Arab-Kurd

ئاکۆ براهیم : کاتى ماڵئاوایى لە عەرەب هاتوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەلەبەرى عەرەب بە شیعەو سوننەو سەرجەم مەزهەب و بیرباوەڕەکانى ، لەسەر هیچ شتێک کۆک و تەبا نەبن،لەسەر دژایەتى کردن و قڕکردنى کورد هاوڕاو هاودەنگن . لەمێژە ئێمە ئەو راستیە دەزانین و درکى پێدەکەین ، کە برایەتى کورد و عەرەب جگە لەدروشم و مەرەکەبى سەر کاغەز، هیچى دیکە نیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا هەر واز ناهێنین و عار نانێن ، ناچمەوە سەر روداو، و تراژیدیا و زوڵم زۆرەکانى عەرەب دەرهەق بەکورد ، هەر لەسەرەتاى هاتنى ئیسلام وتا ئەنفال و جینۆساید و خاپورکردنى وڵات ، کە هەر هەموویان دیارى دەستى ئەو برا چاوڕەشانەمان بوون .
من وتۆ و هەمووان دەزانین ، بەدرێژایى مێژوو هەر لەسەلاحەدینى ئەیوبى و ئین خەلکان و دینەوەرى وشارەزورى و…. تا رۆژگارى ئەمڕۆمان و پێشتریش ، کورد هەمیشەو بەردەوام لەخزمەتى عەرەبدا بووە ، هەڵى ستاندۆتەوە ، فریاد رەسى بوە ، پاراستویەتى ، لەلێقەماندا نان و ئاوى پێداوە ، جێگە ورێگەى بۆ دابین کردوە ، زۆرجارانیش لەگەڵیا بۆتە برا بەش. بەڵام بەداخەوە سەد جاریش بەداخەوە ، ئەوان هەمیشە سپڵە وبێ بار وبەدنمەک بوون ، ئەوەتا سەیرى هەزاران عەرەب ، لەشارەکانى سلێمانى و هەولێر قەزاو ناحیەکان بکەن ، چۆن بەئاسودەیى و بێ ترس و لەرز دەژین و ، خەڵک وخوا تا دوا رادە هاوکار ودەستگیرۆیانە . ئەوانیش بەهەمان شێوە چەشنى مالیکى و عەللاوى فەتلاوى شەهرستانى و تا زەلیل و لیقەوماو سەرگەردانن ، کورد وکوردستان لایان زۆر گەورە و پیرۆزە ، تا ئەوکاتەى هەلێکیان بۆ هەڵدەکەوێت ، بۆ دزى یان پیاو کوشتن ، ئیتر خوا رەحم بکات ، بۆ ئەوەش دەیان و سەدان نموونەى زیندو وبەرچاومان هەیە. کە راستى ودروستى ئەوانە ئەسەلمێنیت ، بۆیە عەرەب هەر عەرەبە ، ناگۆڕێت ، بەهیچ شێوەیەک جێگەى متمانە و باوەڕ نى یە . ئیدى پێویست ناکات بە قسە و شتى لابەلا خۆمان گێل بکەین و بڵێن مەرج نى یە هەمویان وابن . بەڵى بەدڵنیاییەوە من دەیڵێم و سوریشم لەسەرى ، کە مامۆستایەکى زانکۆ و پێ پەتیەکەى ئەو دەشتى ئەنبارە و گامێش بەخێوکەرێکى هۆڕەکان ، هەموویان لەسەر دژایەتى و قڕکردنى کورد هاوڕان، ئەوەبۆتە شتێکى چەسپاو بڕیارێکى نەگۆڕ لایان.
ئەوەتا سپلە و بێخێرێکى وەکو مالیکى، لەهەمبەر روداوێکى نەخوازراوى وەکو ئەوەى رویدا، چۆن هاتۆتە سەر خەت و بەعالەمى ئاشکرا هەڕەشە ئەکات و ، بەشێنەى ئاگرى دژایەتى کورد و عەرەب خۆش ئەکات .لەکاتێکدا ئەوەى رویداوە ، بەر لەهەر شتێک لەسەر سوپا حسابە، نەک کورد .. بێجگە لەوەش بەحساب مالیکى سەرۆک وەزیرانە ، دەبێت بەیەکسانى وداد پەروەرى تەماشاى کورد وعەرەب و تورک و تەواوى مەزهەبەکانى دیکە بکات ، ئەوەى کە رویداوە و قەوماوە ، بیداتە دەست یاسا با ئەوان خۆیان سەرپشک وبڕیار دەر بن . نەک هەڕەشە و تۆقاندن و خوێن بەخوێن.
ئەوەتا دەبینین هێدى هێدى ، رێگاکان لەبەر دەم لێک نزیکبونەوەى کورد و عەرەب ، بەرەو داخران و قوفڵ بوون ئەچن ، رۆژ بەرۆژیش ناکۆکى و قەیرانەکان قووڵ تردەبنەوە ، هەموو ئاماژەکان ئەوە دەخەنە روو کە مانەوەى کورد لەبەغدا و بەشداریکردن لە حکومەتى عێراقدا بەرەو ئێکسپایەر بوون و بەسەرچوون دەچێت ، بەرژەوەندى و خاڵى هاوبەش و پەیمان و رێکەوتنەکان بەرەو کاڵ بونەوە و سوان بێ بایەخ دەچن .
بۆیە پێویستە ئێمەش بڕیارى خۆمان بدەین ، بیرێک لە حاڵ و چارەنوس و ئایندەمان بکەینەوە ، چیتر نەبینە دەستکەلاو گەمەى دەستى مالیکى عەرەبەکان و ، بۆ سود بەرژەوەندى خۆیان بەکارمان بهێنن. لەسەر سەرکردایەتى کورد و لایەنەکانیش پێویستە کە خۆیان بۆ قۆتاغى داهاتوو ساز وئامادە بکەن ، چونکە بمانەوێت یان نا، بخوازین و حەزیش نەکەین لە عێراق جودابینەوە ، ئەوان بە ناراستەو خۆ و لەرێگەى لێدوان و وتەو قسە و دژایەتیە کانیان بەئاشکرا پێمان دەڵێن بڕۆن خواتان لەگەڵ ، لەعێراقى بەناو فیدرالى و دیموکراسیدا پێگەو جێگەیەک بۆکورد نەماوە.
ئاواتە خوازم هەرچى زووترە ، لەهەمبەر ئەو شوفێن و فاشیست و نەفامانە،بڕیارى خۆمان بدەین ، خۆمان بۆ بەدەوڵەت بوون ساز بکەین ، گەرچى روبەروى و زۆر کێشەو گرفت و قەیران و برسێتى و نەبوونى دەبینەوە ، بەڵام پاشەرۆژمان گەش ورۆشن دەبێت و ، ئایندەیەکى موژدە بەخش بۆ نەوەکانمان فەراهەم دەکەین. وەلى حکومەتەکەمان لەزۆر رووە وە کەمتەرخەمە ، پشتى لەهاوڵاتیانى خۆى کردوە ، گەندەڵى و ناعەدالەتى وپاوانخوازى ، بۆتە ناسنامەى ، میللەت هەمووى لێى ناڕازى وبەگلەیى یە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک ئیسماعیل بێشکچى دەڵێت( خراپترین ئیدارەى کوردى ، بۆخۆیان لەباشترین ئیدارەى تورک و فارس و عەرەب باشترە)

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت