دکتۆر کەمال میراودەلی : رێزمانی بنچینەیی کوردیی .
سەرەتایەک بۆ زمانناسیی ، دەنگناسیی ، دەنگسازیی ، وشەسازیی ، وشەناسیی ، رستەسازیی
بەرگی یەکەم
سەرەتایەک بۆ زمانناسیی و زمانی کوردیی
به‌شی دووه‌م
سروشت و سیمانتیکی زمانبە ئاماژە بۆ زمانی کوردیی
لەم بەشەدا بە سەرنجدانی دیاردەی زمان وەک هەیە هەندێ روالەتی ئاسایی و نائاسایی زمان دیار دەکەین و وەک پرسی عەقلی و فەلسەفی دەیانهارۆژێنین تا خوێندەوار لە گۆشەنیگایەکی سروشتیی و لە هەمان کاتدا فەلسەفیی لە رووداوی زمان وەک رۆژانە بەکاری دێنێت سەرنج بدات و بیرکردنەوەی بهاروژێنێت . مەبەست ئەوەیە خوێنەر زمانناسیی وەک خولیایەکی ئەکادیمی وشکی دابڕاو لە چالاکی زمانکاریی خۆی نەبینێت و لە رەوشی پراکتیکەوە بۆ
رەوشی تێڕوانگەیی هەنگاو بنێت نەک بە پێچەوانەوە . دوایی لە بەشێکی تردا سەرنجی هەندێ تیۆریی زمانناسیی دەدەین کە هەوڵ دەدەن ئەو دیاردانەی زمان روون بکەنەوە بە تایبەتی بۆچوونی ستراکتووریی سۆسیە-یی و بۆچوونی رێزمانی بەرهێنی چۆمسکی .
ئەوسا ئەو لکە زانستانە جایدەکەینەوەو پێناسە دەکەین کە تایبەتن بە یان بەشدارن لە توێژینەوەی زماندا . ئەم بەشە دەشی بۆ دوو یان سێ مژار (مۆدیول) ی فێرکردنی زمانناسیی بەکار بێت و لە کۆتایی هەر مژارێکدا کۆمەڵێ پرسیار بۆ پێداچوونەوەو تێگەیشتنی بابەتەکە دەنووسین .
مژاری یەکەم : رستەسازیی بێ‌کۆتایی
رسته‌سازیی بێ‌کۆتایی
دیارترین و سه‌رنجراکێشترین تایبه‌تمه‌ندیی زمان ئه‌وه‌یه که ئه‌و توانسته زگماکییه بێسنووره ده‌دا به مرۆڤ که ژماره‌یه‌کی بێئه‌ندازه و بێ‌کۆتایی هۆی گه‌یاندن و تێگه‌یشتن له‌گه‌ل یه‌کتری واته رسته دروست بکات. گه‌رچی توانست و ژماره‌ی دروستکردنی رسته‌کان بی سنووره ئه‌و که‌ره‌سه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی رسته به‌کار دێ که وشه‌یه سنوورداره‌و هه‌ر زمانه له کاتێکی مێژوویی دیاریکراودا ژماره‌یه‌کی سنوورداری وشه له ده‌ربڕین و نووسیندا به‌کاردێنێ. هه‌روه‌ها له‌مه‌ش سه‌رنجراکێشتر ئه‌و نیشانه ده‌نگییانه‌ی که وشه‌شیان لی دروست ده‌بێ واته پیته‌کانی زمان (ئه‌لفوبێ) زۆر زیاتر سنووردارن ..
به‌لام مرۆڤ ئه‌و توانسته‌ی هه‌یه رسته‌ی بێ ژمار به‌رهه‌م بێنێ . گه‌رچی له ده‌ره‌وه ئه‌و شتانه‌ی که نیشانه‌کان نیشاننوێنیان ده‌که‌ن واته شته‌کان و بابه‌ته‌کان له سروشت و ژیاندا له حاله‌تی جیا‌و لێکدابراو دان ، به‌لام له فێربوونی زمانی زگماکدا که‌س پێویستی به‌وه نییه که وشه‌کان و رسته‌کان یه‌ک به‌یه‌ک فێر بێ ، بو نموونه له شوێنێ : کانی ، دره‌خت ، رێگا ، هه‌تاو ، هه‌یه . تۆ بۆ باسی نیازی خۆت یان گێڕانه‌وه‌یه‌کی خۆت ، پیویست به‌وه ناکا یه‌ک به یه‌ک بیر له‌و ره‌گه‌زانه یان بابه‌تانه بکه‌یه‌وه که گێرانهوهک پیکدێنن . تۆ بۆ نموونه ده‌ڵێی:
چوومه سه‌ر کانییه‌که له بن دره‌ختی گوێزه‌که پاڵم دایه‌وه و سه‌یری دیمه‌نی کانییه‌که‌م له ژێر تیشکی هه‌تاودا ده‌کرد . به‌راستی رۆژێکی خۆش بوو. جوانی سروشت خه‌نی کردم.
ئه‌مه تا بڵێی رسته‌و ده‌ربڕینێکی ئاڵۆز‌و پڕ له پێوه‌ندی ده‌نگسازیی و وشه‌سازیی و رستهسازیین ، به‌لام ئێمه که ده‌یبیسین بیر له هیج ئه‌مانه ناکه‌ینه‌وه هه‌ر وه‌کو چۆن بێژه‌ره‌که له دروستکردنی ئه‌م رسته‌دا بیر له هیچ ئه‌مانه ناکاته‌وه . ئێمه له ئاستی ماناسازییدا واته سیمانتیکدا گێڕانه‌وه‌که ده‌بیسین که ئاستی هه‌ره ئاڵۆزی ره‌وشی زمانه. مرۆڤ ده‌توانێ به هه‌زاران رسته‌ی ئاوا دروست بکات . ئه‌م به‌هره‌ی رستهسازییهش هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و لۆجیکی نییه . بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌و توانسته‌مان هه‌یه به‌ڵام هیچ زینده‌و نازیندوویهکی تر نییه‌تی؟
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــــ رێزمانی بنچینەیی کوردیی-بەشی دووەم