دکتۆر محه‌مه‌د گه‌ناویی : تیرۆری ئابوری .
هه‌ركاتێ تیرۆر وه‌كو هه‌ر مه‌فهومێكی تری سیاسی ، فه‌لسفی ، كۆمه‌ڵایه‌تی وه ئابوری ئه‌گه‌ر له حاڵه‌ت ده‌رچوو وه چه‌ند باره‌بۆوه ، وه‌كرا به به‌رنامه و ڕێگای كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری ئه‌وا ئه‌بێته سیاسه‌ت و ڕێگایه‌ك بۆ خۆی ، بۆ نموونه وه به‌ڵگه ، ئه‌مڕۆ چه‌نده‌ها شێوه‌ی ترۆر به‌كاردێ وه ئه‌بیستین وه‌كو ترۆری سیاسی یان ترۆری ئاینی یان بنیادگه‌رایی كه دوای 11 ی سیبته‌مبه‌ری 2001 زیاتر به‌كاردێ هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر ئاستی تاك وكۆمه‌ڵ گه‌لێ جۆری تری تیرۆر بوونی واقعی هه‌یه وه‌كو تیرۆری ده‌رونی ، فه‌رهه‌نگی ناسنامه‌ی میلی بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی كه فه‌رهه‌نگ‌و ناسنامه‌ی میللیان پێ شێلكرێت و ناناسرێت وه‌كو گه‌لی كورد كه هه‌میشه قوربانی بێ وێنه‌ی تیرۆری فه‌رهه‌نگ‌و ناسنامه‌ی میله‌ت بووه .
یه‌كێ له جۆره هه‌ره ترسناكه‌كانی ترۆر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی گه‌لان و ناوده‌وڵه‌تی ترۆری ئابوریه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ترۆری ئابوری له‌به‌ر گه‌لێك هۆ كه‌لێره‌دا بوار نیه باس بكرێ نه‌كراوه‌ته مشكیله‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی و باسی ناكرێ وه‌كو ترۆری سیاسی . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه‌باسی ترۆر ئه‌كرێ یه‌كسه‌ر بیریان بۆ تیرۆری سیاسی ئه‌چێ . به‌ڵام له‌ڕاستی دا كه‌م یان زۆر له‌كوێی دنیادا هه‌یه ئه‌مڕۆ كه مرۆڤه‌كان به‌جۆره‌ها ڕێگه‌ی جیاواز تووشی ترۆری ئابوری نه‌بن ؟ وه كام وڵات هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌جیهانی سێهه‌م كه نه‌بوو بێته قوربانی ترۆری ئابووری له‌لایه‌ن مافیا ئابوریه جیهانیه‌كانه‌وه وه سامان و سه‌رداری و كه‌رامه‌تی میللی و نیشتمان پێ شێل نه‌كرێ ؟ له وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی چه‌نده‌ها ده‌یه‌یه كه ترۆری ئابوری به‌وه‌حشی ترین شێوه هاوڵاتیان ترۆر ئه‌كات كه‌س باسی ناكا به‌ڵام كاتێ كه‌سێ له‌لایه‌ن دیكتاتۆرێكی جیهانی سێ هه‌م اعدام بكرێ ئه‌وا دنیا دێته ده‌نگ ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش كارێكی انسانیه و جێگای ده‌ست خۆشیه به‌ڵام ئه‌بوو وه‌ئه‌بێ ترۆری ئابوریش به‌ره‌سمی بناسرێ . ئاخر چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ترۆری سیاسی كه‌ڕژێم خه‌ڵك ئه‌كوژێ یان به‌های انسانی له‌ده‌ست ئه‌دات به‌هۆی فشاری ئابوریه‌وه كه ڕژێمه‌كان به‌رپرسن لێی .
ئێمه‌ی كورد نه‌ته‌نها قوربانی ترۆری سیاسین به‌ڵكو یه‌كه‌م میلله‌تیشین كه‌ده‌ها ساڵه به‌رده‌وام قوربانی ترۆری ئابورین به‌هه‌موو جۆر‌و بعده‌كانیه‌وه . وه یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ڕزگاربوون له‌ترۆری ئابوری ، دامه‌زراندنی سستمێكی دادپه‌روه‌رانه‌یه كه‌بتوانێ پێویسته سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان بۆهه‌مووان فه‌راهه‌م بكات . وه هه‌ر ڕژێم و حوكمه‌تێ نه‌توانێ ئه‌مه بكات هیچ شه‌رعیه‌تێكی نیشتمانی،میللی ، ئەخلاقی وه ئینسانی نیه تابه‌رده‌وام بێ .