شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا : گوتاری خێڵه‌كیانه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی خێڵه‌كی .
خوێن به خوێن ، ئه‌مه وته‌ی مالیكیه كه هێنده‌ی كوشتنی محه‌مه‌د بدێوی كاریگه‌ری خراپی كرده سه‌ر سایكۆلۆژیه‌تی تاكی عێراقی و به‌تایبه‌تی كورد ، ئه‌م قسه‌یه هی پیاوێكه یه‌ك تۆسقاڵ ئاماژه‌ی پیاوی یاسایی پێوه دیار نییه ، ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز بیر له‌م قسه‌یه‌ی مالیكی بكاته‌وه له‌و راستییه ترسناكه ده‌گات ئه‌و پیاوه رۆڵی سه‌رۆك خێڵێك ده‌بینێت وه‌ك له‌وه‌ی رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تێك ، ئاخر ده‌سته‌واژه‌ی خوێن به خوێن له‌و شوێن و ژینگه خێڵه‌كیانه ده‌گوترێت كه‌وا سه‌روه‌ری یاسا و مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نیانه‌ی لێ نه‌بینرێت ، واته مالیكی په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یه‌كه به‌ر له‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت خێڵ سه‌روه‌ره .
مالیكی ده‌یه‌وێت به كورد بڵێت : ئه‌گه‌ر له‌رووی ده‌ستووریشه‌وه ئێمه نه‌توانین هه‌ندێ شت به‌رانبه‌ر به كورد بكه‌ین ئه‌وا له رێگه‌ی دروستكردنی ئاڵۆزی خێڵه‌كی و مه‌زهه‌بگه‌رایی ده‌توانین وه‌ك عه‌ره‌ب زۆر شت به‌رانبه‌ر به كورد بكه‌ین ، وه‌ك ئاشكرایه كوشتنی ئه‌و دكتۆره به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قه‌بوڵكردن نییه و ناكرێت مرۆڤێك به‌م شێوه‌یه بكوژرێت ، ئه‌گه‌رچی خودی ئه‌و ئه‌فسه‌ره له كاتی راپه‌راندنی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیدابووه ، به‌ڵام هێشتاكه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی كه‌سێك بدرێته‌وه، كه‌واته پێویسته كورد خۆی داوای سزادانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌ره‌گه‌ز كورده بكات بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی یاساوه به سزای خۆی بگات ، چونكه ئه‌گه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه بێته‌گۆڕێ ئه‌وكات هیچ دوور نییه ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی بێته كایه‌وه‌و ئه‌وكاتیش كاریگه‌ری یه‌كجار خراپ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه عێراقییه‌كان و كورد به‌تایبه‌تی زیانی مه‌عنه‌وی و ماددی و گیانیان به‌رده‌كه‌وێت ، له وه‌ها دۆخێك‌دا یاسا غیاب ده‌بێت و له غیابی یاساشدا كرده‌ی نا ئینسانی دێته‌گۆڕێ و به‌هۆیه‌وه پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواییش سیاسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ندێ له عه‌ره‌به شۆفینییه‌كان كه مالیكی سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات ده‌یانه‌وێت پشێوی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له‌ناو خۆی عێراقدا دروست بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ مالیكی و گروپه‌كه‌ی زۆر ئاسانه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان پێشینه‌ی زۆریان هه‌یه له نانه‌نه‌وه‌ی پشێوی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی ، بۆ نمونه ئه‌وه عێراقییه‌كان بوون بانگی حوسێنیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بده‌نه ده‌ست ، به‌ڵام خیانه‌تیان لێی كرد و كوشتیان ، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا ململانێكانی درێژكردۆته‌وه‌و تانووكه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه، كه‌واته مالیكی ده‌یه‌وێت له ئێستاكه‌دا هه‌مان رۆڵی سه‌رده‌می جه‌هل بگێڕێت بۆ دروستكردنی ئاژاوه ، چونكه ئه‌و جۆره كاره‌كته‌ره فاشیلانه له ناو ئاژاوه‌دا گه‌شه‌ده‌كه‌ن و گه‌رای خۆیان داده‌نێن .
گرنگترین شت ئه‌وه‌یه له ئێستاكه‌دا كورد بیكات ئه‌وه‌یه نه‌هێڵێت ئه‌و پرسه به ئاراسته‌ی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییدا ببرێت ، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده بوه‌ستێته‌وه تا ئاستی كشانه‌وه له حكومه‌ت ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كوڕه كورده به‌هۆی تۆڵه‌كردنه‌وه‌وه كوژرا، هیچ گرنتی ئه‌وه له ئارادانییه كه شه‌ڕی دیكه‌ی به دواوه‌دا نه‌یه‌ێت ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه باشترین كارێك بیكات ئه‌وه‌یه ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌یه بكات ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێویسته داوای سه‌روه‌ری یاسا بكات و به‌پێی یاسا پارێزه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده‌بین ، چونكه ئه‌و له خۆیه‌وه كرده‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه!