشک کردووه لایه‌نگری” ئەشا” و هاوه‌ڵی ئێزدان بێت، یان لایه‌نگری” درووگ/ درۆ” و هاوه‌ڵی” ئهنگڕە مه‌ینیو” و دێوه‌کان بێت.
په‌راوێز
1 – هاومه؛ خواردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بووه که له شیر و ئاو و گوشراوی رووه‌کی هاومه دروستکراوه، ئیکسیرێکی سه‌رخۆشکه‌ر بووه وه‌ک ئالکۆڵ، له‌لای ئاینه هیندۆ- ئێرانییه‌کانی پێش زه‌رده‌شت پیرۆز بووه و له‌بۆنه ئاینییه‌کاندا خواردویانه‌ته‌وه به‌ڵام زه‌رده‌شت له‌جیاتی گوشراوی هاومهی سه‌رخۆشکه‌ر گوشراوی دیکه‌ی به‌کارهێناوه.
2 – وههومانا ؛ Vohu Manah به‌واتای بیری باش و مه‌به‌ستی باش دێت و یه‌کێکه له حه‌وت نه‌مری پیرۆزی مه‌زدا یه‌سنی و له شوێنی خۆیدا زیاتر له‌سه‌ری ده‌دوێین.
3 – ئه‌مێشا سپێنتا/ ئەمشە سپەندەکان: زاراوه‌ی ئه‌مێشا سپێنتا له‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کاندا مانای ”نه‌مری پیرۆز” ی پێدراوه، وه‌لێ هێندێکیش له‌و بڕوایه‌دان که مانای ”ده‌سه‌ڵاتی پیرۆز” ببه‌خشێت.
4 – مێری بۆیس Zoroastrians Their Religion ………. P 18
5 – زادسپڕام به‌شی 21 وه‌رگێرانی بۆ ئینگلیزی E. W. West p 154
6 – سپێنتە مه‌ینیو و ئهنگڕە مه‌ینیو؛ ئه‌م دوو زاراوه‌یه هێمان بۆ دوو ”سپیریت” ی دژ به‌یه‌ک. جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین کهسپیریت و”سۆڵ/ ره‌وان” دوو یه‌که‌ی جیاوازن، وه‌لێ له میتیۆلۆجیای ئاینه‌کاندا زۆر جاران جێگۆڕکه‌یان پێکراوه و له‌جیاتی یه‌کدی به‌کارهاتوون و بوونه هۆی سه‌رلێشێوانی خوێنه‌ر.
7 – سپیریت؛ له تیۆلۆجیادا وشه‌ی سپیریت، مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه که من له زمانی کوردی‌دا زاراوه‌یه‌ک شک نابه‌م بۆی، وه‌لێ ده‌توانم بڵێم ئه‌و” کانزا سه‌ره‌کی / ئێسێنس”ه یه که مۆڕاڵ و کاڕاکتێری مرۆڤ، ده‌نه‌خشێنێ. وه‌لێ ره‌وان وه‌ک ده‌زانین، به‌شه نه‌مره‌که‌ی گیانله‌به‌رانه. بەڵام لە نووسینی ئاسایی‌دا، دەتوانین بڵێین سپیریت بەواتای” ورە” دێت وەک دەڵێن ورەی بەرزە یان بێ ورەیە.
تێبینی
ئەمشەو ٢٠/٢١ ی مارت دوو بەرنامەمەم بینی، یەکێکیان لە کورد سات بەبۆنەی نەورۆزەوە و ئەوی دیکەشیان لە رووداو کە بەرنامەیەکی دووبارە بوو، لە هەردووک بەرنامەکەدا برسیاری پیرۆزی ئاگر لە کوردەواریدا و پێوەندی بە نەورۆزەوە، ورووژێندرا، جێگەی داخمە میوانە شارەزاکەی کورد سات شتێکی ئەوتۆی پێ نەبوو، نەیتوانی پیرۆزیی ئاگر و پێوەندی بە نەورۆزەوە روون بکاتەوە. وەلێ خوا هەڵناگرێت، میوانەکانی رووداو، شارەز بوون و روانگەی جوانیان هەبوو، بەڵام لەگەڵ بۆچوونەکەی کاک جەلیلدا نیم کە گوایە رۆژهەڵات ناسە ئەوروپاییەکان ناشارەزان لە ئاینەکە، بەڵێ لە هێندێک رووەوە نەشارەزاییان هەیە، ئەویش بە بڕوای من دەەگەڕێتەوە بۆ شێواندنی راستییەکان لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە. دەبێ ئەو راستییە بزانین و دانی پێدا بنێین کە” گاتاکان” لە لایەن کابرایەکی فەڕەنساوی- ئەنکویتیل دی پیڕۆن، لە ناوچەی” کوجارەت لە هیندستان دۆزرایەوە و بەدواداچوونی بۆ کرا، هەر رۆژئاواییەکانیش زمانی ئاوێستایان لێکدایەوە، نووسەرانی ئێرانیش لەوانەوە فێری لێکدانەوەی زمانی ئاوێستایی بوون . جگە لەوەش زۆربەی نووسینە ئێرانییەکان بە زادسپڕام و بوندەهیشنیشەوە لە شتی پڕوپووچ و ئەفسانە زیاتر، هیچی دیکە نین ، ئێدی نازانم کاک جەلیل چۆن وێرای ئەوە بڵێت ؟
سه‌رچاوه کوردییه‌کان
1 – پوخته‌یه‌ک له بیروباوه‌ڕی زه‌رده‌شتی، نووسینی پڕۆفێسه‌ر ” ر. س زێهنهر ‘ وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه ، ئازاد حه‌مه شه‌ریف . چاپی یه‌که‌م ، ساڵی 2000.
2 – ئه‌وێستا ، نامه‌ی مینه‌وی زه‌رده‌شت . مه‌تنی فارسی : جه‌لیل دۆستخواه . له ڕاپۆرتی ئێران شوناس : ئیبڕاهیم پورداود وه‌رگێڕی بۆ کوردی: عومه‌ر فاروقی . ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس – ژماره 142. هه‌ولێر .
3 – مێژووی کورد و کوردستان ، مامۆستا مه‌ردۆخ 1958.
4 – ئا‌ڤێستا – لهمێژترین سروودی کوردی، به‌رگی یه‌که‌م : گاتا – کان کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان و لێکۆڵینه‌وه: جه‌لیل عه‌باسی – ج. قه‌قنه‌س ، بڵاوکراوه‌ی ئاراس- ژماره 188.
5 – زه‌رده‌شت هیوای رزگاری ، دروێنهکهردن – بابان سه‌قزی .
6 – مێژووی ماد – میدیا. نووسینی ئیگۆڕ دیاکۆنۆڤ. وه‌رگێڕ له فارسییه‌وه : بڕهان قانیع .
7 – مێژووی ئاینی زه‌رده‌شت ، نووسینی عه‌بدوڵڵا موبلیغی ئابادانی، وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه، وریا قانع. ده‌زگای چاپی سه‌رده‌م 2002
8 – زه‌رده‌شت و ئامۆژگارییه‌کانی . نووسینی هاشم ره‌زا، وه‌گێڕانی م. گۆمه‌یی، چاپی دووهه‌م ، ساڵی 2000.
سه‌رچاوه ئنگلیزییه سه‌ره‌کییه‌کان
A History of Zoroastrianism, by Mary Boyce, professor of Iranian studies in the University of London V1, copyright 1975 by E. J. Brill, Netherlands
Zoroastrians, Their Religion Beliefs and practices, by Mary Boyce, 1979 published in USA and Canada by Routledge & Keganpal
Zoroastrianism its Antiquity and constant vigor, by Mary Boyce, copyright 1992 by Persian Heritage Foundation
A Persian strong hold of Zoroastrianism, by Mary Boyce 1977
Zurvan, A Zoroastrian Dilemma, by R.C. Zaehner, University of Oxford 1955, Reprint Bilbo and Tannen 1971
The Zoroastrian fait, by S.A.Nigosian, McGill-Queen’s University Press 1993
Zoroaster, the Prophet of ancient Iran. Jackson, A.V.William. The Macmillan Company London 1899
Dhalla, M.N, Zoroastrian Theology, New York 1914
History of Zoroastrianism by, Dhalla, Copyright Oxford University pres 1938
How the great Religions began, by Joseph Gear 1956
Zoroastrianism and Judaism, by George William Carter, AMS press – New York 1970
The Illustrated History of the Jewish People, Edited by Nicholas de Lang, Harcour Brace & Company 1997
The Religion of Mankind, by, Hans Joachim Shoops, 1966
Tritton, A.S The Caliphs and their Non-Muslim Subject, London, reprinted 1970
AL-Tabari -The conquest of Iraq, south western Persia, and Egypt. Translated by, Gautier H. A. Juynboll.State University of New York press, Albany. 1989.
Kitab Futuh Al-Buldan, by Ahmad ibn Yahya Al-Baladhuri, copyright, the faculty of political science of Colombia University. New York 1916
Browne, E.G., A Literary History of Persia vol.III, Cambridge University press 1920
In Search of Endo-Europeans, Language, Archaeology, and Myth, by J.P.Mallory, Thames and Hudson Ltd, Reprint 1994
J. Duchesne Guillemin. The Western Response to Zoroaster. Ratanbai Katrak Lectures. Published by Clarendon press Oxford 1958
The Bundahishn. Translated by, E.W.West.From sacred books of East V5, Oxford University press 1897
Greater Bundahishn, translated into English by B.T. Anklesaria, Zand-Akasih 1956
The Teaching of Zoroaster and the Philosophy of the Parsi Religion, by S.A. Kapadia 1913
The History, by, Herodotus, Translated by, George Rawlisinson
The Histories, by, Herodotus, Translated by Aubrey Selincort, Revised with introduction and Notes by, John Marincola 2003
Early Zoroastrianism, by, James Hope Moulton, Elibron Classical Series, Adamant Media Corporation 2004
The Zend-Avesta, by Charles F. Horne, Kessinger publishing, ISBN 1425328784
The Zend-Avesta, pert 1, Vendidad, 2nd Ed. IV, Oxford 1895, reprint 1965
In Search of Zarathustra, The first prophet and the ideas that changed the world, by Paul Kriwaczek, published by, Weidenfeld & Nicolson 2002
A Concise Introduction to World Religions, Edited by Willard G.Oxtoby & Alan F.
Segal. Oxford University press Canada 2007
World Religions Today. John L Esposito, Todd Lewis, Darrel j. Fasching, Paul Bowlby.Canadian edition. Oxford University press 2009
Shahnameh, the Persian book of kings, a new translation by, Dick Davis with a forward by Azar Nafisi, Penguin books Ltd 2006
A history of Iran, Empire of the mind by, Michael Axworthy, published by Basic Books 2008
Forgotten Empire. The world of ancient Persia, edited by, John. E. Curtis and Nigel Tallis. University of California press Berkeley Los Angeles 2005
Denkard, edited by, Peshotun Dastoor Behramjee Sanjana 1876. Translation of volume 2- 4, by Rotunshah E. Kohiyar
St, Basil’s letters. Translated by, Jackson
Who’s who in the Bible, an illustrated biographical dictionary, Copyright, readers digest 1994
Spirits of the East. Hinduism, Buddhism. Jainism, Taoism. Confucianism, Shinto, Zen. By Michael Jordan, Carlton books Ltd 2003
Hinduism. The Rig Veda, Edited by Jaroslav Pelican. Translated by Ralph T. H. Griffith ………… 1992
Buddhism. The Dhammapada, edited by Jaroslav Pelican, translated by John Ross Carter and Mahinda Palihawadana, Oxford University press 1987
The light of Asia by, Sir Edwin Arnold, edition 1998